ھیدلین دیاز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Hidilyn Diaz
دیاز بە جل و بەرگی ھێزی ئاسمانی فلیپین لەگەڵ مەدالیای زیوی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ساڵی ٢٠١٦
زانیاری کەسێتی
ڕەگەزنامەFilipino
لەدایکبوون (١٩٩١-٠٢-٢٠) ٢٠ی شوباتی ١٩٩١ (تەمەن ٣٣ ساڵ)
Zamboanga City, Philippines
باڵا1.50 m
کێش54.90 kg
پیشەی سەربازی
دڵسۆزی فلیپین
خزمەت/لق Philippine Air Force
ساڵانی خزمەت2013–present
پلە Staff Sergeant[١]
یەکەAir Force Special Service Group, PAF Personnel Management Center, 710th Special Operations Wing
خەڵاتەکان Military Merit Medal
Presidential Citation Unit Badge
وەرزشی
وڵاتPhilippines
وەرزشWeightlifting
ڕووداو(ەکان)–55 kg
یانەZamboanga
راھێنەرKaiwen Gao (Weightlifting Coach)
Julius Naranjo (Weightlifting/Strength and Conditioning Coach) Catalino Diaz (First Coach)
Antonio Agustin Jr. (Former Coach)
دەستکەوتەکانی
باشترینەکانی (تاکەکەسی)

ھیدلین دیاز (لەدایکبووی ٢٠ی شوباتی ١٩٩١)[٣]خانمە یاریزانی بەرزکردنەوەی قورسایی و ئەندامی ھێزی ئاسمانی فلیپینە.[٤]یەکەم یاریزانی فلیپینی خاوەن مەدالیای زێرە لە ئۆلمپیاد. بەبەرزکردنەوەی ٢٢٤ کیلۆگرام لە کێشی ٥٥ کیلۆگرامی بووە ھەڵگری ڕیکۆدری بەرزکردنەوەی قورسایی لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ، یەکەم مەدالیای زێری بۆ فلیپین بەدەست ھێنا لە ساڵانی سەرەتای بە پیشگەربوونی لە یارییەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی بەشداری یارییەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ٢٠٠٧ لە تایلەند کرد توانی مەدالیای بڕۆنز بباتەوە ئەمەش یەکەم مەدالیای دیاز بوو.[٥][٦] لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ ی ولاتی چین یەکێک بوو لە یاریزانە بەشداربووەکانی ولاتی فلیپین، گەنجترین یاریزانی بەرزکردنەوەی قورسایی بوو لە کێشی ٥٨ کیلۆگرامی خانمان.[٧] بەھەمان شێوە لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ ی بەڕازیل بەشداری کرد، توانی لە کێشی ٥٣ کیلۆگرامی خانمان مەدالیای زیو بەدەست بھێنێت و کۆتایی ھێنا بە چاوەڕوانی ٢٠ ساڵی فلیپینییەکان بۆ بەدەست ھێنانی مەدالیای ئۆڵمپیاد.[٨]لە ٢٦ ی تەممووزی ٢٠٢١ دا دیاز یەکەم میدالی زێڕی بۆ فلیپین بردەوە لەئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ بۆ لە کێشی ٥٥ کگم بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی لەسەر ئاستی خانمان توانی ڕیکۆردی ھەڵگرتنی زۆرترین قورسایی بەدەست بھێنێت (٢٢٤ کگم).[٩]

ژیانی سەرتایی و پەروەردە[دەستکاری]

ھیدالین دیاز پێنجەم منداڵی ئێدواردۆ و ئێمیلیا دیازنە کە خاوەنی شەش منداڵان باوکی پێش ئەوەی ببێت بە جووتیار و ماسیگر، شۆفێری ماتۆری نەفەر ھەڵگر بووە. لەمنداڵییەوە حەزی بۆ یارییە وەرزشییەکان ھەبوو.[١٠]یەکێک لەو یاریانەی خولیای ھەبوو بەرزکردنەوەی قورسای بوو بۆیە ھەوڵی دا خۆی فێری بنەماکانی ئەو یارییە بکات.[١١]ئەو لە یەکێک لە زانکۆکانی فلیپین دەستی بە خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانستی کۆمپیوتەردا کرد، بەڵام لە ساڵی سێەم وازی لە خوێندنی زانکۆ ھێنا بەھۆی نەگونجانی بەشکەی لەگەڵ خولیاکانی، بەلام دوای سەرکەوتنی لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ساڵی ٢٠١٦، دیاز بڕیاریدا درێژە بە خوێندن بدات. بڕوانامەی لە بەڕێوەبەری بازرگانی بەدەست ھێنا.[١٢][١٣]

