ھونەر
ھونەر (بە ئینگلیزی: Art) ژمارەیەک کاری جۆراوجۆرە کە مرۆڤ دەیکات بە مەبەستی دەربڕینی ھەست و بیری یا پیشاندانی شارەزایی و توانای خۆی. چالاکییە ھونەرییەکان دەتوانن ھونەری سۆمایی، دەنگی و نمایشی بن کە ھەموویان کە ڕێگەیەکن بۆ ئەوەی بەرھەمھێنەری کارەکە ئەندێشەکانی خۆی دەرببڕێت و بیرۆکەکانی خۆی ڕوون بکاتەوە. زۆربەی کات، کارە ھونەرییەکان بە نیازی پێزانین بەو جوانی و ھەستە سۆزییە بەھێزانەی کە دەیبەخشن دروست دەکرێن.[١][٢] بە شێوەیەکی گشتی، چالاکییە پەیوەندیدارەکان بە ھونەرەوە ئەمانەن: بەرھەمھێنانی کاری ھونەری، ڕەخنەگرتن لە ھونەر، لێکۆڵینەوە لە مێژووی ھونەر، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی جوانی ھونەر.
کۆنترین جۆری ھونەر پێکھاتووە لە ھونەری سۆمایی، کە پێکھاتووە لە کێشان و دروستکردنی وێنە و شتومەک لەسەر شتێکی دیاریکراو. لە ھونەرە سۆماییەکان وەک: کێشانی تابلۆ، پەیکەرسازی، فۆتۆگرافی و میدیای بینراوی تر. تەلارسازییش زۆربەیجار وەک ھونەرێکی سۆمایی ناو دەبرێت، بەڵام وەک ھونەرێکی بینراویی بۆ دێکۆر و ڕێکلامکردن ناسراوە،[٣] بە ھۆی ئەوەی ئەو کەرەستانەی لە ماوەی بەرھەمھێنانیدا بەکاردێن سەرەکی و گرنگن، بە پێچەوانەی تابلۆیەکەوە بۆ نموونە، کە ھونەرمەند تەنیا شتێکی تێدا بەکاردێنێت کە ئارەزووی لێی ھەبێت و بەباشی بیناسێت. مۆسیقا، شانۆ، فیلم، سەما و میدیای بینراوی تر، لەگەڵ وێژە، ھەموویان پێناسەیەکی تۆخیان ھەیە لە بواری ھونەرەکاندا.[١][٤] ھەتاکو سەدەی حەڤدەھەم، ھونەر وەک ئاماژەیەک بۆ ھەموو چالاکییەک یان توانایەک بەکاردەھێنرا و جیا نەکرابۆوە لە زانست و بەرھەمی نا-ھونەریی تر. لە بەکارھێنانی مۆدێرندا (دوای سەدەی حەڤدەھەم) کە تێیدا تێڕامانی جوانی زۆر گەورەن، ھونەرە جوانەکان لە کرداری ناھونەریی گشتی تر جیاکراوەتەوە و جیاوازییەکانیان دیاریکراوە تاکوو تێکەڵ نەکرێن.
لەوانەیە کاری ھونەری بە بیشاندانی ژیان، دەربڕینی خود، پەیوەندی سۆزداری، یاخود شتی تر تەرخان کرابێت. لە سەردەمی ڕۆمانتیکدا، ھونەر بە شێوەیە پێناسە دەکرا و دەبیندرا: «بەھرەیەکی تایبەتی مێشکی مرۆڤ کە پێویستبوو پۆلێن بکرێت لەگەڵ ئایین و زانست.»[٥] ھەرچەندە ئەو پێناسەیەی کە باس لە ھونەر دەکات ناکۆکی لەسەرە[٦][٧][٨] و بە درێژایی کات گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە، ڕوونکردنەوەیەکی گشتی لەسەری ئەوەیە کە ھونەر بەھرەیەکی تەکنیکی یاخود ئاڵۆزە، کە سەرچاوە لە ئەندێشەی مرۆڤەوە دەگرێت.[٩]
سروشتی ھونەر و کرداری پەیوەندیداری تر، وەک داھێنان و بەرھەمھێنان، لە لقێکی فەلسەفەدا باسکراوە بەناوی جوانیناسی.[١٠][١١]
ھونەری داھێنانی و ھونەرە جوانەکان
[دەستکاری]لە ڕووی مێژووی ھونەرەوە،[١٢] کارە ھونەرییەکان ھەر ھەبوون و تەمەنیان بە نزیکەیی بە قەد تەمەنی مرۆڤایەتی درێژە: لە ھونەری پێش مێژووەوە بۆ ھونەری ھاوچەرخ. ھەرچۆنێک بێت، ھەندێک لەو بیردۆزانەی کە ھەن چەمکی «کاری ھونەری» دەبەستنەوە بە کۆمەڵگە ھاوچەرخەکانی ڕۆژاوا.[١٣] یەکێک لە کۆنترین پێناسەکانی ھونەر (ئارت بە زمانی ئینگلیزی) دەچێتەوە سەر واتای وشەکە بە زمانی لاتینی، کە مانای «بەھرە» یان «دروستکردن» دەدات. وشەگەلێکی ئینگلیزیش ھەن کە لە وشەی «ئارت» ەوە داتاشراون، لەو وشانە وەک: ئارتیفاکت، ئارتیفیشڵ، ئارتیفیس، مێدیکاڵ، ئارتس، میلیتێری ئارتس. وشەکە بەکارھێنانی زۆرە، ھەمووشیان پەیوەندییان بە وشەڕەتناسیی وشەکەوە ھەیە.
