گرووپی سوڵتان موراد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گرووپی سوڵتان موراد
Sultan Murat Tümeni/فرقة السلطان مراد
بەشدار لە لە شەڕی ناوخۆیی سووریا و شەڕی ناوخۆیی لیبیا (٢٠١٤ - تائەمرۆکە)

ئاڵا بەکارھێنراوە لەلایەن گرووپەکە
ساڵانی چالاکیی۲٨ی ئازاری ٢٠١٣[١]— تائەمرۆکە
ئایدۆلۆژیاناسیونالیزمی تورک
گرووپەکان
سەرکردەکان
شوێنگەسەرەکییەکان
  • بوستان ئەلبابا، حەلەب (لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لەناوبرا)[١٤]
  • ئەلباب (لە ساڵی ٢٠١٧وە)
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
پارێزگای حەلەب
ھێز١٬٣٠٠ (٢٠١٣)
٥٥٠+ (٢٠١٦)[١٥][سەرچاوەیەکی باشتری پێویستە]
بەشێکە لەسوپای نیشتمانی سووریا (SNA) ئەنسار ئەلشەریعە (سووریا)
ھاوپەیمانان
دوژمنان
جەنگەکان/شەڕەکانشەڕی ناوخۆیی سووریا

گرووپی سوڵتان موراد (بە عەرەبی: فرقة السلطان مراد، بە تورکی: Sultan Murat Tümeni) گروپێکی چەکداریین کە بەشدارن لە شەڕی ناوخۆیی سووریا کە تورکمانەکانی سووریا ڕێژەی زۆرینە پێکدەھێنن کە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سووریا ھاوشانن و لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێت بە کۆمەکی دارایی و ڕاھێنانی سەربازی و پاڵپشتی ئاسمانی، و بەرچاوترین دانییە لەنێو لیواکانی تورکمانی سووریادا کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی بکرێت

ئایدیۆلۆژیا[دەستکاری]

بەھۆی ئەوەی تورکمانەکانی سووریا بنچینەیان دەگریتەوە بۆ نەتەوەی تورک کە بەشێکی بەرچاو لە کلتوریان لەگەڵ تورکەکانی تورکیا ھاوبەشە بۆیە ناسیونالیزمی تورکی بە شێوەیەکی بەرچاوی لە ئایدیۆلۆژیی ئەم گرووپە بەدیدەکرێت، کە ناسیونالیزمی تورکی توخمێکی سەرەکییە لە کلتور و سیاسەتی تورکەکان کە زۆرێک لەلایەنە سیاسییەکانیان وەکوو بەشێکی سەرەکی لە بەرنامەکەیان دایانناوە وەھەروەھا تورکمانەکانی سووریا خۆیان وەکوو عوسمانی نوێ پێناسە دەکەن[٢٠]

مێژوو[دەستکاری]

«گرووپی سوڵتان موراد» لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٢ لە نزیک شاری حەلەب لەسەر داوای ھەواڵگری تورکیا دامەزراوە بۆ پاراستنی مافی تورکمانەکان لەسوریا کە لە سەرەتای ئاڵۆزییەکانی سووریادا وەکوو لیوایەک کە دەیان چەکدار لە ڕیزەکانیدا بوو دەرکەوتن کەدواتر لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٣ لەگەڵ لیوای سوڵتان محەممەد فاتح و لیوای شەھید زەکی تورکمانی و لیوای بێچووەکانی باوەڕ تێکەڵبوو، کەدواتر لە مانگی ١٢ی ٢٠١٥ گۆردرا بۆ گرووپی سوڵتان موراد کە تێکەڵبوون بە پێکھاتەی سەربازی یەکگرتوو کە لە 'لیوای شەھیدانی تورکمان-لیوای ١ی پیادە-لیوای ھێزی تایبەت-لیوای یەرموک' لەخۆدەگرت کە تا ساڵی ٢٠١٦ ئەو گرووپە بانگەشەی دەکرد کە نزیکەی ھەزار و ٣٠٠ چەکداریان ھەیە[٢١] وەدواتر لە ساڵی ٢٠١٧ تێکەڵ بە یەکەی ٢ی سوپای نیشتیمانی سووریا بوو کە لەسەر ڕێنمایی فەرماندەکانی سوپای تورکیا بووە بۆ یەکخستنی فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن لەنێو پێکھاتەی سەربازی یەکگرتوودا[٢٢]

عەفرین، سووریا[دەستکاری]

گرووپی سوڵتان موراد بەشداریکی بەرچاویان ھەبوو لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون کە ھێزەکانی سوپای تورکیا لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا دژبە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە) و کۆنترۆڵکردنەوەی ھەرێمی عەفرین دەستپێکرد کە لە دوای دوو مانگ لەخۆراگری ھێزە کوردییەکان لە ٨ی ئازاری ٢٠١٨دا دەستبەسەر شارەکە گیرا کەدواتر تاوانی جەنگی زۆری تێدا ئەنجامدرا[٢٣]


تەرابلوس، لیبیا[دەستکاری]

بەگوێرەی سەرچاوە تورکییەکان و چالاکوانەکان لە عەفرین، گرووپی سوڵتان موراد یەکێک بووە لەو گروپانەی کە چەکدارەکان لە ئۆپەراسیۆنێکی تورکیا بەشداربووە بۆ یارمەتیدانی حکوومەتی تەرابلوسی لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا کە چەکدارەکانی ڕەوانەی لیبیا کردووە و لە کامپی یەرموک جێگرکراو کە کاریگەرییەکی بەرچاوی ھەبووە لە شەرەکانی لیبیا[٢٤]

