کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٩
CONMEBOL Copa América Brasil 2019
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ بەڕازیل
ڕۆژانی بەڕێوەچوون١٤ی حوزەیران - ٧ی تەممووز
ژمارەی بەشداربووان١٢ (لە ٢ کۆنفێدراسیۆن)
ژمارەی یاریگا٦ (لە ٥ شاری خانەخوێ)
٢٠١٦ →
٢٠٢٠

کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٩ دەبێتە ٤٦ەمین پاڵەوانیەتی لە زنجیرە پاڵەوانیەتەکانی کۆپا ئەمریکا کە چوار ساڵ جارێک ئەنجامدەدرێت. پاڵەوانیەتەکە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور (کۆنیمبول)ەوە سەرپەرشتی دەکرێت. پاڵەوانیەتیەکە لە وڵاتی بەڕازیل بەڕێوەدەچێت. ھەڵبژاردەی چیلی براوەی دوو پاڵەوانیەتی پێشوو بوونە لە ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦.

میوانداری پاڵاوتنەکە، بەڕازیل، توانییان بۆ جاری نۆهەم پاڵاوتنەکە بەرز بکەنەوە دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی پێرو بە ئەنجامی ٣-١ لە یاری کۆتاییدا.[١] ئەرژەنتین پلەی سێهەمییان وەرگرت بە بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی چیلی بە ئەنجامی ٢-١.[٢]

وڵاتی خانەخوێ[دەستکاری]

لە سەرەتادا وادانرابوو کە چیلی خانەخوێی ئەم پاڵەوانیەتە بکات، و بەڕازیل خانەخوێی کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٥ بێت.[٣] ئەم بڕیارەش بەھۆی ئەوەیە کە یەکێتی کۆنیمبۆل بەپێی ڕیزبەندی ئەلفوبێ وڵاتی خانەخوێ دیاردەکات. دواتر بەھۆی ئەنجامدانی سێ پاڵەوانیەتی گەورەی وەک جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣، جامی جیھانی ٢٠١٤ و ئۆڵۆمپیاتی ھاوینەی ٢٠١٦ لە وڵاتەکە، بەڕازیل لە میوانداریکردنی پاڵەوانیەتەکەدا کشایەوە. دوای کۆبوونەوە، یەکێتیەکانی تۆپی پێی بەڕازیل و چیلی لەسەر ئەوە ڕێکەوتن کەوا ساڵی خانەخوێیی پاڵەوانیەتەکەیان بگۆڕنەوە[٤]، بەڕازیل خانەخوێیی ٢٠١٩ و چیلی ٢٠١٥ بێت. ئەم ڕێکەوتنە ھەر لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لەلایەن یەکێتی کۆنیمبۆلەوە قبووڵ کرا.[٥]

کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٩ دوایین کۆپا ئەمریکا دەبێت کەوا لە ساڵانی ژمارە تاک ئەنجامبدرێت بە ١٢ تیمەوە. لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە، پاڵەوانیەتەکە لە ھەمان ساڵەکانی پاڵەوانیەتەکانی یۆرۆ دەکرێت و ژمارەی تیمەکان دەبێتە ١٦ تیم.[٦][٧]


تیمە بەشداربووەکان[دەستکاری]

بەدەر لە دە تیمی کیشوەرەکانی ئەمریکا کەوا بەشداریکردنیان ئاساییە، کۆنیمبۆل بڕیاریدابوو کەوا پاڵەوانیەتەکی پێکھاتوو لە ١٦ تیم درووستبکات بە بانگھێشتکردنی شەش تیمی دەرەوەی کیشوەرەکە. لە ١٦ی مارسی ٢٠١٨دا، کۆنیمۆل ڕایگەیاند کەوا سێ تیمی یەکێتی کۆنکەکاف و سێ تیمی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٨ بانھگێشت دەکرێن. [٨][٩] لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٨دا، ڕاگەیەنرا کەوا قەتەڕ، خانەخوێی مۆندیالی ٢٠٢٢، داوەتنامەی بەشداریکردنی لە پاڵەوانیەتەکەی قبووڵ کردووە.[١٠]

لە ١٤ی مایسی ٢٠١٨دا، بڕیاری کۆتاییان لەسەر پاڵەوانیەتەکەدا کە تێیدا ھاتبوو تەنھا ١٢ تیم بەشداردەبێت و دوو تیمی لە ئاسیاوە تێدا دەبێت کە تیمەکانی قەتەڕ و یابان دەبن.[١١] ھەردوو تیمەکە توانیبوویان خۆیان بگەیننە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٩، کە تێیدا قەتەڕ توانیبووی ببێتە پاڵەوان. بەشداریەکەی قەتەڕ لە پاڵەوانیەتەکەدا دەیانکەتە یەکەمین تیمی عەرەبی کە یاری لە پاڵەوانیەکەدا بکەن، لەکاتێکدا یابان دووەم بەشداریان لە خولەکەدا دەبێت، دوای ئەوەی یەکەم جاریان لە ساڵی ١٩٩٩ بوو. ھەروەھا ئەم کۆپا ئەمەریکایە، یەکەم کۆپا ئەمریکا دەبێت کەوا ھیچ تیمێکی ئەمریکا باکوور "کۆنکەکاف" لەخۆ نەگرێت دوای ئەوەی بڕیاردرا کە تیمەکانیان لە پاڵەوانیەتی ٢٠٢٠ بانگھێشت بکرێت. دیارترین وڵاتەکانی ئەمەریکای باکوور بریتی بوون لە مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە ساڵی ٢٠١٦ خانەخوێش بوون.


