کاسیمیرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاسیمیرۆ
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٢–٢٠١٠ ساوپاولۆ
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٠–٢٠١٣ ساوپاولۆ ٩٢ (٩)
٢٠١٣ڕیال مەدرید کاستیا (خواستن) ١٥ (١)
٢٠١٣ڕیال مەدرید (خواستن) ١ (٠)
٢٠١٣- ڕیال مەدرید ٢٢١ (٢٤)
٢٠١٤–٢٠١٥پۆرتۆ (خواستن) ٢٨ (٣)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٠٩ ھەڵبژاردەی بەڕازیل خوار ١٧ ساڵ ٨ (١)
٢٠١١ ھەڵبژاردەی بەڕازیل خوار ٢٠ ساڵ ١٥ (٣)
٢٠١١- بەڕازیل ٦١ (٥)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

کارلۆس ھێنریکی کاسیمیرۆ (لە دایکبووی ٢٣ی شوباتی ١٩٩٢) ناسراو بە کاسیمیرۆ یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیلییە و وەک یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی بەرگریکاری یاری دەکات بۆ یانەی مانچستەر یونایتد ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی بەرازیل ئەو زۆربەی کات بە یەکێک لە باشترین یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی بەرگریکاری تۆپی پێی جیھان دادەنرێت. پێشتر یاری بۆ ڕیال مەدرید کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٣ لە ساو پاولۆ لە ١١٢ یاری فەرمیدا ١١ گۆڵی تۆمار کردووە، لە ساڵی ٢٠١٣دا پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد، و ھەروەھا بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن لە پۆرتۆ یاری کردووە. ئەو بەشێک بوو لە تیپی ڕیال مەدرید کە لە پێنج وەرزدا چوار نازناوی چامپیۆنزلیگی بردەوە، لە ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ لە کۆتایدا ١٥ نازناوی گەورەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بردووەتەوە کە پێنج خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و دوو نازناوی لالیگا و یەک کۆپا دێل ڕی و سێ جامی جیھانیی یانەکانی فیفا لە خۆ دەگرێت.

لە ساڵی ٢٠١١ەوە کاسیمیرۆ لە ھەڵبژاردەی بەڕازیل یاری دەکات، لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ و ھەروەھا چوار پاڵەوانییەتی کۆپا ئەمریکا بەشداری کردووە، کە لە ساڵی ٢٠١٩دا توانی نازناوی کۆپا ئەمریکا بەدەست بھێنێت.

ژیانی پیشەگەری لەگەڵ یانە[دەستکاری]

ساو پاولۆ[دەستکاری]

کاسیمیرۆ لە ساو خۆسێ دۆس کامپۆس، لە ساوپاولۆ لەدایکبووە، دەرچووی سیستەمی لاوانی یانەی ساوپاولۆ بووە. لە تەمەنی ١١ ساڵییەوە بەرەو سەرەوە وەک کاپتنی ڕۆڵی دەگێڕا، بە «کارلاو» ناسرابوو. ساڵی ٢٠٠٩ بانگھێشت کرا بۆ مۆندیالی فیفای خوار ١٧ ساڵ.

کاسمیرۆ یەکەم یاری خۆی لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٠ لە خولی پلە یەکی بەڕازیلی ئەنجامدا، لە ١٥ی ئابدا یەکەم گۆڵی خۆی بەشێوەیەکی لێھاتووانە تۆمار کرد و لە یارییەکە بە ئەنجامی ٢–٢ لەگەڵ یانەی کروزیرۆ یەکسان بوون.

ڕیال مەدرید[دەستکاری]

کاسیمیرۆ لەکاتی یاریکردنی بۆ یانەی ڕیال مدرید لە ٢٠١٥

لە کۆتایی مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٣، کاسیمیرۆ بە خواستن بە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئیسپانیا درا، لە تیپی دووەم لە خولی پلە دووی لالیگا دەستنیشان کرا. یەکەم یاری خۆی لە ١٦ی شوبات ئەنجامدا، بەرامبەر یانەی سابادیل ١–٣ شکستی ھێنا.

کاسیمیرۆ یەکەم یاری خۆی لە لالیگا لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٣ ئەنجامدا، ٩٠ خولەکی تەواو یاریی کرد و لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ٣–١ لە ڕیاڵ بێتیس بردەوە. لە ٢ی حوزەیران یەکەم گۆڵی خۆی لە ئەورووپا تۆمار کرد، بە شێوەی یەدەگ بەژداری کرد و یارییەکەیان بە ئەنجامی ٤–٠ بردەوە لە یانەی ئەلکۆرکۆن لە یاریگای ئەلفریدۆ دیستیفانۆ کردەوە. دوای ھەشت ڕۆژ یانەی ڕیال مەدرید گرێبەستەکەی کرد بە ھەمیشەیی بەبڕی ١٨٫٧٣٨ ملیۆن دۆلار.

