کۆپا ئەمریکای ٢٠٢١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆپا ئەمریکای ٢٠٢٠ دەبێتە ٤٧ھەمین پاڵەوانییەتی لە زنجیرە پاڵەوانییەتییەکانی کۆپا ئەمریکا کە چوار ساڵ جارێک ئەنجامدەدرێت. پاڵەوانەتییەکە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور (کۆنمیبپۆڵ)ەوە

کۆپا ئەمریکا ٢٠٢٠
وردەکارییەکانی خول
وڵاتانی خانەخوێ ئەرژەنتین
 کۆلۆمبیا
ڕۆژانی بەڕێوەچوون١٢ی حوزەیران – ١٢ی تەمووز
ژمارەی بەشداربووان١٢ (لە ٢ کۆنفێدراسیۆن)
ژمارەی یاریگا٩ (لە 9 شاری خانەخوێ)
٢٠١٩

سەرپەرشتی دەکرێت. پاڵەوانەتییەکە لە وڵاتانی کۆڵۆمبیا و ئەرژەنتین بەڕێوەدەچێت لە ڕێکەوتی ١٢ی حوزەیران بۆ ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٠. کۆپا ئەمریکای ٢٠٢٠ بۆ یەکەم جار لە دوو وڵات بەڕێوەدەچێت لەوەتەی ١٩٨٣، کاتێک پاڵەوانەتییەکە بۆ یەکەم جار لە دوو وڵات بەڕێوەچوو. کۆپا ئەمریکای داھاتوو لە سالی ٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێت.

بەڕازیل براوەی کۆپا ئەمریکای پێشووتر بوون، توانیان بۆ نۆھەمین جار پاڵەوانەتییەکە ببەنەوە لە ٢٠١٩.

باکگراوند[دەستکاری]

لە ئازاری ٢٠١٧، کۆنمیبۆڵ ئەوەیان ڕاگەیاند کە کۆپا ئەمریکا لە ٢٠٢٠ ئەنجامدەدرێت بەھۆی گۆڕانی ڕۆژژمێر و ڕێکەوتی پاڵاوتنەکە.[١]

یاریگاکان[دەستکاری]

٩ یاریگا لە ٩ شار میوانداری پاڵاوتنەکە دەکەن، پێنجییان کە لە ئەرجەنتینە و پێنجییان لە کۆلۆمبیایە. یاری کۆتایی پاڵاوتنەکە لە کۆلۆمبیا ئەنجامدەدرێت.[٢]

ئەرژەنتین ئەرجەنتین
ئەڤێلانێدا کۆردۆبا مێندۆزا بوێنۆس ئایریس ساندیاگۆ دێل ئێستێرۆ
یاریگای ئێل کیلیندرۆ یاریگای ماریۆ ئەلبێرتۆ کێمپێس یاریگای مالڤیناس ئەرجەنتیناس ئاریگای ئەلبێرتۆ ج. ئەرماندۆ یاریگای یونیکۆ
جێگای ھاندەر: ٦١٬٠٠٠ جێگای ھاندەر: ٥٧٬٠٠٠ جێگای ھاندەر: ٤٩٬٢٦٨ جێگای ھاندەر: ٤٩٬٠٠٠ جێگای ھاندەر: ٢٨٬٠٠٠

(لەژێر کاردایە)

Argentina Colombia
کۆلۆمبیا Colombia
بارانکویلۆ مێدێلین بۆگۆتا کالی
یاریگای میترۆپۆلیتانۆ ڕۆبێرتۆ مێلێندێز یاریگای ئەنتەناسیۆ گیراردۆت یاریگای ئێل کامپین یاریگای ئۆلیمپیکا پاسکوال گوێرێرۆ
جێگای ھاندەر: ٦٠٬٠٠٠ جێگای ھاندەر: ٤٦٬٠٠٠ جێگای ھاندەر: ٤٠٬٠٠٠ جێگای ھاندەر: ٣٦٬٠٠٠

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Gonzalez, Roger (20 March 2017). "The Copa America is reportedly coming back to the United States in 2020". CBSSports.com. CBS Interactive. Retrieved 26 October 2018.
  2. ^ "Argentina inaugurará la CONMEBOL Copa América 2020 y Colombia acogerá la gran final". CONMEBOL.com. 1 July 2019.