بەپێی تێپەڕبوونی کات، فەیلسەسوفەکان پرسیاریان دەربارەی واتای ھونەر کردووە، لەوانە وەک ئەفلاتوون، ئەرستۆ، سوقرات، کانت، و ھی تریش. ئەرستۆ ھونەری بە گرنگ زانیوە، لەکاتێکدا ئەفلاتوون گرنگییەکەی بە گشتی پشتگوێ خستووە. ئەفلاتوون چەند دەقێکی ھەیە کە پرسیاری ھونەری وەڵام دەداتەوە، لە یەکێک لە دەقەکانیدا، ئەفلاتوون ڕەخنە لە سوقرات دەگرێت: «سوقرات دەڵێت کە شیعر لەلایەن خواوەندەکانی ئیلھامەوە ھان دەدرێت، لەبەر ئەوەش شتێکی واقیعی نییە. ئەو بە شێوەیەکی پەسەند لەسەر ھونەر و شێوەی تری شێتیی خواوەندی (سەرخۆشی، ورووژان و خەوبینین) دەدوێت لە فیدروسدا، کەچی لە کۆماردا ھەوڵ دەدات ڕەخنە لە ھونەرە شیعرییە گەورەکەی ھۆمەر بگرێت. لەبارەی ھونەری وێژەیی و ھونەری مۆسیقییەوە، ئەرستۆ شیعری ئێپیکی، تراژیدیا و کۆمیدی لەگەڵ مۆسیقا بە لاسایی کاری زانیوە. بۆ نموونە مۆسیقا لاسایی کردنەوەی ڕیتم و ھارمۆنییە، لەکاتێکدا سەماکردن تەنیا لاسایی کردنەوەی ڕیتمە و شیعریش تەنیا زمان.[١٤] ئەرستۆ پێی وایە کە لاساییکاری کردارێکی ئاساییە لەنێو مرۆڤەکاندا و یەکێکە لەو شتانەی کە مرۆڤ لە ئاژەڵەکان جیادەکاتەوە.[١٥]
ھونەر بە شتێک دەوترێت کە لە ڕووی بیر و باوەڕ و ھەست و سۆزەوە کاریگەری لەسەر کەسێک بەجێ دەھێڵێت، لەوانەیە کارە ھونەرییەکانیش بۆ ئەم مەبەستە بەرھەم بھێندرێن. ھەندێک لە فەیلسوفەکان، وەک ئیمانوێل کانت، دەڵێن کە زانست بەم شێوەیە لە ھونەر جوودا دەکرێتەوە: زانست پێکھاتووە لە ناساندنی کۆمەڵە زانیارییەک، بەڵام ھونەر پێکھاتووە لە دەربڕینی ئازادی و ناخی خود بە شێوەیەکی جوان.
بۆ جووداکردنەوەی ھونەر و توانا یان کارێکی ئاسایی، ئەگەر تواناکە بە شێوەیەکی باو و بەردەوام بەکارھێنرا ئەوا خەڵکی بە تەنیا بە بەرھەمێکی ئاسایی دایدەنێن لەجیاتی ھونەر. بە ھەمان شێوە، ئەگەر تواناکە بۆ ڕێکلامکردن یاخود تاقیکردنەوە بەکارھێنرا، لەوانەیە بە ھونەری ڕێکلامی ناوببرێت لەجیاتی ھونەری جوان. ھەندێکجار دروستکردن و دیزاینکردنی شتومەکەکانیش بە ھونەری دەستی ناو دەبرێن. ھونەرە جوانەکانیش دەکرێت ئامانجی تریان لە پشتەوە بێت و تەنیا بۆ خۆدەربڕین و داھێنان نەبێت.[١٦] مەبەستی تر بۆ کارە ھونەرییەکان لەوانەیە بۆ گۆڕینەوەی بیرۆکە بێت، وەک لە ھونەری ڕامیاری و گیانی و فەلسەفی دەردەکەوێت، و ھەروەھا دەکرێت بۆ دروستکردنی ھەستێکی جوانی یان بۆ گەڕان بەناو سروشتی تێگەیشتن؛ بۆ خۆشی؛ و یانیش بۆ دروستکردنی سۆزی بەھێز بێت. لەوانەشە دروستکردنی کارێکی ھونەری ھۆکار یاخود پاڵنەری نەبێت و بێ ھۆ دروست کرابێت.
