لیۆ تۆڵستۆی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لیۆ تۆلستۆی

لەدایکبوون٩ی ئەیلوولی ١٨٢٨
مەرگتشرینی دووەمی ١٩١٠
نیشتەجێیڕووسیا
نەتەوەڕووس
پیشەچیرۆکنووس
واژوو


لیۆ تۆلستۆی یان کۆنت لیێڤ نیکۆلایێڤیچ تۆلستۆی (بە ڕووسی: Лев Никола́евич Толсто́й؛ لەدایکبووی ٩ی ئەیلوولی ١٨٢٨ - مردووی تشرینی دووەمی ١٩١٠) نووسەری ناوداری ڕووسیایە کە بە نووسەرێکی سەرکەوتوو لە سەرانسەر جیھاندا ناسراوە. شاکارەکانی شەڕ و ئاشتی و ئانا کارێنینا، پێناسەی ڕۆشن دەدەن بە دەستەوە لە ڕۆژگار و بارودۆخی ڕووسیای سەدەی ١٩ و ھەروەھا وەک لووتکەی چیرۆکە ڕاستییەکان دەناسرێن.

ژیانی[دەستکاری]

لیۆنکۆی لایویچ تۆڵستۆی لە ٩ی ئەیلوولی ساڵی ١٨٢٨ لە گوندی یاسنا یاپا لیناغ ھەڵکەوتوو لەشاری تولا لەداین بوو. ناوبراو شارەزای زمانەکانی ئینگلیزی، فەرەنسی و ئەڵمانی و ئیتاڵی بوو. ھەرلەمنداڵییەوەو دایک و باوکی مردن و بەرھێناتنەکەی کەوتە دەست یەکێک لەخزمەکانی. لە سالی ١٨٤٤ چووە زانکۆی غازان و لەسالی ١٨٤٧ بەر لەوە کە خوێندنەکەی تەواو بکات، وازی لێھێناو گەرایەوە شوێنی لەدایک بوونەکەی و زۆربەی کاتەکانی خۆی تەرخانی خوێندنەوە کرد. لەسالی ١٨٥٢ دا لەسەر داخوازی خۆی چوو بۆ قەفقاز ولەشەرەکانی ئەو ناوچەیەدا بەژداری کرد. تۆڵستۆی چیرۆکەکانی سەردەمی منداڵی، سەردەمی لاوێەتی و ھێندێک لە چیرۆکەکانی دیکەشی سەبارەت بە ڕوداوەکانی شەری قەفقازنوسیپەوەو لە ھەر لەوێش دەستیکرد بە نوسینی چیرۆکی قەزاقەکان ھەر لەو ساڵەدا شاعیرێکی ناوداری ڕووسیا چیرۆکی منداڵییەکەی لەگۆڤاری «سەردەم» دا بلاو کردەوە. بڵاوکردنەوەی ئەو چیرۆکە بوەھۆی ئەوەی کە تۆڵستۆی ناوبانگ دەربکات و چیرۆکەکانی دواتریش ئەو نێوبانگەی ئەویان داسەپاند. ئەو دوای گەرانەوەی ڕاگوێزی سوپا کراو بۆ بەرگریکردن لە سواستۆپۆڵ چوو کریمە و ئاخوداخی خۆی سەبارەت بە گەمارۆدانی سواستۆپل لەسێ چیرۆکدا بەناوی حەکایەتی سواستۆپۆل نووسی.

