ژێرفەرمانی کۆمەڵەی گەلان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شاندەکانی ناوچەکانی ڕۆژاوای ئاسیا و ئەفریقا، کە بریتی بوون لە: سووریا (١)، لوبنان (٢)، فەلەستین (٣)، میرنشینی ترانسئۆردن (٤)، میزۆپۆتامیا (٥)، تۆگۆلاندی بەریتانی (٦)، تۆگۆلاندی فەڕەنسی (7)، کامێرۆنی فەڕەنسی (8) کامیرۆنی بەریتانی (9)، ڕواندا-ئورووندی (10)، وابەستەیی تانگانیکا (11) و باشووری ڕۆژاوای ئەفریقا (12).
نوێنەران لە زەریای ھێمن: باشووری زەریای ھێمن (1)، وابەستەیی نیوگینیا (2)، دوورگەی ناورو (3)، و ساموای ڕۆژاوا (4).

ژێرفەرمانی کۆمەڵەی گەلان وەک لە پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ھاتووە، بەھێزکردنی وڵاتێکە کە بانگەشەی یارمەتیدانی وڵاتانی لاواز و دواکەوتوو دەکات بۆ ھەستانەوە و ڕاھێنانیان بۆ فەرمانڕەوایەتیی، بۆ ئەوەی بتوانن سەربەخۆبن و خۆیان بەڕێوەببەن.[١][٢]

ژێرفەمانی: ڕژێمێکە کە لەلایەن کۆمەڵەی گەلانەوە دامەزراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو خاکانەی کە لە ئەڵمانیا دەستی بەسەردا گیراوە (وەک بوروندی و پاپوای نیوگینیا و تۆگۆ) و تورکیا (وەک سوریا و فەلەستین و لوبنان) دوای جەنگی جیھانیی یەکەم (١٩١٤–١٩١٩). ڕژێمەکە دیاری دەکات کە ئامانجی ئەم ئەرکە یارمەتیدانی ئەو ناوچانەیە کە ھێشتا نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستەی کە بتوانن بە تەنیا سەربەخۆبن. ژێرفەرمانەکان بەسەر سێ بەشدا دابەشکرابوون، وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە پۆلی یەکەمدا بوون، ھەروەھا ئەو وڵاتانەیان لەخۆگرتبوو کە "گەیشتوونەتە پلەیەک لە پێشکەوتن کە ڕێگە بدات بە دانپێدانانی کاتی بە بوونی خۆیان وەک وڵاتی سەربەخۆ"، بەمەرجێک یەکێک لەو وڵاتانە یارمەتی کارگێڕییان بۆ دابین دەکات، و بە مەرجێک خواستی ئەو وڵاتەی کە ئەرکی ھەڵبژاردنی وڵاتەکە دەگرێتەوە لەبەرچاو بگیرێت. پۆلی دووەم بریتی بوو لە وابەستەیییەکانی ئەڵمانیا لە ڕۆژاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا و ھێزەکانی سەپاندنی ئەو ئەرکە دەسەڵاتی گەورەتریان ھەبوو لە پۆلی یەکەم، بەو پێیەی “ئەو وڵاتەی کە ژێرفەرمانی سەپاندووە بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی وابەستەیی لەژێر مەرجێکدا کە گەرەنتی ئازادی ویژدان و ئایین دەکات. ” لەنێویاندا ئەوەی بەلجیکا لە ٢٠ی تەممووزی ١٩٢٢دا لکێندرا، ھەریەکەیان لە بوروندی و شانشینی ڕواندا بە شێوەیەکی تێکەڵاو بە ناوی ڕواندا-ئوروندی و تۆگۆلاندەوە لکێندرا، کە دابەشکرابوو بەسەر بەشێکی فەڕەنسی و بەشێکی دیکەی بەریتانی دا. سەبارەت بە پۆلی سێیەم، ئەو ناوچانەی لەخۆگرتبوو کە دەکەونە باشووری ئەفریقا و دوورگەکانی زەریای ھێمن، وەک نوێنەرایەتی باشووری زەریای ھێمن کە پەیوەندییان بە ئیمپراتۆرییەتیی ژاپۆنەوە ھەبوو، و نیوگینیای ئەڵمانی کە وابەستەیی خۆی گواستەوە بۆ ئوسترالیا و ئیمپراتۆرییەتیی بەریتانیا، جگە لە باشووری ڕۆژاوای ئەفریقا (کە بە نامیبیا ناسراوە)، کە ڕووی لە باشووری ئەفریقا و ئیمپراتۆرییەتیی بەریتانیا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ITALY HOLDS UP CLASS A MANDATES". The New York Times Company. 20 يوليو 1922. Retrieved 13 مارس 2011. LONDON, July 19. – The A mandates, which govern the British occupation of Palestine and the French occupation of Syria, came today before the Council of the League of Nations. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  2. ^ "Whose Brother's Keeper? International Trusteeship and the Search for Peace in the Palestinian Territories". International Studies Perspectives. 13 (4). 2012-11-01. doi:10.1111/j.1528-3585.2012.00483.x. ISSN 1528-3577.