چاندنی گورچیلە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شوێنی گورچیلەکە دوای چاندن.

چاندنی گورچیلە بریتییە لە نەشتەرگەری گواستنەوەی گورچیلە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر. چاندنێکی سەرکەوتوو دەتوانێت تەمەنی وەرگرەکە درێژ بکاتەوە و کوالیتی ژیانی زۆر باشتر بکات. نزیکەی ھەموو نەخۆشەکان کە چاندنی گورچیلەیان بۆ دەکرێت گورچیلەکانی خۆیان ھێشتا لە شوێنی خۆیانن. لە ساڵی ١٩٣٣ پزیشکی نەشتەرگەری سۆڤیەتی یویو ڤۆرۆنۆی یەکەمین چاندنی گورچیلەی لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ ئەنجامدا بەڵام نەخۆشەکە دوای دوو ڕۆژ مرد.[١]


بەخشەرەکان[دەستکاری]

لە ڕووی یاساوە دەبێت بەخشەرەکان ئارەزووی خۆیان دەربڕیبیت بۆ ئەوەی ببنە بەخشەری ئەندامەکان و دەبێت خێزانەکەشی ڕەزامەندی لە سەربدات. پاشان بەخشەرەکان پشکنینیان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیابن کە گورچیلەیەکی تەندروست دەبەخشن و مەترس بۆ گورچیلەکەی تری کەماوە دروست ناکات، بەخشەرەکان بە وردی پشکنینیان بۆ دەکرێت بۆ ڕێگریکردن لە ھەر نەخۆشییەکی گواستراوە.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Tantisattamo, Ekamol; Maggiore, Umberto; Piccoli, Giorgina Barbara. "History of kidney transplantation: a journey of progression and evolution for success". Journal of Nephrology (بە ئینگلیزی). pp. 1783–1786. doi:10.1007/s40620-022-01453-3.
  2. ^ "Reimbursement of Living Donor Expenses". National Kidney Federation (بە ئینگلیزی).
  3. ^ Bland, Ben. "Singapore legalises compensation payments to kidney donors". BMJ (بە ئینگلیزی). pp. a2456. doi:10.1136/bmj.a2456.