گرووپی کۆرسی کچانی کوردی تەوار
ڕواڵەت
گرووپی کۆرسی کچانی کوردی تەوار گرووپێکی کۆرسی مۆسیقایە کە لە باشووری کوردستان چالاکی دەکات و لە کچانی کورد پێک ھاتووە. ئەم گرووپە لە ساڵی ٢٠٠٧ بە ڕێبەریی کومیکۆ ئۆکومورا دامەزراوە.[١][٢]
گرووپی کۆرسی کچانی کوردی تەوار کچە مۆسیقازانەکانی گەنج لە ھەموو بەشەکانی ھەرێمی باشووری کوردستان لە خۆ دەگرێت، کە زۆربەیان خوێندکارانی ئینستیتیوتی ھونەرە جوانەکانی سلێمانین.[١]
یەکەمین کونسێرتی ئەم گرووپە لە ڕۆژەکانی ٤ و ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ لە شاری سلێمانی و شارەکانی دیکەی باشووری کوردستان بەڕێوەچوو. ڕیپورتواری گرووپەکە بریتی لە کارەکانی گابریێل فۆرێ، ھێنری پێرسێل، مێس باس و ھەروەھا ھەندێک گۆرانیی کوردی بوو.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب فستیڤالی مۆسیقای لاوەکانی سومما کوم لاود: گرووپی کۆرسی کچانی کوردی تەوار (ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢٠٠٨؛ سەردان لە ۱١ی شوباتی ٢٠٢١.
- ^ فستیڤالی مۆسیقای لاوەکانی سومما کوم لاود: گرووپی کۆرسی کچانی کوردی تەوار (ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢٠١٠؛ سەردان لە ۱١ی شوباتی ٢٠٢١.