ھەمزاغای مەنگوڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ھەمزاغای مەنگور (کوژراو لە ١٨٨١) رێبەری ھۆزی مەنگۆر و لە یارمەتیدەران و فەرماندەکانی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری بوو.

ھەمزەی باپیر ئاغای دووھەم سەرۆکی ھۆزی مەنگور ، رێکەوتی لە دایک بوونی لە دەستدا نییە، لە دەورانی عوسمانیدا لە ئەستەمبووڵ بۆ ماوەی چەند ساڵێک زیندانی کراوە ھەروەھا‌ لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئیرانیش لە ژێر زەخت و زۆردا بووە. بە ھۆی شوێنی ستراتێژیکی لە نێوان سنوری ئێران و دەوڵەتی عوسمانی، ھۆزی مەنگور ھەمیشە لە ژێر ھەرەشە و پەلامارەکانی سپاکانی دەوڵەتی عوسمانی و شای ئێران بوو. لە کاتی بەر پا بوونی شۆرشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری ڕۆلی بەرچاوی گێڕاوە و لەگەل ٥٠٠٠ شەڕوانی دلێری خۆی ھاتە ھانای شێخەوە و لەگەڵ شێخ عبدولقادر (کوری شێخ عوبەیدوڵڵا) وەک فەرماندەری ھێزی چەکداری کورد لە قۆلی موکریان دیاری کراوە. ھێزی چەکداری کورد نەیان توانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان بپارێزن و بوو بەھۆی تێکشکانی ئەو ڕاپەرینە و کشانەوەی ھێزەکانیان، لە ئاکام دا ھێزەکانی شێخ عوبەیدوڵڵا بەرەرو سنورەکانی عوسمانی گەرانەوە. ھەندێک لە شەڕوانەکان خەیانەتیان کرد بە شێخ و پاڵیان دا بە ھێزەکانی دوژمنەوە. بەڵام ھەمزە ئاغا ھەتا کۆتایی لەگەڵ شێخ عوبەیدوڵڵا مایەوە. ھەمزاغاش بەھۆی فێڵی حسەن عەلی خان ناسراو بە ئەمیر نیزامی گەڕووسی لە رێکەوتی ٣٠-٠٧-١٨٨١ لە شاری مەھاباد کوژرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]