بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤
پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەسەرۆکی دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین
زمانی فەرمیزمانی عەرەبی
سروودی نیشتمانیFida'i
کیشوەرئاسیا
وڵاتدەوڵەتی فەلەستین
پۆتانی شوێن٣١°٥٣′٠″N ٣٥°١٢′٠″E
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەدەوڵەتی فەلەستین، کەناری ڕۆژاوا و کەرتی غەززە
خاوەنیFaisal Al-Husseini International Stadium
شوێنی بارەگاکانڕامەڵڵا
دەقی بنەڕەتیGaza–Jericho Agreement
وێبگەhttp://www.minfo.gov.ps/
Map

دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین (بە عەرەبی: السلطة الوطنیة الفلسطینیة) ڕێکخراوێکی کارگێڕییە و لەژێر کۆنترۆڵی فەتحدایە، کە کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەی (A)ی کەرتی ڕۆژاوا و ناوچەی (B)ی بە ھاوبەشی لەگەڵ ئیسرائیلدا ھەیە، بەڵام ناوچەی (C) و قودسی ڕۆژھەڵاتەوە ھێشتا لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنترۆڵکراوە. ئەم حکوومەتە کەرتی غەززەی کۆنترۆڵکردبوو تا دوای ململانێی نێوان فەتح و حەماس لە ساڵی ٢٠٠٧، حەماس توانی بە کردەوە کۆنترۆڵی کەرتی غەززە بکات.

دەسەڵاتی فەلەستین لە ساڵی ١٩٩٤ دوای ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ لە نێوان ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فەلەستین و ئیسرائیل وەک حکوومەتێکی ئینتیقالی پێنج ساڵە دامەزرا تا بتوانرێت دانوستانی کۆتایی نێوان ھەردوولا لەم ماوەیەدا ئەنجام بدرێت.

ناوچەکانی دەسەڵات

[دەستکاری]

پێش ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەی ئۆسلۆ کە لە ساڵی ١٩٩٣ لە نێوان ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین و ئیسرائیل واژوو کرا، حکوومەتی ئیسرائیل ڕای گەیاند کە نەخشەی پێکھاتەیی بۆ سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندە فەلەستینییەکانی کەناری ڕۆژاوا خستووەتە ڕوو، کە لە ڕێگەیانەوە سنووری ناوچە ئاوەدانەکان لە ھەر یەک لەو کۆمەڵگە فەلەستینییانەدا دیاری کران.

ئەمەش وەک پێشەکییەک بوو بۆ ئەو پۆلێنانەی کە دواتر لە ڕێککەوتننامەی دووەمی «ئۆسلۆ» دا ھاتن کە لە ساڵی ١٩٩٥ واژوو کرا، کە بڕیاریدا بە دابەشکردنی کەناری ڕۆژاوا بۆ سێ بەش، کە ڕووبەرەکەی نزیکەی ٥٬٧٦٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە دەبێت، لە کۆی ٢٧٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە، ھەر یەکەیان ڕێوشوێن و دەسەڵاتی ئەمنی و کارگێڕی جیاوازیان ھەیە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

ناوچەی (ا)

[دەستکاری]

سەرجەم ناوەندە سەرەکییەکانی دانیشتووان لەخۆدەگرێت و لە ڕووی ئەمنی و کارگێڕییەوە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتی فەلەستیندایە، ڕووبەرەکەشی دەگاتە نزیکەی ١٨٪ی ڕووبەری کەناری ڕۆژاوا کە نزیکەی ٩٨٢ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

ناوچەی (ب)

[دەستکاری]

پێکدێت لەو گوند و شارۆچکانەی کە لکاون بە شارەکانەوە و لەژێر کۆنترۆڵی مەدەنیی فەلەستینی و ئەمنیی ئیسرائیلیدان، کە ٢١٪ی ڕووبەری کەناری ڕۆژاوا پێکدەھێنن.

ناوچەی (ج)

[دەستکاری]

ئەمانە تاکە ناوچەی پێکەوەبەستراو و دانەبڕاون لە کەناری ڕۆژاوا، و لە ڕووی ئەمنی و کارگێڕییەوە بە تەواوی دەکەونە ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلەوە و نزیکەی ٦١٪ی ڕووبەری کەناری ڕۆژاوا پێکدەھێنن.

دابەشکاری کارگێڕی

[دەستکاری]

کەناری ڕۆژاوا کە بەشێکی لەژێر دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین دایە، بەسەر ئەم پارێزگایانەدا دابەشکراوە:

پارێزگاکانی کەناری ڕۆژاوا
ناوی پارێزگادانیشتووان (٢٠٠٥)
پارێزگای جەنین٢٥٦٬٠٠٠
پارێزگای توباس٤٦٬٦٤٤
پارێزگای توولکەرم١٦٧٬٨٧٣
پارێزگای نابلوس٤٢٦٬٨٧٣
پارێزگای قەلقیلیە٩٤٬٢١٠
پارێزگای سەلفیت٦٢٬١٢٥
پارێزگای ڕامەڵڵا و بیرە٢٨٠٬٥٠٨
پارێزگای ئەریحا٤٢٬٢٦٨
پارێزگای بێت لەحم١٧٤٬٦٥٤
پارێزگای خەلیل٥٢٤٬٥١٠
کۆی گشتی١٬٩٧٣٬٨٨٣

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «تشکیلات خودگردان فلسطین»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٣ی ١٠ی ٢٠٢٣.