ڕیچارد ۆڵھیم دەڵێت کە سروشتی ھونەر «یەکێکە لە ھەرە سەیر و سەمەرەترین کێشەکانی چاندی مرۆڤایەتی.»[١٧] ھونەر بە ئامرازێکی دەربڕین و پەیوەندی بەستن و گۆڕینەوەی بیرۆکە و سۆزەکان ناسراوە. لە فەلسەفەکانی ئەرستۆدا، ھونەر ڕەگێکی زۆر قووڵی ھەیە.[١٨] لیۆ تۆڵستۆی ھونەری بە ئامرازێکی پەیوەندی بەستن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ناساندووە.[١٨] لەم نزیکانەدا، ئەو کەسانەی کە لەلایەن مارتین ھایدگەرەوە ئیلھامیان وەرگرتووە، ھونەریان وا لێکداوەتەوە کە شتێکە کۆمەڵگەیەک بەرھەمی دەھێنێت بۆ مەبەستی دەربڕین و لێکدانەوە.[١٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «ھونەر: پێناسە». فەرھەنگەکانی ئۆکسفۆرد. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «ھونەر». فەرھەنگی ماریام-وێبستەرز.
- ^ «ئایا ڕێکلامکردن ھونەرە؟». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ "ھونەر، ن. ١". ئۆ ئی دی ئۆنلاین. کانوونی یەکەم، ٢٠١١. کۆبوونەوەی زانکۆی ئۆکسفۆرد. ماڵپەڕی سەرەکی ئۆ ئی دی. (لە ٢٦ی شوبات، ٢٠١٢ وەرگیراوە)
- ^ ئێرنست گۆمبریج. (٢٠٠٥). «لێکدانەوەی کۆبوونەوەکە لەسەر چیرۆکی ھونەر». ئەرشیڤی گۆمبریج. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەم، ٢٠٠٦ ھێنراوە.
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترێکی نەناسراوی ھەیە:|10=
(یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ دەیڤس ستیڤن (١٩٩١). پێناسەی ھونەر. پرێسی زانکۆی کۆرنێل. ISBN 978-0-8014-9794-0.
- ^ ڕۆبێرت ستێکر (١٩٩٧). کاری ھونەری: پێناسە، واتا، بەھا. پرێسی زانکۆی ھەرێمی پێنسڵڤێنیا. ISBN 978-0-271-01596-5.
- ^ نۆوێل کاروول، ed. (٢٠٠٠). بیردۆزەکانی ھونەر لەمڕۆدا. پرێسی زانکۆی ویسکەسن. ISBN 978-0-299-16354-9.
- ^ د. ڕۆبێرت جەی. بێڵتن. «ھونەر چییە؟». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی نیسان، ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ھونەر»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٦ی کانوونی دووەم، ٢٠١٧.
- ^ ویلیام ئێد کێنیک، (٢٠١٢) و ویڵیام ئێد کێنیک، ھونەر و فەلسەفە: خوێندنەوەی جوانیناسی نیویۆرک: پرێسی سەینت مارتینز، ١٩٧٩، پ. ١١–١٣. ISBN 0-312-05391-6.
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریbritannica.com
نەدراوە - ^ Elkins, James "Art History and Images That Are Not Art", The Art Bulletin, Vol. 47, No. 4 (December 1995), with previous bibliography. "Non-Western images are not well described in terms of art, and neither are medieval paintings that were made in the absence of humanist ideas of artistic value". 553
- ^ Aristotle, Poetics I 1447a
- ^ Aristotle, Poetics IV
- ^ David Novitz, The Boundaries of Art, 1992
- ^ Richard Wollheim, Art and its objects, p. 1, 2nd ed. , 1980, Cambridge University Press, ISBN 0-521-29706-0
- ^ ئ ا Jerrold Levinson, The Oxford Handbook of Aesthetics, Oxford University Press, 2003, p5. ISBN 0-19-927945-4
- ^ Martin Heidegger, "The Origin of the Work of Art", in Poetry, Language, Thought, (Harper Perennial, 2001). See also Maurice Merleau-Ponty, "Cézanne's Doubt" in The Merleau-Ponty Aesthetics Reader, Galen Johnson and Michael Smith (eds), (Northwestern University Press, 1994) and John Russon, Bearing Witness to Epiphany, (State University of New York Press, 2009).
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھونەر تێدایە. |