ڕاسموس پالودان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕاسموس پالودان
بە دانماركی: Rasmus Paludan
لەدایکبوون (١٩٨٢-٠١-٠٢) ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢ (تەمەن ٤٢ ساڵ)
North Zealand، دانمارک
باوکTomas Polvall
زمانی زگماکیزمانی دانمارکی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی دانمارکی
تاوانبار بەڕەگەزپەرستی
پیشەسیاسەتوان، پارێزەر
بواری کارcriminal defense lawyer
پەروەردەزانکۆی کۆپنھاگن، Helsingør Gymnasium
پلەی ئەکادیمیCandidate of Law
ئەندامی حیزبیStram Kurs، Nye Borgerlige، Venstre
بەشداربووە لە2022 quran burning in Stockholm، سووکایەتی بە قورئان
ڕووداوە بەرچاوەکان2022 Sweden riots
خەڵاتەکانQ77029077
وێبگە

ڕاسموس پالودان (لەدایکبووی ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢[١]) ڕامیارێکی توندڕەوی دانیمارکییە و سەرۆکی پارتی ڕاستڕەوی توندڕەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراندووە. ڕاسموس برا گەورەکەی ھۆنەر تینە پالودان و نووسەر مارتن پالودانە.[٢] ڕاسمۆس خواستی خۆی دەربڕی بۆ قەدەغەکردنی ئیسلام لە دانیمارک[٣] و دەرکردنی ھەموو موسڵمانان لە وڵاتەکە بە مەبەستی پاراستنی کۆمەڵگەی نەتەوەیی خۆیان.[٣]

خێزان و خوێندن و پیشەی سەرەتایی[دەستکاری]

پالودان برا گەورەی ھۆنەر تینە پالودان و نووسەر مارتن پالودانە. پالودان خۆی پاشخانێکی کۆچبەری ھەیە، چونکە باوکی ڕۆژنامەنووسێکی سوێدییە و ناوی تۆماس پۆلڤاڵە، ھەندێک کات لە سوێد دەژیا، کە بە وتەی خۆی بەو شێوەیە مافی ڕەگەزنامەی سوێدی پێدەبەخشرێت. لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ دەسەڵاتداران بە فەرمی ڕایان گەیاند کە پالودان ھاووڵاتییەکی سوێدییە، چونکە باوکی سوێدییە.[٤][٥][٦]

پالودان لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسادا بەدەستھێناوە و لە نێوان ١٨٧ خوێندکاری ھاوڕێیدا کە بڕوانامەی یاساییان تەواو کردووە و لە ھەمان ساڵدا دەستیان بە خوێندن کردووە و پلەی نۆیەمی بەدەستھێناوە. بە وتەی باوکی، پالودان بەھۆی ڕووداوێکەوە کە لە کاتی سواربوونی پاسکیلدا ئۆتۆمبێلێک لێیدا و ناچار بووە نەشتەرگەری مێشکی بۆ بکرێت و بەشێوەیەکی کاتی نەخوێنێت.[٧]

پیشە[دەستکاری]

پالودان وەک پارێزەرێکی بەرگریکار لە کۆمەڵێک کەیسی وەک ڕەخنەگرانی ڕژێم و لایەنگرانی حەشیشی پزیشکی بەژدار بووە، وەک پارێزەرێکی بەرگریکار کاری کردووە و لە زۆرێک لە کەیسەکانی تایبەت بە کۆچبەران ئامادە بووە. لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠، پالودان سزای سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بۆ ماوەی دوو مانگ لە کارەکەی دوورخرایەوە، ھەروەھا بۆ ماوەی سێ ساڵ کاری پارێزەری لێ قەدەغەکرا، بۆ ماوەی ساڵێک مۆڵەتی شۆفێری لەدەستدا، ھەروەھا بە چەندین دۆسیەی دیکە سزا درا، لەوانە دەربڕینی بیروڕای ڕەگەزپەرستانە. لە ڕووداوێکدا لە سۆرۆ سزا درا، کە پالودان لەگەڵ پیاوێکدا پێکدادا کاتێک ھەوڵیدا ھەڵبێت لە دۆخێک کە تێیدا ھەستی بە ھەڕەشە کرد. لە ئەنجامدا پالودان لە ژێر پاراستنی بەردەوامی پۆلیسدا دەژی.[٨][٩][١٠][١١][١٢]