پێشبڕکێکان[دەستکاری]

ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨[دەستکاری]

دیاز وەک یەکێک لە وەرزشوانە تازە پێگەیشتووەکانی فلیپین کە تەمەنی ١٧ سال بوو بۆ بەشداری لە یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوینەی ٢٠٠٨ ی پەکینی چین دەستنیشانکرا.[١٤] ئەو یەکەم خانمە یاریزان و شەشەم یاریزانی بەرزکردنەوەی قورسایی فلیپینە لە ئۆڵمپیاد (یەکەم یاریزانی بەرزکردنەوەی قورسایی فلیپین ڕۆدریگۆ دێل ڕۆزاریۆ لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ١٩٤٨ی لەندەن بوو).[١٥] لە کێشی ٥٨ کیلۆگرامی خانمان بەشداری کرد. بەڵام نەیتوانی ئەنجامێکی باش بەدەست بھێنێت بە شێوەیەکی گشتی توانی ١٩٢کیلۆگرام بەرزبکاتەوە پلەی ١١ی بەدەست ھێنا. ھەرچەندە نەی توانی ھیچ مەدالیایەک بباتەوە بەڵام پشتیوانی و ھاوسۆزییەکی زۆری لێکرا ستایشکرا کە بەو تەمەنەوە ئەو ئەنجامەی بەدەست ھێنا. سەرۆکی لێژنەی وەرزشی فلیپین وێرای پشتیوانی کردنی ڕایگەیاند ئەمە ئەزموونێکی بەنرخ بەو بۆ ئەو یاریزانە و چاوەڕوانی داھاتوویەکی ڕوونی بۆ کرد لە پالاوانێتییەکانی داھاتوودا.[١٦]

ئۆڵمپیادی ھاویینەی ٢٠١٢[دەستکاری]

ھیدلین بووە یەکەم کێش بەرزکەرەوەی فلیپین لە دوو ئۆڵۆمپیاد لەسەر یەک پێشبڕکێ بکات، لە بەرزکردنەوەی قورسایی لەسەر ئاستی خانمان لە کێشی ٥٨ کیلۆگرامیدا بەشداری کرد کە ئەو کات تەمەنی ٢١ ساڵ بوو. لە کاتی مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢١ لەندەن ئالاھەلگری ولاتەکەی بوو لە کاتی نمایشی وڵاتەکان لە ئاھەنگی کردنەوەی ئۆڵۆمپیاد لە ٢٧ ی تەممووزدا.[١٧][١٨][١٩] لە قۆناغی یەکەم توانی سەرکەوتووبێت لە ڕیزبەندی ١٣ مایەوە بۆ قۆناغی (clean and jerk) نەی توانی سەرکەوتێت لە سێ جار ھەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ١١٨ کیلۆگرام لەگەڵ یاریزانێکی ۆڵمبی نەیان توانی ھیچ پلەیەک بەدەست بھێنن یارییەکەیان بۆ تەواو نەکرا. بەم شێوەیە لەم ئۆڵمپیادە ھیدلین نەیتوانی سەرکەوتووبێت. بە شێوەیەکی گشتی وەرزشوانانی فلیپین ھیچ مەدالیایەکیان بەدەست نەھێنا.[٢٠]

وەرزی ٢٠١٥–١٦[دەستکاری]

