مایکل فارادەی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
مایکل فارادەی
لێدوان=مایکل فارادەی، ١٨٤٢
لەدایکبوون (١٩٧١-0٩-٢٢) ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٧١
Newington Butts، ئینگلاند
مردن٢٥ی ئابی ١٨٦٧(١٨٦٧-08-٢٥) (٧٥ ساڵ ژیاوە)
Hampton Court Middlesex, England
نیشتەجێشانشینی یەکگرتوو
نەتەوەبەریتانی
بواری زانستیفیزیا و کیمیا
واژوو

مایکل فارادەی (/ˈfærəd, -di/؛ لەدایکبووی ٢٢ی ئەیلوولی ١٧٩١ – مردووی ٢٥ی ئابی ١٨٦٧) زانایەکی ئینگلیز بوو لە زانستەکانیکیمیا و فیزیک بەتایبەت لەبوارەکانی کارۆموگناتیسی و کارۆکیمیایی کاری کردووە، (چرای بۆنز) ی داھێناوە.[١]

ژیان[دەستکاری]

مایکل فارادەی لە نزیک لەندەن لەدایکبووە، لەبنەماڵەیەکی ھەژار و خۆی ناچاربوو بخوێنێت. لەتەمەنی ١٤ ساڵیدا لە فرۆشگایەکی کتێبدا خەریکی فێربوونی کابوو و لەماوەی ٧ساڵ مانەوەی لەو شوێنە کۆمەڵێک کتێبی خوێندەوە کەھەر ئەوکارە ھۆگرییەکی بە فێربوونی زانست زۆرتر کرد. لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا لە کۆڕی وتارخوێندنەوەی بیرمەندی ناورار «ھامفری داوی» سەرۆکی (ئەنجومەنی ڕۆیال) بەشداری کرد و ھۆگری قسە و باسەکانی ئەو بوو. دوای ئەوەیکە ناوبراو نمونەیەک لەنوسراوەکانی خۆی بۆ «داوی» نارد، فارادەی وەک یاریدەدەرێک لەلای خۆی دامەزراند. لەو سەردەمەدا فارادەی کەسێکی ناسراو نەبوو و دەوترێت کەھاوسەری دوایی لەگڵی باش نەبوە، ھەرچۆنێک بێت زۆری نەخایەند کە فارادەی بەپێش «داوی» کەوت. گەورەترین کارەکەی ئو لەگەڵ (ئەلکتریسیتە) بوو. لە ساڵی (١٨٢١) ماوەیەک دوای ئەوەیکە کیمیازانی دانیمارکی، (ھانس کریستییەن ئۆرستەد) ئەلیکتڕۆموگناتیسی دۆزیوە، «داوی» و «ڤیلیام ھید» و «لاستۆن» ھەوڵیاندا مەکینەیەکی ئەلیکتریکی دروست بکەن، بەڵام نەیانتوانی. «فارادەی» دوای قسەکردن لەگەڵیان بڕیاریدا کەدوو کەرەستە بەرھەم بێنێت بۆ ئەو شتەی کەخۆی پێی دەگوت (خولی ئەلکترۆموگناتیسی). لە ساڵی ١٨٣١دا «مایکل فارادەی» دەستی کرد بەکۆمەڵێک تاقیکردناوەی تر کەبوە ھۆی دۆزینەوەی (توڕدانی ئەلیکتڕۆموگناتیسی).[٢]

مایکڵ فارادەی لە ٢٢ی ئەیلولی ساڵی ١٩٧١ لە دایک بووە و لە ٢٥ی ئابی ساڵی ١٨٧٦ دا کۆچی دوایی کردووە. مایکڵ فارادەی زانایەکی فیزیایی و کیمیایی ئینگلیز بووە، کە کاری لەسەر خوێندنی کارۆمۆگناتیسی و کارۆکیمیایی کردووە و بنەماکانی ھاندانی کارۆموکناتیسی، ھێزی موگناتیسی، وشیکردنەوەی کارەبایی دۆزییەوە.[٣]