کاسیمیرۆ لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٤ بۆ ماوەی وەرزێک بەشێوەی خواستن بە یانەی پۆرتۆ درا. بە گشتی ٤٠ یاری بۆ یانە پورتوگالییەکە ئەنجامدا، چوار جار گۆڵی تۆمارکرد.

لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥، کاسیمیرۆ گەڕایەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید، و دوای دوو مانگ گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢١ درێژکردەوە. لە ١٣ی ئازاری ساڵی دواتر، یەکەم گۆڵی خۆی بۆ مێرەنگی تۆمارکرد. لە خولەکی ٨٩دا بە لێدانێکی گۆشەیی لەلایەن جێسی ڕۆدریگێزەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و لە یاریگای یو دی لاس پاڵماس بە ئەنجامی ٢–١ بردەوە.

دوای ئەوەی زیاتر یاریزانێکی یەدەگ بوو لەژێر دەستی ڕافاییل بینیتێز، کاسیمیرۆ بوو بە ھەڵبژاردەی یەکەم لەژێر دەستی زینەدین زێدان، و بەشداری ١١ یاری لە چامپیۆنزلیگی وەرزدا کرد کاتێک پاڵەوانێتییەکە بە بردنەوە کۆتایی ھات. لە یاری کۆتاییدا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، ١٢٠ خولەکی تەواو یاری کرد و لە میلان بە ئەنجامی ١–١ یەکسانبوون (بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتن).

لە وەرزی ٢٠١٦–٢٠١٧ لەم وەرزەدا کاسیمیرۆ یاریزانێکی سەرەکی بوو و لە زۆربەی یارییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریددا تا کۆتا خولەکی یاری بەردەوام دەبوو، لە ٢٥ یاریدا چوار گۆڵی تۆما ڕکرد. کاسیمیرۆ دووبارە بە ھۆکارێکی گرنگی بردنەوەی نازناوی خولی یەکەمی ئیسپانی (لالیگا) و خولی یانە پاڵەوانەکان بۆ ئەو وەرزە دادەنرێت. لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ساڵی ٢٠١٧ یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بووەوە و توانی بە ئەنجامی ٤–١ کە کاسیمیرۆ گۆڵێکی نایابی تێدا تۆمار کرد نازناوەکە بەدەست بھێنێت. دووبارە لە ٨ی ئابی ٢٠١٧ تیپەکەی پێشخست لە کۆتاییدا بە ئەنجامی ٢–١ لە مانچستەر یونایتدیان بردەوە لە جامی سووپەری ئەورووپا.

لە ماوەی چامپیۆنزلیگی ٢٠١٧–٢٠١٨، کاسیمیرۆ ١٣ یاری ئەنجامدا لەکاتێکدا یەک گۆڵی تۆمار کرد. کاتێک مەدرید سێیەم نازناوی لەسەریەک و ١٣مین نازناوی گشتی لەم پێشبڕکێیەدا بەدەست ھێنا.

لە مانگی ئابی ٢٠٢١ گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٥ درێژکردەوە.[٤][٥]

«ئاھھھ، کاسیمیرۆ. ئەو ژیانی منی ڕزگار کرد. لەوانەیە تا تەمەنم ٤٥ ساڵ یاری بکەم لە تەنیشت ئەم کابرایە.»

مارسێلۆ بۆ ڕۆژناممەی زە پلەیەرز[٦]

ژیانی پیشەگەری لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەڕازیل[دەستکاری]

کاسیمیرۆ لە کاتی یاریکردن بۆ بەڕازیل

دوای ئەوەی لەگەڵ یاریزانانی خوار ٢٠ ساڵ لە پاڵەوانێتی ئەمریکای باشووری ٢٠١١ و مۆندیالی ٢٠١١ دەرکەوت، کاسیمیرۆ یەکەم یاری خۆی بۆ ھەڵبژاردەی بەڕازیل لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١١ ئەنجامدا بەرامبەر ئەرجەنتین بە ئەنجامی ٠–٠ بۆ ھەردوولا یەکسان بوو، تەمەنی تەنیا ١٩ ساڵ بوو لەلایەن ڕاھێنەر (دونگا) لە پێکھاتەی بەڕازیل بۆ کۆپا ئەمریکای ٢٠١٥ بانگھێشت کرا، بەڵام ھیچ یارییەکی لە چارەکی کۆتایی لە چیلی ئەنجام نەدا.