دوای گیرانی شار چوو بۆ پێتێرزبورگ و لەوێ لەگەڵ نوسەرانی گەورەیی ئەوکاتی ڕووسیا ئاشنا بوو. ناوبراو لەکۆتایی سالی ١٨٥٦ دا وازی لە خزمەتی سوپا ھێناو دوای دومانگ چوو بۆ وڵاتانی فەڕەنسا و سویسرا و ئیتالیا. لەسالی ١٨٥٩ دا لە شوێنی لەدایک بونەکەی خوێندنگەیەکی بۆ فێرکردنوو بارھێنانی گوند نشینەکان دامەزراند. لەسالی ١٨٦٩ دا دیسانەوە ھاورێ لەگەڵ خوشکەکەی بەرەو ناوەندی ئەورووپا چوو. لەو سەفەرەدا زیاتر خۆی بە بارودۆخی فێرکردنوو بار ھێنان لەخوێندنگاکانی فەڕەنسا و سویسرا و ئیتالیا و نەمسا بەریتانیاوە خەریک کرد. لەسێپتێمبەری ١٨٦٣ دا لەگەڵ «سۆفیا ئەندەر یونا» ھاوسەرگیری کرد. ناوبراو لەکۆتایی ھەرئەوسالەدا دەستیدایە نوسینی گەورەترین بەرھەمی ئەدەبی خۆی. بەناوی «شەرو ئاشتی» لە ئەیلوولی١٨٨١ دا لەگەڵ بنەماڵەکەی چوو بۆ مۆسکۆ خەریکی فێرکردن و ڕاھێنانی لاوان بوو. لەداین سالەکانی ژیانیدا بەھەولێکی ماندووی نەناسنە کاری دەکرد و سەرەرای ئەو نەخۆشییەی کە لە سالی ١٩٠١ ەوە تووشی ببوو، دەرونێکی سەلامەتی ھەبوو تۆڵستۆی لە ٧ ی تشرینی دووەمی سالی ١٩١٠مال ئاوایی لەژیان کرد.

تۆڵستۆی دەیویست پەیڕەوی عیسا بکات و ژیانی ڕەبەنی قەشە خۆبەختکەرەکان بژی. لەکاتی پیریدا ھەموو موڵک و زەوی و زاری خۆی بەسەر جوتیارە ھەژارەکاندا دابەش کرد. ناودارترین ڕۆمانەکانی (شەڕ و ئاشتی) و (ئاننا کارێنینا) یە. یەکەمین بەشی لەمێژووی ژیانی خۆی بەناوی (ساوایی) لە ساڵی ١٨٥٢ بڵاوکردەوە بەرگی دووەمی لە ساڵی ١٨٥٤ دا بەناوی (سەردەمی منداڵی) و بەرگی سێیەمیشی لە ساڵی ١٨٥٧ بەناوی (لاویی) بڵاوکردەوە. لە ساڵی ١٨٧٩ کتێبی (دان پێداھێنان) ی دانا و لە ساڵی ١٨٨١ (خستنە ڕوویەکی تێکڕای کتێبی پیرۆز) ی نوسی و لە ساڵی ١٨٨٢ کتێبی (یاسای خۆشەویستی و یاسای ھێز) ی بڵاوکردەوە و لە ساڵی (١٨٨٩ – ١٩٠٠) دا ڕۆمانی (ژیانەوە) ی دانا و لە ساڵی ١٩٠١ شانۆگەری (لاشەی زیندوو) ی دانا و، بەڕای ڕەخنەگرانی جیھانی تۆڵستۆی بە گەورەترین نوسەری دنیا دادەنرێت و دیسان مەزنترین پیاوچاکیش بووە لە گێتی دا وزۆر کەسی چاکە خواز سەردانیان کردوە و سوودیان لە بیروباوەڕی چاکە خوازی وەرگرتووە، یەکێک لەوانە مەھاتما گاندی (١٨٦٩ – ١٩٤٨) پێشەوای گیانی و نیشتیمانی ھیندستان بووە چووەتە سەردانی و گەلێک لە بیر و باوەڕی ئاشتی خوازە ئینسانییەکانی وەرگرتووە و لە وڵاتەکەی خۆیدا بەکاری ھێناوە. تۆڵستۆی لە ساڵی ١٨٦٢ کچێکی ھێنا ناوی (ێۆفیا ئەندریغنا) بوو، ١٥ ساڵ لەگەڵیدا لە یەکێک لە جاندنگە گەورەکانیدا بەخۆشی ژیا و گەلێک منداڵی لێی بوو، بەڵام ئەو خۆشی و بەختەوەرییەی تاسەر نەبوون و ژنەکەی لە دابەشکردنی زەوی و زاریدا بەسەر جوتیاراندا لەگەڵیدا ناکۆک بوو، بۆیە ڕۆژ بەڕۆژ لە یەکتر دوور دەکەوتنەوە تا وایان لێھات حەز بە دیدەنی یەکتری نەکەن و تەنانەت تۆڵستۆی وەسییەتی کرد لەکاتی مردنیدا ماوەی نەدرێ ژنەکەی بێتە سەر گۆڕەکەی.