تاوانەکانی جەنگ[دەستکاری]

ڕفاندن بۆ پارە[دەستکاری]

گرووپی سوڵتان موراد لە چەندین تاوانی جەنگ تێوەگلاوە کە دیارترینیان ڕفاندنی خەلکە کە ژمارەیەکی زۆر لە پزیشک و دەرمانسازان و خەڵکی مەدەنی دیکە بە ژن و منداڵ و پیر لەخۆدەگریت کەدواتر بەپارە ئازادکراوەن کە لە ھەندێک باردا دوای ئازادبوونیش، دووبارە ڕفێندراونەوە[٢٥]

تالانکردنی ھەزاران تەن لە دانەوێڵە[دەستکاری]

تالانکردنی ھەزاران تەن لە دانەوێڵە لەلایەن سوپای نیشتمانی سوریا (کە سوڵتان موراد بەشێکی گرینگەی ئەم گرووپەیە) کە تورکیا پشتگیری دەکات، کە دەستی بەسەر ھەشت سیلو داگرت کە پڕن لە کۆگای دانەوێڵەی ستراتیژی و تاڵانیان کردنی و فرۆشتنەوەی بە تورکیا، ھەرچەند ئاسانکاری زۆری بۆکرابوو لەلایەن تورکیا بۆ فرۆشتنەوەی بە کۆمپانیا تورکییەکان و گواستنەوە بۆ خاکی تورکیا[٢٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sultan Murat Tümeni".
  2. ^ ئ ا ب پ "#Syria, Infographic- #FSA Sultan Murad Division". 31 March 2016.
  3. ^ "Ivan Sidorenko on Twitter".
  4. ^ "Cerablus'taki Durumu, Suriye Türkmen Meclisi Bşk. Anlatıyor - Detay 13 - TRT Avaz". 7 September 2016.
  5. ^ "Liwa Sultan Süleyman Şah - a new turkmen asayish force for Jarablus". Ömer Özkizilcik on Twitter (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 30 September 2016.
  6. ^ "Syrian Turkmen Assembly Inside "Free" Jarablus". Syrian Turkmen Assembly. 2 October 2016. Retrieved 5 October 2016.
  7. ^ ئ ا "Commander of the "rebels Khalidiya" .. fought in Homs and Idlib and was assassinated in the door". Enab Baladi. 20 June 2017.
  8. ^ http://www.syriahr.com/en/?p=146076
  9. ^ https://syrianwardaily.wordpress.com/2017/11/24/syrian-war-daily-24th-of-november-2017/
  10. ^ "Turkish Forces and Rebels Storm Into Syria, Taking IS Stronghold of Jarablus". VOA. 24 August 2016.
  11. ^ "SULTAN MURAT TÜMENİ KOMUTANI FEHİM İSA TATHAMUS TÜRKMEN KÖYÜNÜN DEAŞ TERÖR ÖRGÜTÜNDEN TEMİZLENDİĞİNİ AÇIKLADI". 24 August 2016.
  12. ^ https://syrianwardaily.wordpress.com/2017/11/22/syrian-war-daily-22nd-of-november-2017/
  13. ^ "TÜRKMEN KOMUTANIMIZ ALİ SALİH ŞEHİT DÜŞTÜ". 4 October 2016. Archived from the original on 6 October 2016. ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ [١] Suriye Türkmen Meclisi المجلس الترکمانی السوری
  15. ^ "InfoGraphic: Sultan Murad Division Armed faction in Syria". Archicivilians. 10 November 2016.
  16. ^ http://www.naharnet.com/stories/en/241182
  17. ^ SOHR: 13,000 Pro-Turkey Mercenaries Arrive in Libya See.news, May 19, 2020
  18. ^ LNA: Commander of the Turkey-backed Syrian “Sultan Murad Brigade” killed in Tripoli ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. AdressLibya.co, May 30, 2020
  19. ^ Dozens of Syrian mercenaries in Libya killed in 1 week Egypt Today, March 28, 2020
  20. ^ "گروپە تورکمانییەکانی سوریا". Bellingcat.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  21. ^ "Sultan Murat Tümeni". ١٦ی ئابی ٢٠١٦. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  22. ^ "ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور بۆ ئەوەی بچێتە ناو بەرەی سوڵتان مورادی لە باکووری حەلەب". Qasioun News Agency. ١٦ی تەممووزی ٢٠١٧. Archived from the original on 20ی Julyی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |date= و |archive-date= (help) ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ "چەتەکانی سەربە تورکیا لە عەفرین و سەری کانی، تاوانی جەنگ ئەنجامدەدەن". Rudaw.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  24. ^ "ناردنی چەتە یاخیبووەکانئ سووریا بۆ شەڕکردنی لەگەل حەفتەر لە لیبیا لەلایەن تورکیا". Middle East Eye. ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. Archived from the original on 9ی Januaryی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |date= و |archive-date= (help)
  25. ^ "عەفرین: دەستبەسەرکردنی ھەڕەمەکیی، ڕفاندن، ئەشکەنجە لە بەڵگەنامەکانی یوئێن". Rudaw. ١ی ئازاری ٢٠١٩. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  26. ^ "دەستبەسەرداگرتنی ھەزاران تەن لە دانەوێڵە وەکوو" دەستکەوتی شەڕ "". Syrians for Truth and Justice. لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)CS1 maint: url-status (link)