دیاز بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ ھەوڵی زۆری دا بۆ ئەو مەبەستە بڕیاریدا کێشی خۆی لە ٥٨ کیلۆگرام بۆ ٥٣ کیلۆگرام کەمبکاتەوە لەو ئاستە بەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیاد بکات. ئەم کارەی بووە ھۆی ئەوەی مەدالیای زێر لە پاڵاوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی ئاسیا لە ٢٠١٥ بەدەست ببھێنێت . توانی ٩٨ kg لە سناچ (snatch) ھەروەھا ١١٥ kg لە کیلن و جێرک (clean and jerk) بە کۆی گشتی ٢١٣ kg بەرزرکردەوە کە ئەمەش ئەنجامێکی زۆر باشتر بوو لە سەرجەم بەشدارییەکانی لەم یارییە.[٢١] ھەروەھا لە ھەمان پالاوانێتی ساڵی ٢٠١٦ مەدالیایەکی برۆنزی بەدەستھێنا؛ و لە پالاوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی جیھان ٢٠١٦ کە لە ھیووستن، ئەمریکا بەڕێوەچوو توانی مەدالیای بڕۆنز لە کێشی ٥٢ کیلۆگرامی لەسەر ئاستی خانمان بەدەست بھێنێت . بەو دەستکەوتانەوە وەک یەکێک لە وەرزشوانانی بەشداربوو لە ئۆڵمپیاد ناوی تۆمارکرا.[٢٢][٢٣][٢٤]

ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦[دەستکاری]

دیاز لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ لە ڕیۆ دی جانیرۆ لە سێیەمین بەشداری یەکبەدوای یەکی خۆی لە یارییەکانی ئۆڵمپیاد لە ئاستی ٥٣ کیلۆگرامی خانمان بەشداریکرد بەمەبەستی ڕکابەری کردن لە بەدەست ھێنانی یەکێک لە مەدالییەکان.[٢٥] لەدوای دەستپێکردنی یارییەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی تایبەت بە خانمان ھیدلین دیاز توانی ئامانجەکەی بەدەست بھێنێت لە بردنەوەی مەدالیایەک دوای ئەوەی لە کێشی ٥٣ کیلۆگرامی توانی لە قۆناغی سناچ (Snatch) توانی ٨٨ کیلۆگرام بەرزبکاتەوە لە قۆناغی کلین، جێرک (Clean & Jerk) توانی ١١٢ کیلۆگرام بە کۆی گشتی ٢٠٠ کیلۆگرامی بەرزکردەوە پلەی دووەمی ڕکابەرییەکەی بەدەست ھێنا.[٢٦]ئەمە یەکەم مەدالیای فلیپین بوو لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دوای ٢٠ ساڵ و ھەروەھا یەکەم مەدالیای فلیپین بوو لە یارییەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی لە ئۆڵمپیاد. جگە لەوەی یەکەم خانمیش بوو ئەو مەدالیایە بەدەست بھێنێت . لە ٨ی ئابی ٢٠١٦ دا گەڕایەوە شارەکەی خۆی، کە شاری زامبۆنگا بوو لەلایەن دانیشتووانی ئەو شارە بە گەرمی پێشوازی لێکرا و ستایش کرا. وەک قارەمانێکی شارەکە پێشوازی لێکرا. بە چەند خەڵاتێک پاداشت کرا.[٢٧][٢٨]

یارییەکانی ئاسیا ٢٠١٨[دەستکاری]

دیاز (سێیەم لە چەپەوە)، لە یارییەکانی ئاسیای ٢٠١٨

دیاز لە یارییەکانی ئاسیای ٢٠١٨ کە لە جاکارتای پایتەختی ئیندۆنیزیا بەرێوەچوو لە کێشی ٥٣ کیلۆگرامی خانمان بەشداری کرد.[٢٩] بە شێوەیەکی گشتی توانی ٢٠٧ کیلۆگرام بەرزبکاتەوە مەدالیای زێڕ بەدەست بھێنێت یاریزانی تورکمانستان کریستینا شێرمێتۆوا مەدالیای زیو بە بەرزکردنەوەی ٢٠٦ کیلۆگرام وەرگرت و یاریزانی تایلاندی سۆردکانە کامبێیۆ مەدالیای بڕۆنزی بەدەست ھێنا بە بەرزکردنەوەی ٢٠١ کیلۆگرام بە شێوەیەکی گشتی.[٣٠][٣١]دیاز بەم شێوەیە یەکێکی دیکە لە مەدالیاکان لە کاروانی وەرزشی خۆی زیاد کرد[٣٢]

٢٠١٩[دەستکاری]