بەرھەمەکانی تۆڵستۆی زۆر بەدڵی خەڵکەکە بوون، بۆیە لەماوەی تەنیا ٤ ساڵیدا ١٢ میلیۆن دانە لە کتێبەکانی فرۆشران و بەزۆریش لەقاڵبی چاپی سادە و میللی دا چاپ دەکران تاکو ھەرزان بفرۆشرێن و بە گالێسکە بەسەر خەڵکە خوێندەوارەکاندا دابەش بکرێن. لەڕاستیدا وەک خەڵکەکە لە بەرھەمەکانی تۆڵستۆی قایل بوون و دڵنیابوون ئەوەندە خۆی لەژیانی خێزانی خۆی ناقایل و لە ئازار و ئەشکەنجەدا بوو. لەو ھەموو خێزان و منداڵانەی تەنھا کچی بچوکی پشتگیری بوو، سکرتێری ئەدەبی و کاروباری تایبەتی بوو، ئەو کچە دڵسۆزەی لەدوای مردنی باوکی ئەمەی لەبارەیەوە نوسیوە.

(باوکم ژیانەکەی کارەساتێکی تەواو بوو ئەو کارەساتەیشی لەژن ھێنانەکەیدا بوو، دەق وەک مەسەلەی (ئەبراھام لەنکۆلن) و ژنھێنانەکەی بوو! لێی بوبوە دەرد و بەڵا بەسەرییەوە، چونکە ژنەکەی پارە و سامان و خۆشگوزەرانی گەرەک بوو، کەچی تۆلستۆی باوک حەزی پێنەدەکردن و بە دوو شتی کەم نرخی دادەنان و ژنەکەی حەزی دەکرد بەھۆی سامانی دنیا ناوبانگ دەربکات، کەچی ئەم نەیدەویست بەپارە شۆرەت پەیدا بکات، بەڵکو وەک گوناھێک سەیری ماڵ و سامانی دنیای دەکرد و، دەیگوت گەورەیی و دەسەڵات بەھێز و دەست وەشاندن نایەنە دەست، بەڵکو بە خۆشەویستی و خزمەتکردنی مرۆڤایەتی چنگ دەکەون. ھەرکاتێک کە ژنەکەی دەیزانی کە تۆڵستۆی کتێبێکی بڵاوکردووەتەوە و ھیچ حەقێک لە بڵاوکەرەوەی وەرنەگرتووە بەجارێک ھەڵدەچوو و ماڵەکەی لێ دەکردە دۆزەخ، بۆیە ڕۆژ بەڕۆژ ژیانی ھاوسەریانی تێکچوو و ماڵەکەی بەجێھێشت و چوو لەگەڵ بچوکترین کچی لە ژوورێکی ئێستگەی شەمەندەفەر ژیا و زۆری پێنەچوو لە ساڵی ١٩١٠ دا لەو شوێنە تەسک و تروسکەدا کۆچی دوایی کرد و گەورەترین ناوبانگی لەدوای بەجێما. چیرۆکی ژیانی ئەم نوسەرە بلیمەتە ناودارەی ڕوس گەلێک سەیرترە لە حیکایەتەکانی داستانی ھەزار و یەک شەوەی ڕۆژھەڵات و بیست ساڵی دوایی لەژیانیدا، ئەوەندە ناوبانگی چاکە و گەورەیی بڵاوبوەوە، گەیشتە ڕادەیەک بپەرسترێ و ملیۆنەھا کەس حەزیان دەکرد چاویان پێی بکەوێ و لەگەڵیدا دانیشن و سوود لەبیروباوەڕەکانی وەرگرن. خەڵکێکی زۆر لەنوسەر و ڕەخنەگران دەچوونە لای تاکو گوێ لەئامۆژگارییەکانی ڕابگرن و دەست لە لچکی جلوبەرگی بدەن، تاکو لە نزیکەوە تێی بگەن و بیناسن و چەندان لێکۆڵینەوەی لەسەر بنوسن. نوسەرە دۆستەکانی چەندەھا ساڵ و ڕۆژ لەماڵەکەی دەمانەوە تاکو بە کورتی چەند جوڵە و وشەیەکی لەدەم دێتەدەرەوە تۆماری بکەن. لەدوایدا بە دوور و درێژی لێیان بکۆڵنەوە. زۆر جاری وابووە نوسەر و ڕەخنەگری توانا ئەو زانیاریانەی لەچەند ساتێکدا لێیان وەرگرتووە لەدوایدا کراون بەبەرگی گەورەی کتێب و لێکۆڵینەوەی بەپێز و تێر و تەسەل و پەیتا پەیتا لە گۆڤار و ڕۆژنامە و کتێبدا بڵاوکراونەتەوە و نوسەرانی جیھان بەگەرمی قۆستویانەتەوە. ئەو کتێبانەی کەلەسەر لیۆ تۆڵستۆی مەزن نوسراون لەھەموو لایەکی جیھان گەیشتووەتە ٢٣ ھەزار کتێب و لێکۆڵینەوە و ئەو گۆڤار و ڕۆژنامانەی کە لێیەوە دواون و بیروڕاکانیان شی کردووەتەوە، گەیشتونەتە ٥٦ ھەزار گۆڤار و ڕۆژنامە و ئەو کەلەپورە ئەدەبی و ڕۆشنبیریانەی کە بۆ مرۆڤایەتی بەجێیھێشتوون گەیشتووەتە ١٠٠ ھەزار بەرگی گەورە و گران.

