ڤینسێنتی ئەویندار (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤینسێنتی ئەویندار
سەرناوLoving Vincent
چەشندراما، درامای خەیاڵی، فیلمی ژیاننامەیی
وڵاتی بنەڕەتپۆڵەندا، شانشینی یەکگرتوو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیئینگلیزی
دەرھێنەردۆرۆتا کۆبیێلا، ھیو وێڵچمان
سیناریۆنووسجاسێک دێنێل، دۆرۆتا کۆبیێلا، ھیو وێڵچمان
بەڕێوەبەری وێنەگرتنتریستان ئۆلیڤەر
ئێدیتەردۆرۆتا کۆبیێلا، Justyńa Wierszynska
ئاوازدانەرClint Mansell
بەرھەمھێنەرSean M. Bobbitt، Ivan Mactaggart، ھیو وێڵچمان
دابەشکەرھولو
ڕێژەی ڕووبەر4:3
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ، ڕەش و سپی
تۆماری پێداچوونەوە85%، 7.3/10
خەڵاتەکانخەڵاتی فیلمی ئەورووپی بۆ باشترین فیلمی درێژی وێنەی جووڵاو
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی فیلمی ئەورووپی بۆ باشترین فیلمی درێژی وێنەی جووڵاو، Academy Award for Best Animated Feature
کەسایەتییەکانڤینسێنت ڤان گۆخ، Paul Gachet، Marguerite Gachet، Paul Gauguin، Theo Van Gogh
چەشنی بڵاوکردنەوەڤیدیۆ بەپێی داواکاری
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC)بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە
هەڵسەنگاندنی ICAAبۆ منداڵانی خوار تەمەنی ١٢ ساڵ پێشنیار ناکرێت
هەڵسەنگاندنی کیجکویزەر٦
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA)PG-13
ھەڵسەنگاندنی فیلم (NMHH)Category III
وێبگەhttp://lovingvincent.com/
تاقیکردنەوەتاقیکردنەوەی بێکدل
ھەڵسەنگاندنی میدیارادێتبۆ تەمەنی ١١ ساڵ و سەرووتر

ڤینسێنتی ئەویندار (بە ئینگلیزی: Loving Vincent) فیلمێکی درامایی ژیاننامەیی بەریتانی-پۆڵەندییە کە لەلایەن دۆرۆتا کۆبیێلا و ھیو وێڵچمانەوە بە ھاوبەشی دەرھێنراوە. لە ساڵی ٢٠١٧ نمایشکرا و یەکەم فیلمە لە جیھاندا کە بە تەواوی لە نیگاری ڕۆنی پێکھاتووە.[١] بەرھەمەکانی ھونەرمەندی ھۆڵەندی ڤینسێنت ڤان گۆخ و ژیان و مردنی کە جێی مشتوومڕن پێشکەش دەکات.

نزیکەی ١٢٥ نیگارکێش لە وڵاتە جیاوازەکانی جیھان بەشدارییان لە کارەکەدا کردووە، کە نزیکەی ٦٥ ھەزار نیگاری ڕۆنییان کێشاوە کە لەسەر گوش (جۆرە قوماشێکە) نەخشێنراون.[٢] ھەروەھا ڕاھێنانیان لەسەر ئەو تەکنیکانەی وێنەکێشان کردووە کە ڤان گۆخ زیاتر لە سەد ساڵ لەمەوبەر بەکاری ھێناوە، بەو پێیەی تیمەکە پێنج ساڵ کاریان کردووە بۆ کێشانی ھەر گرتەیەک لە فیلمەکەدا کە ماوەی زیاتر لە ٩٥ خولەکە، کە ھەر چرکەیەک پێویستی بە ١٢ وێنەی دەست کێشراو ھەیە بۆ ئەوەی بکرێت بە فیلمێکی ئەنیمەیشن. ھەروەھا بۆ ھەر ھونەرمەندێک لە دوو کاتژمێرەوە تا دوو ڕۆژی تەواوی دەخایاند تا یەک نیگار بکێشێت، واتە ھەر وێنەکێشێک مانگێکی بەسەر بردووە بۆ بەرھەمھێنانی یەک چرکەی فیلمەکە.

