بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خولی نایابی ھۆڵەندا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێردیڤێژی - خوولی نایابی هۆڵەندا
دامەزراندن١٩٥٦ (٦٨ ساڵ)
ناوچەهۆڵەندا
ژمارەی تیمەکان١٨
شیاو بۆخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا
خولی ئەورووپا
خولی کۆنفرانسی ئەورووپا
جامی نێوخۆییجامی ھۆڵەندا
جامی سووپەری ھۆڵەندا
کۆتا پاڵەوانیانەی ئایندھۆڤن (٢٧ـەم نازناو)
سەرکەوتووترین یانەئایاکس (٣٦ نازناو)
ماڵپەڕی فەرمیEredivisie.nl

خولی نایابی ھۆڵەندا یان ئێردیڤێژی (گۆکردنی ھۆڵەندی: [ˈeːrədivizi]) بەرزترین ئاستی تۆپی پێیە لە هۆڵەندا، خولەکە لە ساڵی ١٩٥٦ دامەزرا دوای دوو ساڵ لە دەستپێکردنی تۆپی پێی پیشەیی لە هۆڵەندا. بە یەکێک لە باشترین خولی ئەورووپا دادەنرێت و بە شێوەیەکی فراوان بە یەکێک لە باشترین خولەکانی جیهان دادەنرێت. لە وەرزی ٢٠٢٤-٢٥ لە ڕیزبەندی شەشەم باشترین خولی ئەوروپادایە لەلایەن یوفا.[١] ئێستا یانەی پی سی ڤی ئایندھۆڤن پاڵەوانی خوولەکەیە دوای ئەوەی توانی بۆ جاری ٢٧ــەم لە مێژووی خۆیدا ببێت بە پاڵەوان

خولی نایابی هۆڵەندا (ئێردیڤیزی) لە ١٨ یانە پێکهاتووە هەر یانەیەک لە ماوەی وەرزەکەدا دوو جار هەموو ڕووبەڕووی یانەکانی تر دەبێتەوە، جارێک لە یاریگای خۆی و جارێک لە یاریگای یانەی بەرامبەر ، لە کۆتایی هەر وەرزێکدا، هەردوو یانەی کۆتایی ڕێزبەندی ئۆتۆماتیکی بۆ ئاستی دووەمی سیستەمی خولی هۆڵەندی دادەبەزێت، دادەبەزنە خولی پلەیەکی هۆڵەندا (ئێرێست دیڤیزی) ، لە کاتێکدا پاڵەوان و دووەمی خولی پلە یەکی هۆڵەندا (ئیرستێ دیڤیزی) ئۆتۆماتیکی سەردەکەون بۆ خولی نایابی هۆڵەندا (ئێردیڤیزی).

خولی نایابی هۆڵەندا لە ١٨ یانە پێکدێت. هەر یانەیەک لەماوەی ئەم وەرزەدا دووجار لەگەڵ هەموو یانەیەکی تر یاری دەکات، جارێک لە یاریگای خۆی و جارێکیش لە دەرەوەی یاریگا. لەکۆتایی هەر وەرزێکدا ئەو دوو یانەیەی لە ڕیزبەندی خوارەوەی خولەکەیە ، دادەبەزێنرێن بۆ ئاستی دووەمی سیستمی خولی هۆڵەندی، ئەویش خولی پلە یەکی هۆڵەندا (ئیرست دیڤزی) ، لەکاتێکدا پاڵەوان و دووەمی خولی پلەیەکی هۆڵەندا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی سەردەکەوێتە خولی نایابی هۆڵەندا . ئەو یانەیەی لە خوارەوەی خولی ئێرێدیڤیزەوە پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە دەچێتە قۆناغی کۆتایی بەرزبوونەوە/دابەزین و شەش یانە پلە بەرزەکانی خولی ئیرستێ .

