کومیکۆ ئۆکومورا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کومیکۆ ئۆکومورا (لەدایکبووی ١٢ی شوباتی ١٩٦٦ لە کانازاوا) ژنە مۆسیقازانێکی ژاپۆنییە کە لە باری مۆسیقای کوردی شارەزایە و لە سلێمانی لە باشووری کوردستاندا دەژێت و وانەی مۆسیقا دەدات. کومیکۆ ئۆکومورا دامەزرێنەر و ڕێبەری گرووپی کۆرسی کچانی کوردی تەوار و ھەروەھا ئەندامی ئۆرکێسترای ئامێرە ژێدارەکانی سلێمانییە.[١][٢]

ژیان[دەستکاری]

کومیکۆ ئۆکومورا لە ١٢ی شوباتی ١٩٦٦ لە کانازاوا لە پارێزگای ئیشیکاوای وڵاتی ژاپۆن لە دایل بوو. ئەو لە تەمەنی ١١ ساڵی دەستی کرد بە فێر بوونی مۆسیقا و ئامێری ئۆرگنی ھەڵبژارد. ئەو ھات و چین لە قوتابخانەی باڵای نیسویی کانزاوا دەکرد و پاشان دەستی کرد بە خوێندنی چڕینی کلاسیک لە ئەکادیمیای مۆسیقای موساشینۆ لە شاری تۆکیۆ و لە کۆلێجی مۆسیقای شۆبی بڕوانامەی ماستەری بە دەست ھێناو. کومیکۆ ئۆکومورا ھەروەھا لە نێوان ساڵانی ١٩٩١ ھەتا ١٩٩٤ چوو بۆ نەمسا و لە شاری ڤیێنا ئۆپێرای خوێند.[١]

چالاکیی ئۆکومورا لە ساڵی ١٩٩٥ بەشێوەیەکی حرفەیی دەستپێکرا و لە کاتە ھەتا ساڵی ١٩٩٩ ئۆکومورا بوو بە ڕێبەری گرووپی کۆرسی ژنانی کانزاوا و گرووپی کۆرسی کچانی ھونەرستانی کانزاوا. کومیکۆ ئۆکومورا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ ھەتا ٢٠٠٤ وەکوو دەنگچرێ ئۆراتۆریۆ لە وڵاتانێک وەکوو ئەڵمانیا کونسێرتی بەڕێوەبرد. ڕیپورتواری ئەو بریتی لە ئۆراتۆریۆکان و کانتاتاکانێک لە یۆھان سباستیان باخ، ئۆراتۆریۆکانێک لە کامی سەن-سانس، و ھەروەھا کارەکانێک لە شووبێرت، شومان، برامز، مۆتسارت، شتراوس، مالەر، بێرگ، شۆنبێرگ و ھتد بوو.[١]

کومیکۆ ئۆکومورا لە ساڵی ٢٠٠٤ لە ئینستیتیوتی ھونەرە جوانەکانی سلێمانی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق، وانەی دەنگچڕینی کلاسیکی تەکنیکی، پیانۆ و کۆرس دەدات. ئەو ھەروەھا ئەندامی ئۆرکێسترای ئامێرە ژێدارەکانی سلێمانییە. کومیکۆ ئۆکومورا لە مانگی نیسانی ٢٠٠٧ گرووپی کۆرسی کچانی کوردستانی تەواری دامەزراند کە ھێشتا ڕێباری ئەو کۆرسەکەیە.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]