وەرگێڕان بۆ کوردی[دەستکاری]

بەشێک لە بەرھەمەکانی تۆلستۆی کراونەتە کوردی. بەتایبەت بە قەڵەمی شاعیر و وەرگێڕی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەمین گەردیگلانی تا وێستا ١٠ کتێبی تۆلستۆی کراوەتە کوردی. لیستی ئەو وەرگێڕدراوانە لە پەڕەی ئەمین گەردیگلانیدا بەر چاو دەکەون.

ژیانی کەسیی (تایبەتی)[دەستکاری]

مردنی نیکۆی برای تۆڵستۆی لە ساڵی ١٨٦٠، کاریگەری لەسەر تۆڵستۆی ھەبوو و وای کرد کە بییەوێت ھاوسەرگیری بکات. ھەر بۆیە لە ٢٣ی ئەیلوولی ساڵی ١٨٦٢ ھاوسەرگیری لەگەڵ سۆفیا ئەندریڤن بێرس کرد کە ١٦ ساڵ لە تۆڵستۆی بچووکتر بوو و کچی پزیشکی ناوچەکە بوو. ئەم ئافرەتە لەلایەن ھاوڕێ و خزم و خێزانەکەی بە سۆنیا بانگ دەکرا. سۆفیا و لیۆ خاوەنی ١٣ منداڵ بوون بەڵام تەنھا ٨ منداڵیان گەورە بوون و بە پارێزراوی مانەوە.[١]

  • بەڕێز سێرجێل لڤۆڤیچ تۆڵستۆی (١٨٦٣–١٩٤٧)، ئاواز دانەر و شارەزای بواری موزیک بوو.
  • خاتوو تاتیانا لڤۆڤنا تۆڵستایا (١٨٦٤–١٩٤٧)، خێزانی میخەیل نێرجڤیچ سوخۆتێن بوو.
  • بەڕێز ئیلیا لڤۆڤیچ تۆڵستۆی (١٨٦٦–١٩٣٣)، نووسەر بوو.
  • بەڕێز لێڤ لڤۆڤیچ تۆڵستۆی (١٨٦٩–١٩٤٥)، نووسەر و پەیکەرتاش.
  • خاتوو ماریا لڤۆڤنا تۆڵستایا (١٨٧١–١٩٠٦)، خێزانی نیکۆڵای لیۆنیدرۆڤیچ ئۆبۆلێسنکی بوو.
  • بەڕێز پیتەر لڤۆڤیچ تۆڵستۆی (١٨٧٢–١٨٧٣)، بە منداڵی مرد.
  • بەڕێز نیکۆڵای لڤۆڤیچ تۆڵستۆی (١٨٧٤–١٨٧٥) بە منداڵی مرد.
  • خاتوو ڤارڤارا لڤۆڤنا تۆڵستایا (١٨٧٥–١٨٧٥) بە منداڵی مرد.
  • بەڕێز ئەندرێی لڤۆڤیچ تۆڵستۆی (١٨٧٧–١٩١٦) بەژداری جەنگی نێوان ڕووسیا – یابانی کردووە.
  • بەڕێز مایکڵ لڤۆڤیچ تۆڵستۆی (١٨٧٩–١٩٤٤)
  • بەڕێز ئەلێکس لڤۆڤیچ تۆڵستۆی (١٨٨١–١٨٨٦)
  • خاتوو ئەلێکساندرا لڤۆڤنا تۆڵستایا (١٨٨٤–١٩٧٩)
  • بەڕێز ئیڤان لڤۆڤیچ تۆڵستۆی (١٨٨٨–١٨٩٥)
  • کارەکانی تایبەت بە ڕۆمان و چیرۆکە خەیاڵییەکان