مشتومڕ[دەستکاری]

لە مانگی نیسانی ٢٠١٩، پالودان خۆپیشاندانێکی لە شاری ڤیبۆرگ ڕێکخست کە بووە ھۆی ئاژاوەگێڕی. تا مانگی حوزەیرانی ھەمان ساڵ؛ گەنجێکی سووری تەمەن ٢٤ ساڵ بە تۆمەتی فڕێدانی بەرد بەسەر پالودان، سزای ٦٠ ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، ھەروەھا بڕیاربوو دوای ئەوەی سزاکەی کۆتایی ھات بگەڕێندرێتەوە وڵاتەکەی خۆی و گەڕانەوەی بۆ دانیمارک بۆ ماوەی شەش ساڵ قەدەغە بکات. لەلایەکی ترەوە پالودان بۆ ماوەی دوو ساڵ ھاتنە ناو سوێدی لێ قەدەغە کرا دوای ئەوەی پیلانی ئاژاوەگێڕی دانا و لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ قورئانی لە ماڵمۆ سووتاند، ھەروەھا لە ١١ی تشرینی دووەمی ھەمان ساڵدا جارێکی تر دەستگیرکرایەوە کە خەریک بوو قورئان بسوتێنێت لە شوێنە گشتییەکان لە فەڕەنسا.[١٣][١٤][١٥]

لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٢دا، پالودان جارێکی دیکە چەندین خۆپیشاندانی لە شارە گەورەکانی سوێد ڕێکخست و ڕای گەیاند کە لەوێ قورئانی سووتاند یان وتی دەیسوتێنم. ئەمەش بووە ھۆی ئاژاوەگێڕی لەلایەن دژە خۆپیشاندەرانەوە، لەوانە لەناوبردنی خاوەندارێتی تایبەت و گشتی و دەستدرێژیکردنە سەر پۆلیس. ھەروەھا لە پێش خۆپیشاندانەکەیدا ئاژاوە دروست بووبوو.

لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، پالودان بەشداری لە خۆپیشاندانێکی بچووکدا کرد، کە لەلایەن چانگ فریک ڕۆژنامەنووسی لایەنگری کرێملینەوە ڕێکخرابوو، لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکھۆڵم بە چەرخێکەوە ئاگری لە قورئان بەردا و بەو کارە تورکیای بێزار کرد و کاردانەوەی لێکەوتەوە سەبارەت بە داواکارییەکەی سوێد بۆ چوونە ناو ناتۆ.

ڕاسموس پالودان لەکاتی سوتاندنی قورئان لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکھۆڵم، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣

پرسی شوێنکەوتن[دەستکاری]

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٣، پالودان فەرمانی سنووردارکردنی بۆ ماوەی ٥ ساڵ بەسەریدا سەپێندرا. بۆ ئەوەی ڕێگری لێ بکرێت پەیوەندی بە پیاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵەوە بکات کە لە ساڵی ٢٠١٠ەوە بەدوایدا دەگەڕێت، کاتێک ھەردووکیان لە زانکۆی کۆپنھاگن دەستیان پێکرد. سەرەڕای فەرمانی سنووردارکردن، ھەراسانکردنەکان تا مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ بەردەوام بوون، لە ساڵی ٢٠١٥دا پالودان بەھۆی سووکایەتیکردن بەو ئەفسەرە پۆلیسەی کە مامەڵە لەگەڵ پرسی شوێنکەوتنەکەدا دەکرد، غەرامە کرا.[١٦][١٧]

گفتوگۆی سێکسی لەگەڵ کوڕانی کەم تەمەن[دەستکاری]

لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١ لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەی دانیمارکی ئێکسترا بلادێتەوە ئاشکرا بوو کە پالودان لە ڕێگەی ئەپی دیسکۆردەکەیەوە باسی سێکسی لەگەڵ منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لە نێوان تەمەنی ١٣ بۆ ١٧ ساڵیدا کردووە. پالودان ئەو تۆمەتانەی ڕەت نەکردەوە، بەڵام ڕەتیکردەوە ھیچ کارێکی ھەڵەی کردبێت و ڕای گەیاند کە نازانێت ئەو کەسانەی قسەیان لەگەڵ دەکات تەمەنیان چەندە و منداڵان یان کارگێڕانی ناو چاتەکە ئەگەر ھەر سنوورێکی تێپەڕاندبا، ڕێگرییان لێدەکرد.[١٨][١٩]