ئەم فیلمە یەکێکە لەو فیلمە زۆرانەی کە باس لە ژیانی ڤان گۆخ دەکات، کە سەرنجی دەیان دەرھێنەر و نووسەری ورووژاند کە دەیان فیلمی درێژ و بەڵگەنامەییان لەسەری دروست کرد، ئەمەش وای لێکرد ببێتە یەکێک لە ھێماکانی چاندی ھاوچەرخ.

چیرۆکی فیلم[دەستکاری]

چیرۆکی فیلمەکە دوای ساڵێک لە مردنی ڤان گۆخ لە ھاوینی ساڵی ١٨٩١ دەست پێدەکات، پاڵەوانەکەی ئارماند ڕۆلینە، کوڕی جۆزێف ڕۆلین، ئەو پۆستەچییەی کە ھاوڕێی ڤان گۆخ بووە و لە نیگارەکانیدا ئەوی کێشاوە. دوای مردنی ڤان گۆخ، پۆستەچییەکە بۆی دەرکەوت کە پەیامێکی لەبیرچوو کە دەبوو بۆ تیۆی بنێرێت، بۆیە بە پۆست ناردی بەڵام بۆی گەڕایەوە، بۆیە ئارماندی کوڕی نارد بۆ پاریس بۆ ئەوەی بەدوای تیۆدا بگەڕێت و ئەو پەیامەی پێ بدات، بەڵام بۆی دەرکەوت کە تیۆش مردووە؛ بۆیە ئارماند گەڕایەوە و بڕیار دەدات کە ھەوڵ بدات بۆ تێگەشتن لە نھێنی مردنی ڤان گۆخ، لەڕێگەی دیدارەکانی لەگەڵ ٢٠ کەسایەتی نزیک لە ڤان گۆخ، کە لە نیگارەکانیدا مامەڵەی لەگەڵدا کردووە.[٣]

خەڵات و ڕێزلێنان[دەستکاری]

ئەم فیلمە لە میھرەجانی نێونەتەوەیی ڤانکۆڤەر لە ساڵی ٢٠١٧دا براوەی «بەناوبانگترین فیلمی نێونەوەیی» بوو، لە خەڵاتی ھۆلیوود میووزیک لە میدیای ٢٠١٧دا پاڵێوراو بوو بۆ باشترین نمرەی ڕەسەن لە فیلمێکی ئەنیمەیشندا. خەڵاتی بینەر لە میھرەجانی نێونەتەوەیی ئەنیسی بۆ وێنەی جووڵاو ساڵی ٢٠١٧ و جامی زێڕینی باشترین فیلمی وێنەی جووڵاوی لە میھرەجانی نێونەتەوەیی شەنگەھای بەدەستھێنا. دوازدەھەمین میھرەجانی بۆ سینەما لە دی ئۆکدیتۆ دی ئیمپرێدا (FC)ی بەدەستھێنا دوای ئەوەی زۆرترین نمرەی لە نێوان فیلمە پێشبینیکراوەکاندا بەدەستھێنا و ھەروەھا بەرزترین نمرەی بەدەستھێنا لە مێژووی چالاکییەکەدا. فیلمەکە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ خەڵاتی باشترین فیلمی وێنەی جووڵاوی لە سییەمین خەڵاتی فیلمی ئەورووپی لە بەرلین بەدەستھێنا. ھەروەھا فیلمەکە پاڵێوراوی باشترین فیلمی وێنەی جووڵاوی لە ھەردوو خەڵاتی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆب وەرگرت.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Loving Vincent: The film made entirely of oil paintings". BBC. 16 October 2017. Retrieved 21 October 2017.
  2. ^ "How do you paint 65,000 pictures like Van Gogh?". بی بی سی. 2016-10-29. Retrieved 2 December 2016.
  3. ^ https://www.aljazeera.net/midan/art/cinema/2017/5/19/فيلم-محبة-فنسنت-لا-تستعجل-صناعة-الحب
  4. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Loving_Vincent?wprov=sfla1

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]