محەممەد عارف سەروەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەندازیار محەممەد عارف سەروەری یان ھەر بە ئەندازیار سەروەر ناسراوە، چەکدار و سیاسەتمەدارێکی ئەفغانستانی بە ڕەگەز تاجیکییە.

بەر لە تاڵیبان[دەستکاری]

سەروەری لە کۆلێژێکی تەکنیکیدا خوێندنی ئەلیکترۆنی خوێند، دواتر گواسترایەوە بۆ پۆلیتەکنیکی کابول. بەھۆی سەرھەڵدانی جەنگەوە خوێندنی تەواو نەکرد، لە جیاتی ئەوە لە ساڵی ١٩٨٢ لە کاتی جەنگی سۆڤیەت و ئەفغاندا بەشداری بە بەرخۆدانی دژە سۆڤیەتەوە کرد لە ساڵی ١٩٩٢دا دوای لە کارلادانی کۆمۆنیستەکان، بە سەرۆکی ئاسایشی کابول دەستنیشان کرا دواتر وەک جێگری یەکەمی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی خزمەتی کرد کاتێک تاڵیبان دەستیان بەسەر کابولدا گرت بەشداری ھێزەکانی ئەحمەد شاە مەسعوود کرد کە دواتر بۆ سەرکردایەتی ھاوپەیمانی باکووری ئەفغانستان ھەڵبژێردرا.[١]

دوای تاڵیبان[دەستکاری]

لە سەردەمی حوکمی تاڵیباندا، سەروەری بەرپرسی ھەواڵگریی ھاوپەیمانی باکوور بوو لە سەردەمی ئەحمەد شا مەسعووددا. تیرۆری مەسعوود لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٠١ لە نووسینگەی عارف ڕوویدا. دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول، ئەو کەسایەتییەکی سەرەکی بوو لە ھەماھەنگی لەگەڵ تیمی CIA JAWBREAKER، کە لەگەڵ ھاوپەیمانی باکوور کاریان دەکرد و ڕێگەیان بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی زیاتر ئامادە کرد دوای ڕووخانی کابول خۆی و ڕێکخراوەکەی دەستیان بەسەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نەتەوەیی ئێستای ئەفغانستاندا گرت، بەڵام لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٤دا لەلایەن حامد کارزای سەرۆکی ئەفغانستانەوە لادرا و ئەمروڵا ساڵحی لەجێی دانرا ئەو خێزاندارە و باوکی یەک کوڕ و سێ کچە بە زمانی دری و پشتۆ و ڕووسی و ئینگلیزی دەدوێت.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Parliament Of Afghanistan". web.archive.org. 2009-11-13. Retrieved 2021-08-23.
  2. ^ Anderson, Jon Lee (2003-08). The Lion's Grave: Dispatches from Afghanistan (بە ئینگلیزی). Grove Press. ISBN 978-0-8021-4025-8. {{cite book}}: Check date values in: |date= (help)