دادگایی[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٢١ دادگای دانیمارک ڕاسموس پالودان بە تاوانی ڕەگەزپەرستی و ناوزڕاندن تاوانبار کرد. سزای ھەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.[٢٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Overblik: Stram Kurs vil lede landet og forbyde islam". 7 May 2019.
  2. ^ "Rasmus Paludans søster har droppet kontakten". 2019-04-19. Retrieved 2019-07-01.
  3. ^ ئ ا "New far-right party seen entering Danish parliament: opinion poll". 6 May 2019.
  4. ^ https://web.archive.org/web/20230122160140/https://www.bt.dk/content/item/1286477
  5. ^ https://web.archive.org/web/20220529194828/https://www.kristianstadsbladet.se/kultur/tomas-polvall-min-politiska-uppfattning-skiljer-sig-radikalt-fran-rasmus-men-han-bor-bemotas-med-argument/
  6. ^ https://web.archive.org/web/20220510094409/https://ekstrabladet.dk/nyheder/politik/danskpolitik/paludan-smider-bombe-jeg-er-svensk-statsborger/8276752
  7. ^ https://web.archive.org/web/20220419075558/https://politiken.dk/kultur/art4701311/Hjemmeside-afsl%C3%B8rer-kriminelle-cyklister-is%C3%A6r-p%C3%A5-%C3%98sterbro
  8. ^ https://web.archive.org/web/20200829093105/https://jyllands-posten.dk/indland/ECE11322387/fra-cykelstiens-vogter-til-frihedens-soldat/
  9. ^ https://www.information.dk/indland/2016/10/kan-rasmus-paludan-forsvare-udlaendinge-samtidig-vaere-pegida
  10. ^ https://web.archive.org/web/20200625123403/https://www.dr.dk/nyheder/indland/rasmus-paludan-idoemt-tre-maaneders-faengsel-og-fratages-advokattitel-i-tre-aar
  11. ^ https://web.archive.org/web/20200829120054/https://nyheder.tv2.dk/krimi/2020-06-25-rasmus-paludan-anker-faengselsdom
  12. ^ https://web.archive.org/web/20200829090137/https://www.dr.dk/nyheder/regionale/midtvest/naar-rasmus-paludan-sover-maa-betjente-sidde-otte-timer-i-en-bil-uden
  13. ^ https://web.archive.org/web/20200829090144/https://nyheder.tv2.dk/lokalt/2019-06-25-mand-udvist-af-danmark-for-stenkast-mod-rasmus-paludan
  14. ^ https://web.archive.org/web/20200829093118/https://www.svt.se/nyheter/lokalt/skane/paludan-stoppades-vid-gransen-har-fatt-inreseforbud
  15. ^ https://web.archive.org/web/20201116120658/https://www.aljazeera.net/news/2020/11/16/%D8%AD%D8%AA%D9%89-%D8%A7%D9%84%D9%8A%D9%85%D9%8A%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AA%D8%B7%D8%B1%D9%81-%D8%B7%D8%B1%D8%AF%D9%87-%D8%B1%D8%A7%D8%B3%D9%85%D9%88%D8%B3
  16. ^ https://web.archive.org/web/20220419085441/https://www.berlingske.dk/danmark/ung-mand-blev-i-flere-aar-chikaneret-af-rasmus-paludan.-en-dag-dukkede
  17. ^ https://web.archive.org/web/20190620011153/https://www.jv.dk/danmark/Rasmus-Paludans-tilholdssag-Laes-hvordan-han-forfulgte-og-chikanerede-ung-mand-i-aarevis/artikel/2716638
  18. ^ https://web.archive.org/web/20210828161929/https://ekstrabladet.dk/nyheder/politik/danskpolitik/jeg-synes-ikke-det-er-saa-slemt/8815090
  19. ^ https://web.archive.org/web/20230122160134/https://www.facebook.com/watch/?v=974085099824089
  20. ^ https://web.archive.org/web/20220415001020/https://cphpost.dk/?p=127634