سەرەڕای ئەوەی کە فارادەی زۆر لە قوتابخانە نەیخوێندوە، بەلام یەکێک بوو لە کاریگەرترین زاناکانی مێژوو. فارادەی لە ماوەی تویژینەوەیەکی دەربارەی بواری موگناتیسی کە دەربارەی گەیەنەری تەزوویی ڕاستەوخۆ بوو، توانی بنەماکانی تێگەیشتنی بواری موگناتیسی لە زانستی فیزیا دابمەزرێنێت. ھەروەھا فارادەی سەلماندی کە ھێزی ڕاکێشانی موگناتیسی دەتوانێت کار لە تیشکی ڕووناکی بکات و توانیشی بیسەلمێنێت کە پەیوەندییەک لە نێوان ئەم دوو دیاردەیە ھەیە. وە بە ھەمان شێوە فارادەی بنەماکانی ھاندانی کارۆموگناتیسی، ھێزی موگناتیسی و یاساکانی شیکردنەوەی کارەبایی دامەزراند. داھێنانەکانی مایکڵ فارادەی لە بواری ئامێرەکانی خولانەوەی کارۆموگناتیسی کە بنچینەی تەکنەلۆژیایی کارەبایییە، بە زۆری دەگەڕێتەوە بۆ ھەوڵەکانی ئەو کە وای کرد کارەبا بەردەست بێت لە بواری تەکنەلۆژیادا.[٤][٥]

وەک کیمیاگەرێک، فارادەی، یەکەم کەس بوو کە توانی بەنزین بدۆزێتەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر گازی ھایدرۆکلۆرید بکات. توانی شێوەی سەرەتایی ئامێری سوتێنەری بەنزین و سیستەمی ژمارەی ئۆکسان و زاراوەکانی وەک ئانۆد، کاتۆد، جەمسەری کارەبایی و ئایۆنەکان دابھێنێت. لە کۆتاییدا مایکڵ فارادەی بوو بە پێشەنگترین پڕۆفیسۆری زانستە کیمیایییەکان لە پەیمانگای شاھانەی بەریتانی و تا کۆتایی. .

فارادەی لێکۆڵەرەوەیەکی نایاب بوو کە توانی بیرۆکەکانی و خۆی بە شێوەیەکی ڕوون و بە زمانێکی سادە و ساکار بە خەڵک بگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا تواناکانی لە بواری ماتماتیکدا سنوورداربوو تا ئاستئ سادەترین زانستی جەبر، تەنانەت نەدەگیشتە ئاستی سێگۆشەزانی . . جەیمس کلێرک ماکسۆێڵ، کارەکانی فارادەی و ئەوانیتری ھێنا لە کۆمەڵە ھاوکێشەیەک کۆیکردنەوە کە وەک بنەماکانی ھەموو بیردۆزە ھاوچەرخەکانی دیاردەی کارۆموگناتیسی پەسەندکران. لەسەر بەکارھێنانی زەبری ھێڵی لە لایەن فارادەیەوە، ماکسۆێڵ وتی کە ئەمانە دەیسەلمێنێت کە " لە ڕاستیدا ئەو بیرکاریزانێکی پلە بەرز بووە، یەکێک لەوانەی کەدەکرێت بیرکاریزانەکانی دواڕۆژ شێوازە بەنرخ و دەوڵەمەندەکانی وەربگرن و بەکاری بھێنن. سیستەمی نێودەوڵەتی یەکەکانی بارگاویکردن لەسەر شەڕەفی فارادەی ناونراوە فاراد.[٦]

ئەلبێرت ئەنشتاین لە تەنیشت وێنەی ئیسحاق نیوتن و جەیمس کلێرک ماکسوێڵ وێنەیەکی فارادەی لەسەر دیواری نووسینگەکەی خۆی ھەلواسیبوو. فیزیازان ئێرنست ڕەدەرفۆرت دەڵێت" لە کاتیکدا، کە ئێمە ڕەچاوی بڕ و ئەندازەی دۆزینەوەکانی فارادەی و کاریگەرییەکانی لەسەر پێشکەوتنی زانست و پیشەسازی دەکەین، لە یادی فارادەیداھیچ ڕێز و پێزانینک نییە لە ئاستی یادکردنەوەی ئەو بێت.[٧]

ژیانی تایبەتی مایکڵ فارادەی[دەستکاری]

سەرەتاکانی ژیانی[دەستکاری]

