تاقیگەی زانستیی بارام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاقیگەی زانستیی بارام
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ڕووداوە بەرچاوەکانrocket launch، نیشتنەوەی نەرم
دروستکەرJet Propulsion Laboratory، بۆینگ، لۆکھید مارتن
خاڵی دەستپێکCape Canaveral Space Launch Complex 41
مووشەکی بەکارھاتووAtlas V 541
کارپێکەرناسا
Launch contractorھاوپەیمانیی ناردنی یەکگرتوویی
بەرواری دەستپێکردن٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١١
وێبگەhttps://www.nasa.gov/msl

پۆتانەکان: 4°35′31″S 137°26′25″E / 4.59194°S 137.44028°E / -4.59194; 137.44028

تاقیگەی زانستیی مەڕیخ[دەستکاری]

درووشمی تاقیگەی زانستی بارام

تاقیگەی زانستیی مەڕیخ (MSL, لە فەر‌نسی‌دا"Laboratoire scientifique pour Mars", لە ئینگلیزی‌دا"تاقیگەی زانستیی بارام") بەو ئەرکە دەگوترێ کە بە یارمەتی ئاسترۆموبیل (لێخۆڕی ئەستێرە پێۆ(rover)) ێک بۆ ڕووماڵکردنی ھەسارەی مەڕیخ لە لایەن ئاژانسی فڕینناسی نیشتیمانی و بەڕێوەبەرایەتی بۆشایی ئاسمان(NASA)وە ڕادەپەرێندرێ. کەشتیە ئاسمانپێوەکە لە ڕێکەوتی ٢٦ی نوامبەری ٢٠١١ دا بە ھۆێ ڕۆکێتی Atlas V ەوە ھاوێژرایە بۆشایی ئاسمانەوە. لەو ئەرکەدا ڕۆبۆتی "کیۆریاسیتی"(Curiosity, بە واتای خۆ تێھەڵقورتێنەر) لە ڕێکەوتی ٦ی ئاگۆستی ٢٠١٢ لە ناوچەیەک بە ناوی دەمۆکی گال(Gale crater) لە سەر ھەسارەی مەڕیخ دا نیشتەوە. بڕیار وابوو کە ئەو پڕۆژەیە لە ساڵی ٢٠٠٩ دا جێ بەجێ بکرێ بەڵام بە ھۆی ئامادە نەبوونی خرایە دواوە.


ئەرکەکانی[دەستکاری]

ئەو ڕۆبۆتە تەواوترین ئامرازێکە کە تا ئێستا نێردراوەتە سەر ھەسارەی مەڕیخ و ئەرکی لێکۆڵینەوە لە ھەبوونی ژیانی میکرۆبی لە ئێستا و ڕابردووی سەر ئەو ھەسارەیەی پێ ئەسپێردراوە. ئەم بگەڕە لەیزێرێکی لە سەر سەریەوە ھەیە کە ئەتوانێ نیشانەگیریی ھەر ئامانجێک بکات و بیکا بە ھەڵم و لە پێکھاتەی ھەڵمەکە بکۆڵیتەوە. ئەو ڵێخۆڕە ئەستێرە پێوە تاقیگەیەکی زۆر پێشکەوتووی لە نێۆ خۆی دا ھەیە.

وێنەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]