یانەی ئەیاکس ئەمستەردام زۆرترین نازناوی خولی نایابی هۆڵەندای بەدەستهێناوە بە ٣٦ نازناو، ئایندهۆڤن لە دوای ئەویشدایە بە ٢٤ نازناو، فاینۆردیش بە ١٦ نازناو لە دوای ئەویشەوەیە، لە ساڵی 1965ەوە ئەم سێ یانەیە جگە لە سێ نازناوی خولی نایابی هۆڵەندا هەموو نازناوەکانیان بەدەستهێناوە (نازناوەکانی ساڵی ١٩٨١ و ٢٠٠٩ یانەی ئەیزێد ئەلکمار بەدەستی هێنا و ئێف سی تڤێنتی لە ساڵی 2010 نازناوەکەی بەدەست هێنا ). ئەیاکس و ئایندهۆڤن و فاینۆرد بە " سێ گەورە " یان "سێ سەرەکی نەریتی" تۆپی پێی هۆڵەندا ناسراون . ئەوان تاکە یانەن لە فۆڕمی ئێستای خۆیاندا کە هەرگیز لە خولی نایابی هۆڵەندا دانەبەزیون. یانەی ئۆترێخت بەرهەمی یەکگرتنەوەی سێ یانەی ئەو شارەیە لە ساڵی ١٩٧٠، کە یەکێکیان بە ناوی ڤی ڤی دۆس هەرگیز لە خولی نایابی هۆڵەندا دانەبەزیبوو.

لە ساڵی ١٩٩٠ تا ١٩٩٩ ناوی فەرمی خولەکە بریتی بوو لە PTT Telecompetitie (لە دوای ئەوەی سپۆنسەرەکەی، PTT Telecom)، کە گۆڕدرا بۆ KPN Telecompetitie (چونکە PTT Telecom ناوەکەی گۆڕی بۆ KPN Telecom) لە ساڵی ١٩٩٩ و بۆ KPN Eredivisie لە ساڵی ٢٠٠٠ لە ساڵانی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٥ خولەکە ناوی (هۆڵەندا گازینۆی ئێریدیڤیسی بوو). لە وەرزی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ەوە خولەکە لەلایەن Vriendenloterij (تیروپشک)ەوە سپۆنسەر دەکرێت، بەڵام بەهۆی هۆکاری یاساییەوە نەتوانرا ناوەکەی بە خولەکەوە ببەسترێتەوە (حکومەتی هۆڵەندا دژی ناوەکە بوو، چونکە Eredivisie دەیکرد، دوای سپۆنسەری گازینۆی هۆڵەندا ، دیسانەوە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە سپۆنسەر بکرێت کە یارییەکانی چانس دابین دەکات).

لە مانگی ئابی ٢٠١٢دا، ئاشکرا کرا کە سەرمایەدار ڕوپەرت مردۆک مافی ناوی ئێریدیڤیسی بۆ ماوەی ١٢ ساڵ بە حیسابی یەک ملیار یۆرۆ مسۆگەر کردووە، کە لە وەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤ دەستی پێکردووە. لە چوارچێوەی ئەم گرێبەستەدا، پێنج گەورەترین یانەی ئێریدیڤیس بڕیار بوو ساڵانە پێنج ملیۆن یۆرۆ وەربگرن. لە ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی پەتای کۆڤید-19 خولی نایابی هۆڵەندا بۆ ئەوساڵە ڕاگیر .

یانەکانی ئێستا(٢٠٢٣_٢٠٢٤)