مایکڵ فارادەی لە مانگی ئەیلولی ساڵی ١٧٩١ لە گوندی نیووینگتۆن بۆتس ھاتۆتە دونیاوە، ئێستا ئەم گوندە بووە بە بەشێک لە ناوچەی ساوثۆرکیلەندەن بەڵام کاتی خۆی بەشێک بووە لە قەراغ شاری ساری. باری دارایی بنەماڵەی فارادەی زۆر باش نەبووە. باوکی فارادەی کە ناوی جەیمسە ئەندامی کڵێسەی گلاسایتی کریستیانی بووە. لە زستانی ساڵی ١٧٩٠ جەیمس فارادەی ژنەکەی خۆی و دوو مندالەکەی لە گوندی ئۆثگیل لە (وێستمۆرلەند) ەوە ناردە شاری لەندەن، ھەر لەم گوندەش، جەیمس فارادەی وەک شاگردی ئاسنگەر کاری کردووە. مایکڵ لە وەرزی پایزی ھەمان ساڵ لە دایک بووە. مایکڵ فارادەیی لاو سێەم منداڵی خێزانەکەی بووە و لە بەرئەوەی تەنھا قۆناغی سەرەتایی تەواوکردبوو، بۆیە پێویست بوو خۆی خۆی پێبەگەیێنێت.[٨]

لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا، فارادەی بوو بە شاگردی جۆرج ڕیباو، شوێنێکی بەرگکردن و فرۆشتنی پەرتووک لە گەڕەکی بلاندفۆرت. لە ماوەی حەوت ساڵی شاگردیدا، فارادەی چەندەھا پەرتووکی خوێندەوە، لەمانەش پەرتووکی (پێشخستنی ھزر) لەلایەن ئیسحاق واتس، ئەم پەرتووکە وای لە فارادەی کرد کە بەجۆشەوە بنەماکان و پێشنیارەکانی ئەم پەرتووکە پەیڕەوبکات، ھەروەھا زیاتر گەشەی بە ئارەزوویدا لە بواری زانست، بە تایبەتی لە بواری کارەبایی. ھەروەھا کتێبی گفتوگۆی کیمیایی جەین مارسیت بووە سەرچاوەی ئیلھام بەخشی مایکڵ فارادەی.[٩]

ژیانی لاوی

لە سالێ ١٨١٢، لە کۆتایی شاگردایەتی لە تەمەنی ٢٠ ساڵی، فارادەی بەشداری لە وانەکانی کیمیاگەری ئینگلیزی دیار ھومفری دافی دەکردلە پەیمانگای شاھانە و کۆمەڵگای شاھانە، ھەروەھا ئامادە دەبوو لە وانەکانی جۆن تاتوم کە دامەزرێنەری کۆمەڵەی شاری فەلسەفەیە. زۆربەی پلیتەکانی ئەم وانانە لە لایەن ویلیام دانسەوە دەدران بە فارادەی، کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی کۆمەڵگای میوزیکی شاھانە. دواتر فارادەی ھەڵسا بە ناردنی پەرتووکیکی ٣٠٠ لاپەڕەی بۆ کیمیاگەر ھومفری دافی کە پڕبوو لەو تێبینیانەی کە فارادەی لە کاتی وانەکان نووسیبووی، وەڵامەکەی دافی خێراو بەڕێز بوو بۆ فارادەی. لە ساڵی ١٨١٣، کاتێک دافی بە ڕووداوێک بە کلۆریدی نایترۆجین زیانی بە بینایی گەیشت، بڕیاریدا، فارادەی وەک یاریدەدەر لای خۆی دابمەزرێنێت . بە ڕێکەوت جۆن پاین کە یەکێکە لە یاریدەرەکانی پەیمانگای شاھانە بوو لە کارەکەی دوورخرایەوە، بۆیە داوا لە ھمفری دافی کرا کە شوێنگەرەوەیەکی بۆ بدۆزێتەوە، بەم جۆرەش لە یەکی ئازاری ساڵی ١٨١٣ دافی فارادەی وەک یاریدەدەری کیمیایی لە پەیمانگای شاھانە دامەزراند. بۆ بابەتی درووست کردنی نمونەی ماددەی سێیەمی کلۆریدی نایترۆجین دافی زۆر زوو متمانەی بە فارادەی کرد و لەئەنجامدا بە ھۆی تەقینەوەی ئەم ماددە ھەستیارە ھەردووکیان بریندار بوون.[١٠]

