لەیلا عومەر
لەیلا عومەر عەلی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٧٥ |
| نیشتەجێی | سلێمانی |
| نەتەوە | کورد |
| پیشە | سیاسەتوان |
| ڕێکخراو | |
| ئایین | ئیسلام (سوننە) |
لەیلا عومەر عەلی (لەدایکبووی ١٩٧٥)[١] کەسایەتییەکی سیاسیی کورد و ئەندامێکی ژنە لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ وەک جێگری پارێزگاری سلێمانی دیاریکرا و لە ٣١ کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دەستبەکار بوو.[٢][٣] دواتر لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢دا، بووە شارەوانی سلێمانی و ھەتا ئێستاش ئەو پۆستەی پێیە.[٤] ئەو یەکەم ژنە لە مێژوودا کە بووەتە جێگری پارێزگاری سلێمانی و شارەوانی سلێمانی.[٥]
ژیان
[دەستکاری]لەیلا عومەر لە شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٧٥ لە دایکبووە، دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی بنەڕەتیی و ئامادەییی لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین درێژە بە خویندن دەدات و لە ساڵی ١٩٩٦ بڕوانامە لە بواری یاسا بەدەست دەھێنێت. لە بەڕێوبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی ڕۆژھەلاتی شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٩٧ دامەزراوە، لە سالێ ٢٠٠٠ بووە جێگری ھەمان بەڕێوەبەرایەتی و لە ٢٠٠٥یش بووە بە بەڕێوەبەر. دوای بەشداری کردنی لە سیاسەت بووە ئەندامی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەو حیزبە چەندی پۆستی وەرگرتووە. ساڵی ٢٠١٩ بە ئەندامی یەدەگی سەرکردایەتی یەکێتی ھەڵبژێردرا،[٦] لە ئێستاشدا ئەندامە لەم ئەنجوومەنە.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی دەستبەکاردەبێت». kurdino.com. ١١ی شوباتی ٢٠٢٢.[بەستەری مردوو]
- ↑ «جێگری پارێزگاری سلێمانی دەستبەکاربوو». rudaw. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «لەیلا عومەر بووە جێگری پارێزگاری سلێمانی». nrttv. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی دەستبەکاردەبێت». kurdsatnews. ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «بۆ یەكەمجار ژنێك دەبێتە سەرۆكی شارەوانی سلێمانی». pukmedia. ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی و قائیمقامی بازیان دەستبەکاربوون». kurdistan24.net. ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢.
- ↑ «بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ژنێک دەبێتە جێگری پارێزگاری سلێمانی». xendan. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.