گوستاف مالەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گوستاف مالەر

لەدایکبوون٧ی تەمموزی ١٨٦٠
مەرگ١٨ی ئایاری ١٩١١
ئایینیەھوودییەت


گوستاف مالەر (بەئەڵمانی: Gustav Mahler) (٧ی تەمموزی ١٨٦٠ - ١٨ی ئایاری ١٩١١) ئاوازدانەرێکی نەمسایی پاش-کۆتا ڕۆمانتیک و سەرپەرشتیاری ئاوازڕێکخەرەکانی سەردەمەکەی خۆی بووە. لە خێزانێکی جوولەکە لە گوندی کالیشت لە بۆھیمیا لەدایک بووە. لەوکاتەدا ئەو گووندە سەر بە ئیمپڕاتۆرییەتی نەمسایی بووە، بەڵام ئێستا ئەو گوندە دەکەوێتە کۆماری چیکەوە.

وەکوو ئاوازدانەر، مالەر وەک پردێک لەنێوان کەلتووری نەمسایی-ئەڵمانی سەدەی نۆزدەھەم و مۆدێرنیزمی سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا ڕۆڵی بینیوە. لەکاتێکدا کە لەماوەی ژیانیدا دۆخی ئەو وەک ئاوازڕێکخەر لەژێر چڕیی پرسیاردا درووستبووبوو، بەڵام مۆزیکەکەی ئەو بەشێوەیەکی بەرفراوان ناسرا و بڵاوەی کرد، ئەمە تەنھا پاش ماوەیەکی کورت لە پشتگوێ خستنی کاتێ کە ئەنجامدانی نمایش لەسەر کارەکانی، قەدەغەکرا لەسەردەمی ناتزییەکاندا. لەدوای ١٩٤٥ ـەوە، مۆزیکەکەی مالەر دۆزرایەوە و بەرزنرخێنرا لەلایەن نەوەیەکی نوێی گوێگرانەوە. دواتر مالەر بووە یەکێک لەو ئاوازدانەرانەی کە بەبەردەوامی و بەڕادەیەکی زۆر کارەکانی تۆمار دەکرانەوە و نمایش دەکران.