دوای بردنەوەی برۆنز لە پاڵەوانییەتی جیھانی بۆ بەرزکردنەوەی قورسای لە ساڵی ٢٠١٧، دیاز لە خولی ساڵی ٢٠١٩ دا لە ھەمان پاڵاوانێتی برۆنزی بەدەستھێنایەوە ھەروەھا لە پاڵەوانێتی ئاسیای ٢٠١٩ دا زیوی بردەوە، و مەدالیایەکی زێری لە یارییەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ٢٠١٩ بەدەستھێنا کە ولاتی فلیپین میوانداری کردبوو.[٣٣]

٢٠٢٠[دەستکاری]

دیاز لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دا لە کێشی ٥٥ کیلۆگرامی خانمان دا لە پالاوانێتی جیھانی بەرزکردنەوەی قورسایی ٢٠٢٠ کە لە ڕۆمای ئیتالیا بەڕێوەدەچوو توانی مەدالیای زێر بەدەست بھێنێت .[٣٤][٣٥]

ئۆلمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠[دەستکاری]

لە ٢٦ ی تەممووزی ٢٠٢١ دیاز لەئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لەتۆکیۆ میدالی زێڕی بردەوە،[٣٦] ئەمە یەکەم مەدالیای زێڕ بوو کە لەلایەن وەرزشکارێکی فلیپینی بەدەستھێنرابێت لە سەرجەم بەشدارییەکانی ئۆڵمپیاد لە ساڵی ١٩٢٤ تا ٢٠٢٠[٣٧]و ڕیکۆدری بەرزکردنەوەی زۆرترین قورسایی (٢٢٤کگم) لە ئۆڵمپیاد لە کێشی ٥٣ کیلۆگرامی تۆمارکرد.[٣٨]لیاو گییۆنی چینی پلەی دووەم و میدالیای زیوی بردەوە، دوای ئەوەی ٢٢٣ کیلۆگرامی بەرزکردەوە. میدالیای برۆنز و پلەی سێیەم بەر زولفیا چینشینلۆی کازاخستانی کەوت، بە بەرزکردنەوەی ٢١٣ کیلۆگرام. بەچاوی پڕفرمێسکەوە لە مەراسیمی دابەشکردنی مادالییەکان مەدالیای زێری لەمل کرد. پێش دەستپێکردنی یارییەکان ئۆڵمپیاد سەردانی مالیزیای کرد بەمەبەستی مەشق و ڕاھێنان بەلام لە شوباتی ٢٠٢٠ ەوە تا تەممووزی ٢٠٢١ لەمالیزیا گیریان کرد، بەھۆی سنووردارکردن و قەدەغەکردنی سەفەرەوە کە لەلایەن حکوومەتەوە سەپێنرابوو بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ھدلین لەسەر ڕاسپاردەی ڕاھێنەرەکەی چبوو بۆ مالیزی بە مەبەستی ئەوەی ھەموو تەرکیزی بخاتە سەر ئامادەکارییەکانی بۆ ئۆڵمپیاد. ھەر بەمەستی ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکوومەتی مالیزیا بڕیاریدا بە داخستنی سەرجەم شوێنە گشتییەکان لە ناویاندا ھۆڵەوەرزشییەکان ئەمەش بەربەستێکی دیکە بوو لە بەردەم مەشقەکانی ھدلین بۆیە بە ناچاری لە سوودی لە ئامێرو کەرەستەی دیکە وەرگرت بۆ ئەوەی وەک قورسایی سودیان لێ وەربگریت و مەشقیان پێ بکات.[٣٩] لە دوای بردنەوەی یەک مەدالیا لەلایەن سەرۆک و حکوومەت و کەسایەتییەکانی فلیپین ستایش و پیرۆزبایی لێکرا. حکوومەتی فلیپین خانوویەک و نزیکەی (٦٦٠)ھەزار دۆلاری وەک خەلات بە ھدلین بەخشی. کە بڕی پارەکە بەشێکی لەلایەن حکوومەتەوە و بەشێکی دیکە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بۆ دابین کرا. بەپێی یاسایەک ھەریاریزانێکی فلیپینی بتوانێت مەدالیای زێر لە ئۆڵمپیاد بەدەست بھێنێت بە بری ١٠ میلوێن لە دراوی فلیپین خەلات دەکرێت.[٤٠][٤١][٤٢]