[دەستکاری]
یانەی
شار توانا شوێن
لە ٢٠٢٢-٢٠٢٣
وەرزی یەکەم
لە خولی نایابی هۆڵەدان
ژمارەی وەرزەکان
لە خولی نایابی هۆڵەندا
یەکەم وەرزی
کە بەشداری خولەکەی کردووە
ژمارەی وەرزەکانی
کە بەشداری خولەکەی کردووە
نازناوی خولی ئێردیڤیزی فۆرمە تازەکە نازناوی خولی هۆڵەندا کۆتا نازناز
ئەیاکسa bئەمستەردام55,8653rd1956–57681956–576826362022
ئالمێرە سیتیئالمێرە4,501promoted*2023–2412023–24100-
ئەی زێدئەلکمار19,5004th1968–69461998–9923222009
ئێکسلیسۆرڕۆتەردام4,50015th1970–71242022–23200-
فاینۆردa bڕۆتەردام51,1371st1956–57681956–576810162023
فۆرتونا سیتاردسیتارد12,50013th1968–69252018–19600-
گۆ ئەهێد ئیگڵزدێڤنتڕ10,00011th1963–64342021–223041933
یانەی ھێرنڤینهێرنڤین27,2248th1990–91321993–943100-
ھێراکلیس ئالمێڵۆئالمێڵۆ12,080promoted*1962–63232023–241221941
نیمخننیمخن12,50012th1967–68432021–22300-
زڤۆڵێزڤۆڵێ13,250promoted*1978-79232023–24100-
ئایندھۆڤنa bئایندھۆڤن36,5002nd1956–57681956–576821242018
ئار کی سی فالفیکفالفیک7,5089th1988–89282019–20500-
سپارتا ڕۆتەردامaڕۆتەردام11,0266th1956–57582019–205161959
تڤێنتیcئەنشخدە30,2055th1956–57652019–205112010
یانەی ئوترێختb dئوترێخت23,7507th1970–71541970–715400-
ڤیتێسئارنهایم21,24810th1971–72391989–903500-
یانەی ڤۆلێندامڤۆڵێندام7,38414th1959–60272022–23200-

پاڵەوانان

[دەستکاری]
ناوی یانە ژمارەی بردنەوەی نازناو دووم بوون ساڵەکانی بردنەوەی نازناوەکە
ئەیاکس ئەمستردام ٣٦٢٤١٩١٧–١٨، ١٩١٨–١٩، ١٩٣٠–٣١، ١٩٣١–٣٢، ١٩٣٣–٣٤، ١٩٣٦–٣٧، ١٩٣٨–٣٩، ١٩٤٦–٤٧, ١٩٥٦–٥٧, ١٩٥٩–٦٠, ١٩٦٥–٦٦, ١٩٦٦–٦٧, ١٩٦٧–٦٨, ١٩٦٩–٧٠, ١٩٧١–٧٢, ١٩٧٢–٧٣, ١٩٧٦–٧٧, ١٩٧٨–٧٩, ١٩٧٩–٨٠, ١٩٨١–٨٢, ١٩٨٢–٨٣, ١٩٨٤–٨٥, ١٩٨٩–٩٠, ١٩٩٣–٩٤, ١٩٩٤–٩٥, ١٩٩٥–٩٦, ١٩٩٧–٩٨, ٢٠٠١–٠٢, ٢٠٠٣–٠٤, ٢٠١٠–١١, ٢٠١١–١٢, ٢٠١٢–١٣, ٢٠١٣–١٤, ٢٠١٨–١٩, ٢٠٢٠-٢١ , ٢٠٢١-٢٢
یانەی ئایندھۆڤن٢٧١٤١٩٢٨–٢٩, ١٩٣٤–٣٥, ١٩٥٠–٥١, ١٩٦٢–٦٣, ١٩٧٤–٧٥, ١٩٧٥–٧٦, ١٩٧٧–٧٨, ١٩٨٥–٨٦, ١٩٨٦–٨٧, ١٩٨٧–٨٨, ١٩٨٨–٨٩, ١٩٩٠–٩١, ١٩٩١–٩٢, ١٩٩٦–٩٧, ١٩٩٩–٠٠, ٢٠٠٠–٠١, ٢٠٠٢–٠٣, ٢٠٠٤–٠٥, ٢٠٠٥–٠٦, ٢٠٠٦–٠٧, ٢٠٠٧–٠٨, ٢٠١٤–١٥, ٢٠١٥–١٦, ٢٠١٧–١٨،