لە ٥ی ئایاری ٢٠١٦ ناوی لە لیستی ٢٣ یاریزانی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکای سەدەدا ھات کە لە ئەمریکا بەڕێوە چوو.

لە مانگی ئایاری ٢٠١٨، کاسیمیرۆ لەلایەن تیتێ بەڕێوەبەری ڕاھێنەرەوە بۆ جامی جیھانیی ڕووسیا ھەڵبژێردا. یەکەم یاری خۆی لەم پێشبڕکێیەدا ئەنجامدا لە ١٧ی حوزەیران، ٦٠ خولەک یاری کرد. یەکسانبوون بە ئەنجامی ١–١ لە قۆناخی کۆمەڵەکان لەگەڵ سویسرا.

لە مانگی ئایاری ٢٠١٩ لە خاکی خۆیدا لە پێکھاتەی ٢٣ یاریزانی بەڕازیل بۆ کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ لە بەڕازیل بانگھێشت کرا. لە کۆتا یاری کۆمەڵەکان لە ئارینا کۆرینتیانز بەرامبەر پیرۆ، یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی خۆی تۆمار کرد و سەرکەوتن بە ئەنجامی ٥–٠ بەڵام بەھۆی دوو کارتی زەردەوە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و لە یاری داھاتوو ڕاگیرا. بە بردنەوەی بەڕازیل بە ئەنجامی ٣–١ بەسەر پیرۆ لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ لە ٧ی تەممووز، لە یاریگای ماراکانا دەستی پێ کرد.

لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بۆ پێکھاتەی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢١ بانگھێشت کرا.

شێوازی یاریکردن[دەستکاری]

بە شێوەیەکی سەرەکی کاسیمیرۆ وەکوو یاریزانێکی بەرگری ناوەند یاریی دەکات. بەڵام ھەندێک کات وەکوو یاریزانێکی ناوەندی تەواوەتی یاخود بەرگریکار یاری دەکات. لەگەڵ ئەوەی لە شوێنی یاریکردنیی تایبەت بە خۆی توانیویەتی خۆی بسەلمێنێت بە تایبەتی لەژێر ڕاھێنەرایەتی زینەدین زیدان کە بەتەواوەتی تواناکانی پەرە پێدا و بەھۆی زیرەکی لە بڕیاردان و توانا جەستەیییەکانییەوە توانی بگاتە ئەوپەڕی ئاستی خۆی، توانای جەستەیی، خێرایی و توانای یاریکردنی بۆ ماوەیەکی زۆر بێ ھیلاک بوون وای لێکردووە یاریزانێکی تەواو بێت و لە چەندین شوێنی جیاوازی یاریگادا بتوانێت یاری بکات.

ژیانی تایبەتیی[دەستکاری]

کاسیمیرۆ بەشداری لە ترەیلەرێکی بانگەشەیی بۆ یاریی ڤیدیۆیی فیفای ١٩ کرد.

لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ پشکنینی کۆرۆنای بۆ دەرچوو کە تووشی کۆڤید-١٩ بووە.[٧][٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Acta del Partido celebrado el 20 de marzo de 2016, en Madrid" [Minutes of the Match held on 20 March 2016, in Madrid] (بە ئیسپانی). Royal Spanish Football Federation. Retrieved 15 June 2019.[بەستەری مردوو]
  2. ^ "FIFA World Cup Russia 2018: List of Players: Brazil" (PDF). FIFA. 15 July 2018. p. 4. Archived from the original (PDF) on 11 June 2019.
  3. ^ "Real Madrid CF". 10 June 2018. Retrieved 11 June 2018.
  4. ^ NRT, Sport. "فەرمی… کاسیمیرۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید درێژکردەوە". nrttv.com. Retrieved 2022-06-01.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ Pesport. "ڕیاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی‌ كاسمیرۆی‌ نوێ كرده‌وه‌".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ Marcelo (6 September 2017). "But First We Attack". The Players' Tribune. Retrieved 24 March 2018.
  7. ^ "ھازارد و کاسیمیرۆ توشى کۆرۆنا بون". www.sbeiy.com. Retrieved 2022-06-01.
  8. ^ "ریال مەدرید.. ئێدین ھازارد و کارلۆس ھێنریک کاسیمیرۆ تووشی کۆرۆنا بوون". www.aa.com.tr. Retrieved 2022-06-01.