فارادەی و سارا بەرناردی خێزانی بە ھۆی خانوادەکەیانەوە لە کڵێسەی ساندیمانیان یەکتریان ناسی و لە١٢ ی حوزەیرانی ساڵی ١٨٢١ ھاوسەرگیریان کرد، ھەروەھا مانگێک دوای ھاوسەرگیریان فارادەی دانی بە باوەڕبوونی خۆی بە کۆبوونەوەی ساندیمانیان نا. لە ھاوسەرگیرییەکەیاندا ھیچ منداڵێکیان پەیدانەبوو.

فارادەی مەسیحییەکی دیندار بوو، بەھا ساندیمانییەکەی لقێیک بوو لە کڵیسەی سکۆتلەندا. دوای ماوەیەکی زۆر لە ھاوسەرگیری فارادەی وەک یاریدەدەری قەشە کاری کردووە و بۆ ماوەی دوو وەرز وەک بەرپرسیاری کڵیسە لە خانووی کۆبونەوەی گەنجییەتی خزمەتی کردوە. کڵیسەکەی دەکەوێتە کۆڵانی پاول لە باربیکان. ئەم خانووی کۆبوونەوەیییە لە ساڵی ١٨٦٢ گوازرایەوە باخچەی بارنسبێری لە ناوچەی ئایزلینگتۆن، ئەم ناوچەیە دەکەوێتە باکووری لەندەن کە تێیدا فارادەی دوو ساڵی کۆتایی لە دووەم وەرزی وەک ڕێبەر کاری لێکردووە، بەر لەوەی دەست لەکار بکێشێتەوە . . ژیاننامەنووسەکان سەرنجییان داوە کە '' ھەستی بەھێز بە یەکگرتوویی خودا و سرووشت سەرتاپایی ژیانی فارادەی داگیرکردبوو. "

ویستگەیی کۆتایی ژیانی فارادەی[دەستکاری]

لە حوزەیرانی ساڵی ١٨٣٢، زانکۆی ئۆکسفۆرد بروانامەی دکتۆرای ڕێزلێنانی لە بواری یاسای شارستانی بەخشییە مایکڵ فارادەی. فارادەی لەماوەی ژیانییەوە، وەک ڕێزێک لە بەرامبەر ئەو خزمەتە زانستیانەی کە کردوویەتی نازناوی سوارچاکی پێبەخشرا، بەڵام بەھۆی چەند ھۆکارێکی ئاینییەوە فارادەی ئەم نازناوەی ڕەتکردەوە، چونکە پێی وابوو کە کۆکردنەوەی سامان و شوێنکەوتنی پاداشتە دونیایییەکان دژی وشەی کتێبی پیرۆزە، ھەر بۆیەش، پێی باشتر بوو کە تا کۆتایی ژیانی بە «بەڕێز فارادەی سادە» بمێنێتەوە. لە ساڵی ١٨٢٤، بە ئەندام لە کۆمەڵگای شاھانە ھەڵبژێردرا، بەڵام دوو جار ڕەتیکردەوە ببێت بە سەرۆکی پەیمانگاکە. لە ساڵی ١٨٣٣، فارادەی بوو بەیەکەم پڕۆفیسۆری فلۆری کیمیا لە پەیمانگای شاھانە.

لە ساڵی ١٨٣٢، فارادەی لە پەیمانگای ئەمریکی بۆ ھۆنەر و زانست وەک ئەندامێکی سەربەرزی بیانی ھەڵبژێردرا. لە ساڵی ١٨٣٨ وەک ئەندامێکی بیانی لە ئەکادیمیای سویدی بۆ زانست شاھانە ھەڵبژێردرا، وە یەکێک بوو لە ھەشت ھەڵبژێردراوەکانی ئەکادیمیای فەرەنسی بۆ زانست لە ساڵی ١٨٤٤. لە ساڵی ١٨٤٩ فارادەی وەک یاریدەدەری ئەندام بۆ ڕیکخراوی پەیمانگای شاھانەی لە ھۆڵەندا ھەڵبژێردرا، و دوای دوو ساڵ بووە ئەکادیمیای ھۆڵەندی شاھانە بۆ ھونەر و زانست، دواتریش فارادەی لەوێ بووە ئەندامێکی بیانی.

