کۆمار (ئەفلاتوون)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمار (بە یۆنانی پۆلیتیئا) دایەلۆگێکی سوقراتیە و لەلایەن ئەفلاتوونەوە نوسراوە لە دەوروبەری ٣٨٠پ. ز، دەربارەی "دادوەری"، ڕێکی (نەزم) و تایبەتمەندیەکانی دەوڵەتێکی دادوەر و پیاوی دادوەر. ناسراوترین نوسراوی ئەفلاتوونە، خۆی جێکردۆتەوە وەک کاریگەرترین نوسینی فەلسەفی و بیردۆزی سیاسی، ھەم لەڕووی ڕۆشنبیریی فیکریەوە ھەم لەڕووی مێژوویەوە.

لە دایەلۆگەکەدا، سوقرات باس لە خەڵکانی ئەسینایی و دەرەوەی ئەسینا (بیانی) ئەکات دەربارەی دادپەروەری و ئایا کەسانی دادپەروەر خۆشحاڵترین لە کەسانی نادادپەروەر. تێیدا، ئەفلاتوون و سوقرات باس لە سروشتی ڕژێمەکانی ئەو سەردەمە ئەکەن و ھەندێ شاری خەیاڵی باس ئەکەن وەک بەراورد، وەک شارێک بەناو کالیپۆلی کە تێیدا فەیلەسوف پاشایە. لە نووسینەکەدا گرنگترین بابەتیشی بابەتی "فۆرم"ەکانی ئەفلاتوونە، ھەروە نەمریی ڕۆح، ڕۆڵی فەیلەسوف و ھۆنراوە لە ژیانی کۆمەڵگادا. نوسراوەکە وادیارە لەسەردەمی جەنگەکانی ناوچەکەدا کە بە جەنگی پێلۆپۆنیسۆ ناسراوە نوسرابێت.