یاریگاکان[دەستکاری]

لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، ناوی یاریگاکان بۆ میوانداریکردنی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ لەلایەن سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلەوە ئاشکرا کران. تێیدا پێنچ شار بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانیەتەکە ھەڵبژێردراون. یاری یەکەم لە یاریگای مۆرومبی لە ساو پاولۆ ئەنجامدەرێت. یاری کۆتاییش لە یاریگای ماڕاکانای بەناوبانگ ئەنجامدەدرێت.

لیستی یاریگاکان و شارەکانی کە یاریگاکانیان لەخۆ گرتووە:

کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ is located in بەڕازیل
بێلۆ ھۆریزۆنتی
بێلۆ ھۆریزۆنتی
پۆرتۆ ئەلێگری
پۆرتۆ ئەلێگری
سەلڤادۆر
سەلڤادۆر
ڕیۆ دێ ژانێرۆ ساوپاولۆ
یاریگای ماراکانا یاریگای مۆرومبی گۆڕەپانی کۆرینسیانس
شوێنی ھاندەر: ٧٤٬٧٣٨ شوێنی ھاندەر: ٦٧٬٤٢٨ شوێنی ھاندەر: ٤٩٬٢٠٥
بێلۆ ھۆریزۆنتی پۆرتۆ ئەلێگری سەلڤادۆر
یاریگای مینیێرۆ گۆڕەپانی گرێمیۆ گۆڕەپانی فۆنت نۆڤا
شوێنی ھاندەر: ٥٨٬١٧٠ شوێنی ھاندەر: ٥٥٬٦٦٢ شوێنی ھاندەر: ٥١٬٩٠٠

تیروپشک[دەستکاری]

تیروپشک بۆ گروپەکانی کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٩، لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا ئەنجام درا لە ڕیۆ دی جانیرۆ، بەڕازیل. ھەر ١٢ تیم دابەشکرابوونە سەر چوار ئاست، وەک لە خوارەوەدا ھەیە. بنەمای سەرەکی ئەم ئاستانە لەسەر ڕیزبەندی مانگانەی فیفادا دانراوە، جگە لە وڵاتی خانەخوێ (بەڕازیل) کە ھەمیشە لە ئاستی یەکەمدا دەبێت، و بڕیارەکە بۆ پاڵەوانیەتەکانی داھاتووش جێبەجێدەکرێت.[١٢]

ئاستی ١ ئاستی ٢ ئاستی ٣ ئاستی ٤
 بەڕازیل (٣) (خانەخوێ)

 ئوروگوای (٧)

 ئەرژەنتین (١١)

 کۆلۆمبیا (١٢)

 چیلی (١٣)

 پێروو (٢٠)

 ڤێنیزوێلا (٣١)

 پاراگوای (٣٢)

 ژاپۆن (٥٠)

 ئێکوادۆر (٥٧)

 بۆلیڤیا (٥٩)

 قەتەر (٩٣)

قۆناغی گروپەکان[دەستکاری]

گروپی یەکەم[دەستکاری]

ڕ تیم یاری ب ب د گ.ت گ.ل ج.گ خ پاڵاوتن
١1  بەڕازیل (H) ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ Advance to knockout stage
٢2  بۆلیڤیا ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
٣3  ڤێنیزوێلا ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ Possible knockout stage based on ranking
٤4  پێروو ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
First match(es) will be played on 14 June 2019. سەرچاوە: CONMEBOL
(H) خانەخوێ


گروپی دووەم[دەستکاری]

ڕ تیم یاری ب ب د گ.ت گ.ل ج.گ خ پاڵاوتن
١1  ئەرژەنتین ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ Advance to knockout stage
٢2  کۆلۆمبیا ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
٣3  پاراگوای ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ Possible knockout stage based on ranking
٤4  قەتەر ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
First match(es) will be played on 15 June 2019. سەرچاوە: CONMEBOL

گروپی سێیەم[دەستکاری]

ڕ تیم یاری ب ب د گ.ت گ.ل ج.گ خ پاڵاوتن
١1  ئوروگوای ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ Advance to knockout stage
٢2  ئێکوادۆر ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
٣3  ژاپۆن ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ Possible knockout stage based on ranking
٤4  چیلی ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
First match(es) will be played on 16 June 2019. سەرچاوە: CONMEBOL


