بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران (بە فارسی: نقض حقوق بشر توسط جمهوری اسلامی ایران) کە لە نێو نەیارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەستەواژەی «تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران» (بە فارسی: جنایات جمهوری اسلامی ایران) ناسراوە،[١] بریتییە لە زنجیرەیەک ڕێوشوێن کە لەلایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران یاخود ھێزە بە وەکالەتەکانی گیراوەتەبەر، لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە لە ساڵی ١٩٧٩ تا ئێستا، زیانێکی زۆری بە خەڵک و مافە سەرەتایییەکانی مرۆڤ گەیاندووە. ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە زۆر ڕووەوە تۆمەتبار دەکرێت ھەندێک لە سیاسەتمەداران وەک مەحموود ئەحمەدینەژاد تەنیا بە تاوانی جەنگ تۆمەتبارن؛[٢] لەکاتێکدا ھەندێک لە بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی تیرۆریستی لەلایەن دەسەڵاتە دادوەرییە نێودەوڵەتییەکانەوە وەک پۆلیسی ئینتێرپۆل داواکراون.[٣][٤] لە یەکەم ڕۆژەکانی شۆڕشی ئیسلامییەوە ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران فەرمانی وەک: پەنجەبڕین، دەست و قاچبڕین، سەربڕین، فڕێدان لە بەرزایی، بەردباران، تیرۆرکردن، لە سێدارەدانی تاکەکەسی و بە کۆمەڵی نەیارانی بە پەت ئەنجامداوە.[٥][٦][٧][٨][٩]

پێشێلکردنی مافی کەمینە ئایینی و نائایینی و نەتەوەیی و زمانەوانی و ڕەگەزییەکان

[دەستکاری]

لە ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، پەیڕەوانی بێخوایی،[١٠] بێدینی، بەھایی، یارسان، مەندەعی، سیخییەکانی ئێران، ڕائیلی، دەروێشی گۆنابادی و ھەموو غەیری موسڵمانانەکان ھیچ مافێکی مەدەنی، یاسایی و مرۆڤییان نییە و بە توندی سەرکوت دەکرێن.[١١][١٢][١٣]

پێشێلکردنی مافی زەردەشتییەکان

[دەستکاری]

زەردەشتییەکان وەک کەمینەکانی دیکە لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە[١٤] مافیان پێشل دەکرێ.[١٥]

بەھۆی جیاکاری حکوومەت،[١٦] بێکاری بەربڵاو،[١٧] بووەتە ھۆی زیادبوونی ھەژاری، بەدخۆراکی، ھەروەھا کەمبوونەوەی ھاوسەرگیری و ژمارەی دانیشتووانی زەردەشتییەکان (و کەمینەکانی دیکە).[١٨]

پێشێلکردنی مافی جووەکان

[دەستکاری]

ژمارەی جوولەکەکانی ئێران - کە لە سەردەمی پەھلەوی، ٦٥ ھەزار[١٩]بۆ ١٠٠ ھەزار کەس بووە[٢٠] بەھۆی زیادبوونی ھەراسان و جیاکاری و سەرکوتکردن لە سەردەمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ٢٠ ھەزار کەس کەمی کردووە.[٢١]

پێشێلکردنی مافی مەندائییەکان

[دەستکاری]

مافی مەندائییەکان وەک مافی کەمایەتییە بیروباوەڕەکانی دیکە لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشێل دەکرێت.[٢٢][٢٣]

پێشلکردنی مافی یارسانییەکان

[دەستکاری]

ئایینی یارسان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دانپێدانراو نییە و مافی مرۆڤی یارسانییەکان (ھەرچەندە گەورەترین کەمینەی ئایینین لە ئێراندا) بەھۆی ئەوەی ئەھلی کتێب نین مافیان پێشێل دەکرێت. بە جۆرێک کە ھەندێکیان ئاگر لە خۆیان بەردەدەن و وەک نیشانەی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پێشێلکردنی مافەکانیان.[٢٤][٢٥][٢٦]

پێشێلکردنی مافی منداڵان

[دەستکاری]