تۆڵسۆی بە یەکێک لە ئەدیبە ھەرە مەزنەکانی ئەدەبیاتی ڕووسی دادەنرێت: کارەکانیشی ڕۆمانی شەڕ و ئاشتی و ئانا کارێنینا و نۆڤێلای حاجی موڕاد و مردنی ئیڤان ئیلیچ دەگرێتەوە. یەکەمین کارەکانی تۆڵستۆی، ڕۆمانەکانی تایبەت بە ژیاننامەی منداڵی، ھەرزەکاری، و گەنجی (١٨٥٢–١٨٥٦) دەگرێتەوە کە باس لە کوڕی پیاوێکی دەوڵەمەند و خاوەن زەوی دەکات کە ھەست بە جیاوازی نێوان خۆی و جووتیارەکان دەکات. تۆڵستۆی وەک ئەفسەری پلە دوو لە ڕژێمی تۆپھاوێژ خزمەتی کردووە لە کاتی جەنگی کڕایمین کە سیڤاستۆپۆڵ سکێچس گێڕاویەتییەوە. ھەبوونی شارەزایی لە بواری جەنگدا، یارمەتی تۆڵستۆی داوە کە ھەستی ئاشتی خوازی لەلا دروست ببێت و ئەمەش یارمەتی داوە کە چەندین وێنای ترسناک و ڕاستیی لەلا دروست بکات بۆ ئەوەی بتوانێت لە کارەکانیدا بینووسێت و باسیان بکات. چیرۆکەکانی تۆڵستۆی بە شێوەیەکی واقیعیانە ھەوڵی دەرخستنی ڕاستی ئەو کۆمەڵگا ڕووسییە دەدات کە تێیدا دەژیا. قەوقازەکان(١٨٦٣)، کە لە ڕێگەی چیرۆکی ئەریستپکراتێکی ڕووسییەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی کچێکی قەوقازییەوە، باس لە قەوقازییەکان و ژیانیان دەکات. ئانا کارێنینا (١٨٧٧) باس لە چەند چیرۆکێکی ھاوشێوە دەکات دەربارەی ناپاکیی ژنێک کە دەکەوێتە تەڵەی دامەزراوە و خراپەکارییەکانی کۆمەڵگاوە و ھەروەھا خاوەن زەوییەکی فەیلەسوف (ھەروەکو تۆڵستۆی خۆی) کە ھاوشانی جوتیارەکان لە کێڵگەدا کار دەکات و ھەوڵ دەدات ژیانیان باشتر بکات.[٢][٣]

ھەڵسەنگاندنی ڕەخنەگرانە لەلایەن نووسەرەکانی دیکە[دەستکاری]

ھاودەمەکانی تۆڵستۆی وەک کەسێکی شکۆدار ستایشی دەکەن. فایۆدۆر دۆستۆڤیسکی، کە سی ساڵ پێش تۆڵستۆی کۆچی دوایی کرد، پێی وابوو کە تۆڵستۆی مەزنترین ڕۆمان نووسی کە لە ژیاندا بێت. گۆستاڤ فلەوبێرت، کاتێک وەرگێڕانی شەڕ و ئاشتی خوێندەوە، گوتی " ئەمە چ ھونەرمەندێ و چ دەروونناسێکە!." ئەنتۆن چێخۆف، کە زۆربەی کات سەردانی تۆڵستۆی دەکرد، دەنووسێت " کاتێک ئەدەب تۆڵستۆی بەدەستھێنا، ئیتر بۆ ئەوەی ببیت بە نووسەر ئاسان و چێژبەخشە تەنانەت ئەگەر بشزانیت کە ھیچ شتێک بەدەست ناھێنیت، ئەمە شتێکی ئەوەندە غەمبار نییە چونکە تۆڵستۆی لە بری ھەموو کەسێک سەرکەوتنی بەدەستھێناوە. ئەوەی تۆڵستۆی کردی بۆ ھەموو ئەو پاساوانە بوو لە بارەی ھیوا و خولیاوە کە لە ئەدەبدا بەدەستیھێناوە." شاعیر و ڕەخنەگری بەڕیتانی سەدەی نۆزدەم، ماثیۆ ئاڕنۆڵد پێی وایە کە "ڕۆمانی تۆڵستۆی کارێکی ھونەری نییە بەڵکو بەشێکە لە ژیان."[٤][٥][٦]

