بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕاپەڕینی موکری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕاپەڕینی موکری، سەرھەڵدانی موکری یان شۆڕشی موکری چەند ناوێکن کە بۆ ئاماژەکردن بە ڕووداوەکانی ساڵانی ١٨٧٩ و ١٨٨٠ کوردی و بەتایبەت کردەکانی ھەمزە ئاغای مەنگوڕ کە یەکێک بوو لە سەرۆکەکانی ھۆزی مەنگوڕ. لەو ساڵەدا شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و ھەمزە ئاغای مەنگوڕ شەڕیان لەدژی حکوومەتی ئێران ڕاگەیاند. ھەمزاغای مەنگوڕ لەگەڵ حاکمی سابڵاغی موکری کەوتە شەڕەوە و شێخ عوبەیدوڵڵا سوارە کوردەکانی نارد بۆ سابڵاغی موکری بۆ یارمەتیدانی ھەمزە ئاغا.[١]

دەستپێک

[دەستکاری]

شێخ و خەلیفەکان، بە بانگەشە سیاسییەکانی خۆیان دژی حکوومەتی ناوەندیی ئێران، بوونە ھۆی ناکۆکی لە ناوچەی سابڵاغی موکری (موکریانی ئەمڕۆ). لەم کاتەدا فەرمانڕەوای ناوچەی سابڵاغ (مەھابادی ئێستا) بەرەو میاندواو ھەڵات و محەممەد ئاغا سەرۆکی ھۆزی مامەش و مامەند ئاغا سەرۆکی ھۆزی پیران پەیوەستی ھەمزاغا و شۆڕشگێڕەکان بوون. ھۆزەکانی مەنگوڕ و مامەش و پیران بەشێکن لە ھۆزەکانی موکری کە لە باشووری گۆلی ورمێ و ناوچەی موکریاندا دەژین.[٢]

ھەمزە ئاغا بۆ سەر ناوچەکانی سابڵاغ و میاندواو و ھەتا ناوچەکانی مەلیکان و بناو پێشڕەویی کرد.

دوای گرتنی سابڵاغ، مریدەکانی شێخ عوبەیدوڵڵا و بەتایبەت عەبدولقادری کوڕی شێخ خوازیاری ھێرش بوو بۆ سەر شاری سەقز.

ئاکام

[دەستکاری]

ڕۆژی ھەینی ٢٥ی شەووالی ١٢٩٧ی کۆچی، ھەمزە ئاغا و عەبدولقادر ھێرشیان کردە سەر میاندواو و بەپێی ھەواڵی دەزگای سابڵاغ بۆ وەزارەتی دەرەوە لە ساڵی ١٢٩٨ی کۆچی دا، ٣٥٠٠ کەس لەو ڕووداوانەدا کوژراون.

ژمارەی کوژراوەکان بە چەند شێوەی جیاواز باس کراوە و ئەسکەندەر غوریانێس باسی لەوە کردووە کە ژمارەی کوژراوەکان ٨٥٠ کەس بووە.

ژاک دێ مۆرگان، توێژەری فەرەنسی، سەبارەت بەم شۆڕشە نووسیویەتی: سەیفەدین خانی موکری کوڕی عەزیزخانی موکری سەرۆکی ھۆزی موکری بووە. کوردەکانی ھان دەدا کە لە مەڵبەندەکانی خۆیان گوند دروست بکەن. لە موڵکی باوکی تەنیا بۆکان بۆی مابووەوە.

ئەم سەرھەڵدانە بە ھاندانی شێخ عوبەیدوڵڵا و ھۆزەکانی مەنگوڕ، مامەش و پیران دەستی پێ کرد. لە کۆتاییدا بە خوێنڕشتنێکی زۆر لە ئازەربایجان بەبێ ئاکام کۆتاییی پێ ھات.

تێبینی

[دەستکاری]
  1. ^ مروتی، فریده (1399-04-15). «بررسی نقش حمزه آغا منگور در قیام شیخ عبیدالله شمدینانی علیه قاجاریه (1297 ق/ 1880 م)». فصلنامه مطالعات تاریخی جنگ (بە Farsi). 4 (1). {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  2. ^ «تاریخ سیاسی اجتماعی ساوجبلاغ مکری (مهاباد) از دوره صفویه تا انقلاب مشروطیت». www.virascience.com.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • Morgan, J. de (1895). mission scientifuque en perse / par J. de Morgan
  • برزویی، مجتبی (١٣٧٨). اوضاع سیاسی کردستان از ١٢٥٨ تا ١٣٢٥ ە.ش. تھران: فکر نو. شابک ٩٦٤٦٨٧٠٠٢٣.