قۆناغی یەکلاکەرەوە[دەستکاری]

ناوبژیوانان[دەستکاری]

وڵات ناوبژیوانان ناوبژیوانانی یاریدەدەر
ئەرژەنتین ئەرجەنتین نێستەر پیتانا

فێرناندۆ راپالینی پاتریسیۆ لۆستاو

هێرنان مەیدانا

خوان پابلۆ بیلاتی ئیزیکویل برەیلۆڤسکی

بۆلیڤیا بۆلیڤیا گێری ڤارگاس خۆسێ ئەنتێلۆ

ئێدوار ساڤێدرا

بەڕازیل بەڕازیل ویلتن سامپاو

رافایل کڵاوس ئەندەرسن دارۆنکۆ

رۆدریگۆ کۆریا

مارسێلۆ ڤان گاس کلێبێر گیل

چیلی چیلی ڕۆبێرتۆ تۆبار

خولیۆ باسکونان پیێرۆ مازا

کریستیان شیمان

کڵاودیۆ ڕیۆس

کۆلۆمبیا کۆڵۆمبیا ویلمار ڕۆلدان

ئەندرێس رۆخاس نیکۆلاس گالۆ

ئەلێکساندەر گوزمان

ویلمار ناڤارۆ خوان ئەلێکساندەر لیۆن

ئێکوادۆر ئیکوادۆڕ ڕۆدی زامبرانۆ

کارلۆس ئۆرب

کریستیان لێسکانۆ

بایرۆن ڕۆمێرۆ

پاراگوای پاڕاگوای ماریۆ دیاس دێ ڤیڤار

ئەرناڵدۆ سامیێنگۆ

ئێدواردۆ کاردۆزۆ

داریۆ گاونۆ

پێروو پێڕو دیێگۆ هارۆ

ڤیکتۆر کاریلۆ

جۆنی بۆسیۆ

ڤیکتۆر رەیز

ئوروگوای ئوڕوگوای ئێستێبان ئۆستۆجیچ

لیۆدان گۆنزالێز

نیکۆلاس تاران

ڕیچارد ترینیداد

ڤێنیزوێلا ڤەنزوێلا ئەلێکسس هێرێرا

خیسۆس ڤالۆنزوێلا

کارلۆس لۆپێز

لویس موریلۆ

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "En vibrante partido, Brasil venció por 3-1 a Perú y es el nuevo campeón" (بە ئیسپانی). CONMEBOL. 7 July 2019. Archived from the original on 7ی Julyی 2019. Retrieved 16ی Novemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٧ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Argentina venció 2-1 a Chile y se quedó con el tercer puesto" (بە ئیسپانی). CONMEBOL. 6 July 2019. Archived from the original on 8ی Julyی 2019. Retrieved 16ی Novemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Iannaca, Márcio (22 February 2011). "Copa América será no Brasil em 2015, confirma CBF em seminário" [The Copa América will be in Brazil in 2015, the CBF confirms in a meeting]. O Globo (بە پورتوگالی).
  4. ^ "La Copa América da otro paso hacia Chile" [The Copa América takes another step towards Chile]. La Nación (بە ئیسپانی). 8 August 2009. Retrieved 1ی Juneی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٩ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Oficial: la Copa América 2015 en Chile 13 May 2012 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "USA, Mexico and two Euro giants could play in 2019 Copa America in Brazil". CBS Sports (بە ئینگلیزی). 10 May 2017.
  7. ^ "FIFA Council makes key decisions for the future of football development". FIFA.com. Fédération Internationale de Football Association. 26 October 2018. Retrieved 26 October 2018. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Sem europeus, Brasil busca alternativas para ter 16 times na Copa América de 2019" [Without european teams, Brazil is looking for alternatives to having 16 teams in 2019 Copa América] (بە پورتوگالی). Globo Esporte. 16 March 2018.
  9. ^ "Surprise Nation to Be Included in Copa America 2019 to Be Held in Brazil". Sports Illustrated. 5 April 2018. Archived from the original on 3ی Mayی 2019. Retrieved 5 April 2018. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  10. ^ Jaafar, Karim (12 April 2018). "Qatar say yes to playing in 2019 Copa America". AFP.com. Agence France-Presse. Archived from the original on 14ی Aprilی 2018. Retrieved 12 April 2018. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  11. ^ "Copa América BRASIL 2019 se disputará con 12 selecciones". Conmebol (بە ئیسپانی). 4 May 2018. Retrieved 4 May 2018.
  12. ^ "CONMEBOL y Comité Organizador Local definen calendario de la CONMEBOL Copa América Brasil 2019" [CONMEBOL and Local Organizing Committee define the calendar of the CONMEBOL Copa América Brazil 2019] (بە ئیسپانی). CONMEBOL.com. 18 December 2018. Retrieved 18 December 2018.

سەرچاوەکان[دەستکاری]