٢٠٢٣–٢٤،

٢٠٢٤–٢٥

فاینۆرد ڕۆتڕدام ١٦٢١١٩٢٣–٢٤, ١٩٢٧–٢٨ , ١٩٣٥–٣٦ , ١٩٣٧–٣٨ , ١٩٣٩–٤٠, ١٩٦٠–٦١, ١٩٦١–٦٢, ١٩٦٤–٦٥, ١٩٦٨–٦٩, ١٩٧٠–٧١, ١٩٧٣–٧٤, ١٩٨٣–٨٤, ١٩٩٢–٩٣, ١٩٩٨–٩٩, ٢٠١٦–١٧, ٢٠٢٢-٢٣
ئێچ ڤی ڤی دین ھاگ١٠١١٨٩٠–٩١, ١٨٩٥–٩٦, ١٨٩٩–٠٠, ١٩٠٠–٠١, ١٩٠١–٠٢, ١٩٠٢–٠٣, ١٩٠٤–٠٥, ١٩٠٦–٠٧, ١٩٠٩–١٠, ١٩١٣–١٤
سپارتا ڕۆتەردام٦١٩٠٨–٠٩، ١٩١٠–١١، ١٩١١–١٢، ١٩١٢–١٣، ١٩١٤–١٥، ١٩٥٨–٥٩
راب٥٣١٨٩١–٩٢, ١٨٩٣–٩٤, ١٨٩٦–٩٧, ١٨٩٧–٩٨, ١٨٩٨–٩٩
گۆ ئەهێد ئیگڵز٤٥١٩١٦–١٧, ١٩٢١–٢٢ , ١٩٢٩–٣٠, ١٩٣٢–٣٣
کۆینکجڵکی٣٣١٨٨٩–٩٠, ١٨٩٢–٩٣, ١٨٩٤–٩٥
فیلم تو تیلیبورگ٣١١٩١٥–١٦، ١٩٥١–٥٢، ١٩٥٤–٥٥
کریینھوت٣١٩٠٣–٠٤, ١٩٠٥–٠٦, ١٩٢٤–٢٥
ئەیزێد ئەلکەمار٢٢١٩٨٠–٨١, ٢٠٠٨–٠٩
ھیراکلیس ئەلمیلو٢١١٩٢٦–٢٧, ١٩٤٠–٤١
ئادۆ دین ھاخ٢١٩٤١–٤٢, ١٩٤٢–٤٣
RCH٢١٩٢٢–٢٣, ١٩٥٢–٥٣
ناک بریدا١٤١٩٢٠–٢١
تڤێنتی١٣٢٠٠٩–١٠
داڕێژە:Ill-WD2١٣١٩٦٣–٦٤
رۆدا کیرکرادھ١٢١٩٥٥–٥٦
Be Quick١٢١٩١٩–٢٠
اف سی ئایندھۆڤن١٢١٩٥٣–٥٤
یانەی ئنسخیدەی وەرزشی١١١٩٢٥–٢٦
فی فی دوس١١١٩٥٧–٥٨
دین بوش١١١٩٤٧–٤٨
De Volewijckers١١٩٤٣–٤٤
یانەی ھارلم١١٩٤٥–٤٦
Limburgia١١٩٤٩–٥٠
SVV١١٩٤٨–٤٩
Quick Den Haag١١٩٠٧–٠٨
VV Concordia١١٨٨٨–٨٩

کلاسیکۆی هۆڵەندا

[دەستکاری]

کلاسیکۆی هۆڵەندا بەدێرکلاسیکە ناسراوە لەنێوان دوو یانە بەهێزەکەی ئەو خولەن ئەوانیش ئەیاکس ئەمستردام وفاینۆرد ڕۆتردام. بەیەکێک لەیارییە بەهێزەکانی ئەو وڵاتە دائەنرێت لەهۆڵەنداو ئەوروپا و جیهان بینەرێکی زۆری هەیە. وەهەروەها یاری نێوان ئایاکس و ئایندهۆڤن یەکێکە لە بەهێزترین یارییەکانی ئەو خولە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Member associations - UEFA rankings - Country coefficients – UEFA.com». UEFA.com. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]