ئەنجامی سەرەکی[دەستکاری]

ساڵ شوێن کێش Snatch (kg) Clean & Jerk (kg) گشتی پلە
١ ٢ ٣ ئەنجام ١ ٢ ٣ ئەنجام
یارییەکانی ئۆڵمپیاد
٢٠٢٠  ژاپۆن ,تۆکیۆ 55 kg ٩٤ ٩٧ 99 ٢ ١١٩ ١٢٤ ١٢٧ ١ ٢٢٤ 1st place, gold medalist(s)
٢٠١٦  بەڕازیل , ڕیۆ دێ ژانێرۆ 53 kg 88 ٨٨ 91 ٥ ١١١ ١١٢ 117 ٢ ٢٠٠ 2nd place, silver medalist(s)
٢٠١٢  شانشینی یەکگرتوو ,لەندەن 58 kg ٩٢ 97 ٩٧ ١٣ 118 118 118 DNF تەواوی نەکرد
٢٠٠٨  چین ,پەکین 58 kg ٨٠ ٨٥ 90 ١١ 102 ١٠٢ ١٠٧ ١١ ١٩٢ ١١
پاڵەوانییەتی جیھانی
٢٠١٩  تایلەند Pattaya, 55 kg 93 93 ٩٣ ٨ ١١٥ ١١٨ ١٢١ 3rd place, bronze medalist(s) ٢١٤ 3rd place, bronze medalist(s)
٢٠١٧  ویلایەتە یەکگرتووەکان Anehaim, 53 kg 85 ٨٦ 90 ٥ ١١٠ ١١٣ 115 2nd place, silver medalist(s) ١٩٩ 3rd place, bronze medalist(s)
٢٠١٥  ویلایەتە یەکگرتووەکان , ھیووستن 53 kg ٩٤ ٩٦ 100 3rd place, bronze medalist(s) ١١٥ ١١٧ 121 3rd place, bronze medalist(s) ١٩٩ 3rd place, bronze medalist(s)

پیشەی سەربازی[دەستکاری]