لە ساڵی ١٨٣٩، فارادەی بەدەست پەککەوتنی دەمارەکان دەیناڵاند بەڵام لەکۆتاییدا گەڕایەوە سەر ڵیکۆڵینەوەکانی دەربارەی کارۆموگناتیسی. لە ساڵی ١٨٤٨، لە ئەنجامی نوێنەرایەتی کردنی لەلایەن شازادە ئەلبێرت، خانوویەکی چاک و قەشەنگی لە کۆشکی ھامپتۆن کۆرت لە میدلسیکس بەخشییە فارادەی کە ھەموو خەرجی و تێچوونەکانی خانووەکە بەخۆرایی بوون. خاوەنی ئەم خانووە ماستەر مەسۆن بوو، دواتر بە خانووی فارادەی ناونرا وە ئێستاش بە ژمارە ٣٧ ڕێگای ھامپتۆن کۆرت دەناسرێت. لە ساڵی ١٨٥٨ فارادەی لەوێ درێژەی بەژیاندا دوای ئەوەی خانەنشین بوو..

بە ھۆی پێشکەشکردنی بەشێک لە پڕۆژە جیاوازەکانی خزمەتگوزاری بۆ حکومەتی بەریتانی، حکومەتی بەریتانی داوای زانیاری لە فارادەی بۆ بەرھەمھێنانی چەکی کیمیاوی، بۆ ئەوەی لە جەنگی کریمیا(١٨٥٣–١٨٥٦) بەکاری بھێنن بەڵام بەھۆی ڕەوشتەکەیەوە، فارادەی داواکەی ڕەتکردەوە.[١١]

فارادەی لە ٢٥ی ئابی سالێ ١٨٦٧، لەتەمەنی ٧٥ ساڵی لە ماڵەکەی خۆی کۆچی دوایی کرد. پێش جەند ساڵیک فارادەی ڕەتی کردەوە کە لە پاش مردنی لە کڵێسەی وێستمینستەر بنێژرێت، بەڵام لەوێ لە نزیک گۆری ئایزەک نیوتن یادەوەرییەکی بچووکی ھەبوو. فارادەی لە بەشی نا -ئەنجلیکییەکان لە گۆرستانی ھایگەیت نێژا.[١٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Wikisource Chisholm، Hugh, دەستکاریکەر (1911). "Faraday, Michael". Encyclopædia Britannica. 10 (وەشانی 11th). Cambridge University Press. پەڕەکان 173–175. . the 1911 Encyclopædia Britannica.
  2. ^ The Scientific Papers of James Clerk MaxwellVolume 1 p. 360; Courier Dover 2003, ISBN 0-486-49560-4
  3. ^ Gene Currivan (16 Jun 1963). "I.Q. Tests Called Harmful to Pupil", New York Times
  4. ^ "Michael Faraday." History of Science and Technology. Houghton Mifflin Company, 2004. Answers.com 4 June 2007
  5. ^ داڕێژە:Openplaque
  6. ^ "M. Faraday (1791–1867)". Royal Netherlands Academy of Arts and Sciences. لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  7. ^ Cantor, pp. 41–43, 60–64, and 277–280.
  8. ^ Twickenham Museum on Faraday and Faraday House; accessed 14 August 2014.
  9. ^ Croddy، Eric؛ Wirtz، James J. (2005). Weapons of Mass Destruction: An Encyclopedia of Worldwide Policy, Technology, and History. ABC-CLIO. پەڕە 86. ISBN 978-1-85109-490-5. 
  10. ^ Faraday (1827), p. 127.
  11. ^ Ehl, Rosemary Gene؛ Ihde, Aaron (1954). "Faraday's Electrochemical Laws and the Determination of Equivalent Weights". Journal of Chemical Education. 31 (May): 226–232. Bibcode:1954JChEd..31..226E. doi:10.1021/ed031p226. 
  12. ^ "The Birth of Nanotechnology". Nanogallery.info. 2006. لە ڕێکەوتی ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٧ ھێنراوە. Faraday made some attempt to explain what was causing the vivid coloration in his gold mixtures, saying that known phenomena seemed to indicate that a mere variation in the size of gold particles gave rise to a variety of resultant colors. 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]