لە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا مافی منداڵان پێشێل دەکرێت بە ئامرازەکانی وەک: لە سێدارەدان، کار، بێبەشکردنی خوێندن، ھاوسەرگیریی منداڵان و سەربازانی منداڵان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «گزارش اکسپرس از اسرار خون آلود ایران: افشای جنایات هولناک مداوم جمهوری اسلامی». ۱۹ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۷. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ The Case Against Israel's Enemies. Alan M. Dershowitz. John Wiley and Sons, 2009 ISBN 0-470-49005-5, en Parameter error in {{ISBN}}: Invalid ISBN. pp.187
  3. ^ Correspondent، Catherine Philp, Diplomatic. «Terror suspect Ahmad Vahidi set to become Ahmadinejad's Defence Minister» (بە ئینگلیزی). ISSN 0140-0460. لە 2022-09-28 ھێنراوە. {{cite news}}: |last= has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  4. ^ «VAHIDI, AHMAD». web.archive.org. ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ «گردن زدن، سنگسار و پرتاب از بلندی، بخشی از عملکرد دستگاه قضا در زمان ریاست محمد یزدی». www.radiozamaneh.com (بە فارسی). لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ^ «احکام «قطع ید» در ایران؛ قطع دست و پای محکومان». ایران اینترنشنال (بە فارسی). ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. ^ «۳۰ سالگی اعدام‌های تابستان ۶۷؛ سکوت حاکمان، چشم انتظاری بازماندگان». BBC News فارسی (بە فارسی). لە 2022-09-28 ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  8. ^ «اولین اعدام خلخالی که صدایش به گوش کنگره آمریکا رسید». BBC News فارسی (بە فارسی). لە 2022-09-28 ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  9. ^ «مروری بر قتل‌های سیاسی در تاریخ جمهوری اسلامی ایران». ایران اینترنشنال (بە فارسی). ٦ی ئابی ٢٠١٨. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  10. ^ «آیا آتئیسم در ایران در حال گسترش است؟». BBC News فارسی (بە فارسی). لە 2022-09-29 ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  11. ^ «چهل سال جمهوری اسلامی، کارنامه حقوق بشری| سرکوب و نقض حقوق قانونی اقلیت‌های مذهبی و قومی». صدای آمریکا (بە فارسی). لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  12. ^ «کمیسیون آمریکایی: ناقضان آزادی‌های مذهبی در ایران تحریم شوند». رادیو فردا (بە فارسی). لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  13. ^ «چند سازمان مسیحی خواستار آگاهی‌رسانی در مورد «نقض حقوق اقلیت‌ها» در ایران شدند؛ نامه سه نوکیش زندانی در اوین». صدای آمریکا (بە فارسی). لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  14. ^ «چرایی سرکوب دگراندیشان مذهبی در جمهوری اسلامی». ایران اینترنشنال (بە فارسی). ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  15. ^ «برخورد جمهوری اسلامی با اقلیت‌های مذهبی؛ از به‌رسمیت شناخته شدن در قانون اساسی تا نقض حقوق مدنی». صدای آمریکا (بە فارسی). لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  16. ^ «بهائیان، اولین قربانی سرکوب ساختاریِ حکومت نو». آسو (بە فارسی). لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  17. ^ «دشواری های اقلیت بودن در ایران». BBC News فارسی (بە فارسی). لە 2022-09-29 ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  18. ^ «زرتشتیان ایران و چالش اقلیت بودن». www.radiozamaneh.com (بە فارسی). لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  19. ^ «یهودی‌ستیزی در جمهوری اسلامی؛ ۴۰ سال آزار، اذیت و انکار». iranwire.com (بە فارسی). لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  20. ^ «نگاهی به زندگی یهودیان در ایران». رادیو فردا (بە فارسی). لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  21. ^ «یهودی‌ستیزی در جمهوری اسلامی؛ ۴۰ سال آزار، اذیت و انکار». iranwire.com (بە فارسی). لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  22. ^ «چرا اقلیت های دینی از ایران مهاجرت می کنند؟». محبت نیوز (بە فارسی). ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٨. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  23. ^ سرخط. «گزارش سالانه وزارت خارجه آمریکا از وضعیت آزادی مذهبی در جهان | جزئیات نقض حقوق اقلیت‌های دینی در ایران». سرخط. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  24. ^ editor. «پیرامون اقلیت مذهبی یارسان (اهل حق) | پیام ملي» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  25. ^ «اقلیت های آئینی بویژه یارسانیان و بهائیان در ایران جمهوری اسلامی». www.asre-nou.net. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  26. ^ «از خودسوزی شهروندان تا خودسازمان‌یابی کنشگران یارسان». آسو (بە فارسی). لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.