ھدلین لە ھێزی ئاسمانی فلیپینە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "After historic win, military promotes Hidilyn Diaz to staff sergeant". Rappler. July 28, 2021. Retrieved July 28, 2021.
  2. ^ Opiniano, Jeremaiah (27 July 2021). "I helped Hidilyn Diaz pull off record-setting golden Olympic lift". The Philippine Star. Retrieved 27 July 2021.
  3. ^ "Athlete – The official website of the BEIJING 2008 Olympic Games". web.archive.org. 2008-08-10. Retrieved 2021-07-29.
  4. ^ SEA Games: Hidilyn Diaz panalo ng gold sa weightlifting | TV Patrol (بە ئینگلیزی), retrieved 2021-07-29
  5. ^ "Tokyo Olympics Results and Live Scores | NBC Olympics". results.nbcolympics.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29.
  6. ^ "Meet Alfonsito Aldanete, the weightlifting coach who helped Diaz win silver". Rappler (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29. ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Beijing 2008 Olympics". web.archive.org. 2008-08-13. Retrieved 2021-07-29.
  8. ^ "Weightlifting: Women's 53 kg | Rio 2016 Replays". Olympics.com. Retrieved 2021-07-29.
  9. ^ Morales, Luisa. "Hidilyn Diaz finally captures elusive Olympic gold for Philippines". Philstar.com. Retrieved 2021-07-29.
  10. ^ "Best of the Decade: Hidilyn Diaz lifts a country to glory". ESPN.com (بە ئینگلیزی). 2019-12-20. Retrieved 2021-07-29.
  11. ^ Pareño, Roel. "Weightlifter Hidilyn Diaz: From homemade barbell to Rio silver". Philstar.com. Retrieved 2021-07-29.
  12. ^ Saberon-Abalayan, Marianne L. (2016-08-11). "Diaz to pursue college after Rio". Sunstar (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ Vivar, Vinia. "Kris tinaob na ni Iza, bagong Horror Queen na!". Philstar.com. Retrieved 2021-07-29.
  14. ^ "Golden lift: Hidilyn Diaz captures historic Olympic gold". Rappler (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29.
  15. ^ inspirationhistorical.com https://inspirationhistorical.com/zj3t52wa?key=a969ca5c9ad2611762f11b79a526e2d2&submetric=15899232. Retrieved 2021-07-29. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  16. ^ Diaz, Walsh start bid today, Manila Standard Today (August 11, 2008)
  17. ^ Bolante, Mikkel (July 30, 2012) Filipino flag-bearer Hidilyn Diaz begins Olympic weightlifting campaign July 3, 2015 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Interaksyon
  18. ^ Hidilyn Diaz March 6, 2016 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. sports-reference.com
  19. ^ Philippines August 13, 2010 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. sports-reference.com
  20. ^ Olivares, Rick (July 21, 2016). "Could third Olympics be the charm for Hidilyn Diaz?". The Philippine Star. Retrieved August 13, 2016.
  21. ^ "Hidilyn Diaz makes up for SEA Games absence by bagging gold in 1st Southeast Asian Weightlifting Championship". Spin.ph (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29.
  22. ^ "Teodosio nagtala ng juniors record sa Philippine National Games". INQUIRER.net (بە ئینگلیزی). 2016-03-11. Retrieved 2021-07-29.
  23. ^ "Filipina Hidilyn Diaz wins 3 bronzes at World Weightlifting Championship". Rappler (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29. ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ "Continental Qualification current standing". International Weightlifting Federation (بە ئینگلیزی). 2016-05-02. Retrieved 2021-07-29.
  25. ^ "Hidilyn Diaz hoped for Olympic bronze, feels blessed by silver". Rappler (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29. ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ "Hidilyn Diaz nabs silver, first PH Olympic medal in 20 years". Rappler (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29. ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  27. ^ News, ABS-CBN (2016-08-12). "Diaz accorded a hero's welcome in Zamboanga City". ABS-CBN News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  28. ^ "Best of the Decade: Hidilyn Diaz lifts a country to glory". ESPN.com (بە ئینگلیزی). 2019-12-20. Retrieved 2021-07-29.
  29. ^ Giongco, Mark. "Hidilyn Diaz wins Philippines' first gold medal in 2018 Asian Games" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29.
  30. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری diaz2018AG نەدراوە
  31. ^ "CNN- Philippines". Retrieved 29ی Julyی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ "How Hidilyn Diaz made Olympic history as the Philippines' first gold medallist". Channel News Asia (بە ئینگلیزی). 27 July 2021. Retrieved 27 July 2021. ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  33. ^ "Best of the Decade: Hidilyn Diaz lifts a country to glory". ESPN.com (بە ئینگلیزی). 2019-12-20. Retrieved 2021-07-29.
  34. ^ "2020 Roma World Cup" (PDF). Federazione Italiana Pesistica. Archived (PDF) from the original on 26 May 2020. Retrieved 26 May 2020.
  35. ^ Flores-Colina, Celest (28 January 2020). "Hidilyn Diaz wins 3 gold medals in Weightlifting World Cup". INQUIRER.net. Retrieved 26 May 2020.
  36. ^ "Weightlifter Hidilyn Diaz wins first ever Olympic gold for Philippines". Tokyo 2020 (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29. ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  37. ^ "Olympics from July 23-28: Japan swimmer Ohashi bags 2 early golds". Nikkei Asia (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29.
  38. ^ Morales, Luisa. "Hidilyn Diaz finally captures elusive Olympic gold for Philippines". Philstar.com. Retrieved 2021-07-29.
  39. ^ "Weightlifter Hidilyn Diaz wins Philippines' first-ever Olympic gold medal, breaking country's 97-year drought". www.cbsnews.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-29.
  40. ^ AFP (2021-07-26). "Berlatih belakang rumah di Jasin, Melaka, Hidilyn Diaz sumbang emas pertama Olimpik untuk Filipina". Utusan Digital (بە مالیزی). Retrieved 2021-07-29.
  41. ^ Maragay, Dino. "Epic prize for an epic feat: P35.5M, house and lot await Olympic gold medalist Hidilyn Diaz". Philstar.com. Retrieved 2021-07-29.
  42. ^ "Philippines' First-Ever Gold Medalist Wins $660,000 and a House". www.bloombergquint.com. Retrieved 2021-07-29.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]