بیر و باوەڕی ئایینی و سیاسی[دەستکاری]

لە دوای خوێندنەوەی کتێبی (نوێنەرایەتی جیھان وەک ئەوەی دەیەوێ)ی شوپێنھاور، تۆڵستۆی لە کۆتایدا گۆڕا بۆ سۆفییەکی بە ڕەوشت و وەک ڕێگایەکی گیانیی گونجاو بۆ دەستەکانی سەروو خۆی، پشتیوانی لێکرا: تۆ دەزانی ئەم ھاوینە مانای چییە بۆ من؟. لە ساڵی ١٨٨٤، تۆڵستۆی کتێبێکی بە ناوی باوەڕ بە چی دەکەم نووسی و تێیدا بە ڕاشکاوی دانی پیا دەنێ کە باوەڕی بە ئایینی کریستیانێتی ھەیە و دووپاتیدەکاتەوە کە لەسەر باوەڕی عیسای مەسیحە.[٧][٨]

مردن[دەستکاری]

تۆڵستۆی لە ساڵی ١٩١٠ لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. پێش مردنی، خێزانەکەی گومانیان لە تەندروستی تۆڵستۆی ھەبوو. لە کۆتا ڕۆژەکانی ژیانیدا، تۆڵستۆی باسی مردنی دەکرد و لە بارەیەوە شتی دەنووسی. لە شەوێکی زستاندا لە ماڵەکەی خۆیدا بەھۆی نیمۆنیا (ھەوکردنی سییەکان) لە ویستگەی ئەستاپۆڤۆ کۆچی دوایی کرد و دەستبرداری ژیانە شاھانەکەی بوو ئەویش.

لە فلیمەکاندا[دەستکاری]

فلیمێک لە بارەی کۆتا ساڵەکانی تۆڵستۆی لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە بە ناوی دوا وێستگە (The Last Station)، کە لە ڕۆمانی جەی یارینی باسکراوە و لەلایەن دەرھێنەر مایکڵ ھۆنمان کاری دەرھێنانی بۆ کرا و کریستۆفەر پڵەمەر ڕۆڵی تۆڵستۆی و ھێلین مێریت ڕۆڵی سۆفیا تۆڵستۆیا دەگێڕێت، وە ھەردوو ئەکتەرەکە بەھۆی ڕۆڵەکانیانەوە پاڵێوراون بۆ خەڵاتی ئۆسکار. ھەروەھا چەندین فلیمی دیکە لە بارەی ئەم نووسەرەوە ھەیە، بۆ نموونە کۆچی پیاوە گەورەکە کە لە ساڵی ١٩١٢، دوو ساڵ دوای کۆچی دوایی تۆڵستۆی بەرھەمھێنرا و چەندین بەرھەمی دیکەش.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Beard, Mary (5 November 2013). "Facing death with Tolstoy". The New Yorker.
  2. ^ King, Jr., Martin Luther; Clayborne Carson; et al. (2005). The Papers of Martin Luther King, Jr. , Volume V: Threshold of a New Decade, January 1959 – December 1960. University of California Press. pp. 149, 269, 248. ISBN 978-0-520-24239-5.
  3. ^ Nemoy/Немой word meaning from the Dahl's Explanatory Dictionary (in Russian)
  4. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری rummel نەدراوە
  5. ^ Troyat, Henri (2001). Tolstoy. ISBN 978-0-8021-3768-5.
  6. ^ Robinson, Harlow (6 November 1983). "Six Centuries of Tolstoys". The New York Times.
  7. ^ Tolstoy coat of arms by All-Russian Armorials of Noble Houses of the Russian Empire. Part 2, 30 June 1798 (in Russian)
  8. ^ The Tolstoys article from Brockhaus and Efron Encyclopedic Dictionary, 1890–1907 (in Russian)


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]