ڕاکێشان (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕاکێشان
پۆستەری بڵاوبوونەوەی سینەمایی
دەرھێنەرئالفۆنسۆ کوارۆن
بەرھەمھێنەر
نووسەر
ئەکتەران
مۆسیقاستیڤن پڕایس
وێنەگری سینەماییئێمانوێل لوبێزکی
مۆنتاژ
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەوارنەر برۆس. پیکچەرز
دەرچوون
  • ٢٨ی ئابی ٢٠١٣ (2013-08-28) (ڤێنیز)
  • ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ (2013-10-04) (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
  • ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ (2013-11-07) (شانشینی یەکگرتوو)
ماوەی فیلم٩١ خولەک[١]
وڵات
  • ویلایەتە یەکگرتووەکان
  • شانشینی یەکگرتوو[٢]
زمانئینگلیزی
تێچوون٨٠–١٣٠ ملیۆن $[٣][٤]
داھات$٧٢٣٫٢ ملیۆن $[٥]

ڕاکێشان (بە ئینگلیزی: Gravity) فیلمێکی ھەستبزوێنی خەیاڵی زانستیی ٢٠١٣یە لە لایەن ئالفۆنسۆ کوارۆن دەرھێنراوە، ھەروەھا بە ھاوبەشی کاری نووسین، مۆنتاژ و بەرھەمھێنانی بۆ فیلمەکە کردووە. ھەریەکە لە ساندرا بوڵک و جۆرج کلونی وەک دوو ئەستێرەگەڕی ئەمریکی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن کە ھەوڵی گەڕانەوە بۆ سەر زەوی دەدەن دوای لەنێوچوونی مەکۆی بۆشایییەکەیان لە خولگەدا.

کوارۆن لەگەڵ خۆناسی کوڕی سیناریۆی فیلمەکەی نووسیوە و لە یوونیڤەرساڵ پیکچەرز ھەوڵی پەرەپێدانی فیلمەکەی داوە. دواتر، وارنەر برۆس. پیکچەرز مافی دابەشکردنی فیلمەکەی بەدەست ھێنا. دەیڤد ھێیمن، کە پێشتر لە فیلمی ھاری پۆتەر و بەندکراوی ئازکابان (٢٠٠٤) کاری لەگەڵ کوارۆن کردووە، لەگەڵیدا فیلمەکەی بەرھەم ھێناوە. ڕاکێشان بە تەواوەتی لە شانشینی یەکگرتوو بەرھەم ھێنراوە، کە کۆمپانیای کاریگەرییە سۆمایییەکانی بەریتانی فرەیمستۆر زیاتر لە سێ ساڵی لە دروستکردنی زۆربەی کاریگەرییە سۆمایییەکانی فیلمەکە بەسەر بردووە، کە زیاتر لە ٨٠ خولەک لە کۆی ٩١ خولەکی فیلمەکە دەگرێتەوە.

فیلمەکە بووە ھەشتەم پڕداھاتترین فیلمی ٢٠١٣، داھاتی فیلمەکە لە گشت جیھان زیاتر لە ٧٢٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە، ئەمە لە کاتێکدا بودجەی بەرھەمھێنانەکەی نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Gravity (12A)". British Board of Film Classification. August 23, 2013. Retrieved August 23, 2013.
  2. ^ "Gravity (2013)". BFI. Retrieved November 28, 2014.
  3. ^ Finke, Nikki (2013-10-06). "Bullock-Clooney-Cuaron's $55M 'Gravity' Domestic Weekend Soars To October Record And Big $27.4M Internationally; 'Runner Runner' Flops $7.8M". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-13.
  4. ^ "2013 Feature Film Production Report" (PDF). The Hollywood Reporter. Archived from the original (PDF) on April 21, 2018. Retrieved March 28, 2018.
  5. ^ "Gravity (2013)". Box Office Mojo. Retrieved May 9, 2014.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]