ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)
| سیاسەت | تەکنیکی | پێشنیارەکان | جۆراوجۆر |
پێشنیار و بیرۆکە نوێکان لێرەدا وتووێژیان لەسەر دەکرێ. بەر لە دانانی پێشنیار:
|
| « وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣، ٤، ٥ |
سیاسەت و کاری ویکیپیدیا و نیشانەکان
[دەستکاری]| ئەم بەشە ھەڵواسراوە و خۆگەڕانە ئەرشیڤ ناکرێت. |
ئێمە هەر هەموومان ئەگەر بۆ یەک جاریش بێت یاریمان کردووە ئیتر هەر یارییەک بێت، لە یارییەکەدا وشەیەک نوسراوە بەناوی (mission) کەبریتییە (کارەکان) کە دەیکەینەوە نوسراوە ئەو کارە بکە و خەڵاتێکی لە بەرامبەردا وەرگرین، بۆیە منیش داوا دەکەم کە پڕۆژەیەک بۆ ویکیپیدیا دروستکەن و بە چەند کاریکی زۆر و نیشانەی زۆر ئێمە دەتوانیین هەم نیشانەکان بە شێوەیەکی دیموکراسیانە بەکارهێنەرەکان بەکاری بهێنین، هەم باشترکردنی وتارەکان
کارەکان دەتوانیین بە باشترین کار دایبنێن و بەشێوەیەک کە دڵنیام هەمووتان ھەی دەی تان کردووە، کە ئەویش کاری هەیە کە دانەیەک تەواو دەکەیت ئەوە دەچێتە کاریکی زەحمەتر کە هەر هەمان یاسایە
وەک: تەواوکردنی ١٠ سندوقی زانیاری. کە ئەم کارە تەواو کرا ببێت بە تەواو کردنی ١٠٠ سندوقی زانیاری.
ئەمەش لەسەر دەنگی بەڕێوبەران
بۆ خراپکاریش ئەو بەکارهێنەرانەی خراپکاریان پێکرد ئەوا دەتوانن ئێوەی بەڕێوبەران سەربەستیان بکەن، زۆر سوپاسئارۆ سالار محمود (لێدوان) ٠٨:٤١، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)
بۆ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتریش ئەم وتانەی کە لەسەرەوە باسمان کرد بەم شێوەیە بەڕیوە دەچێت
- دەبێت بەکارهێنەر نیشانەی سەرەکی هەبێت
- دەبێت هەر بەکارهێنەرێک پەڕیەکی تایبەت بە (mission)ی بۆ دابنرێت ئەمەش لەسەر شێوەی ڕۆبۆتی
- دەبێت بە سێ بەشەوە ئەنجام بدرێت کە بریتییە لە بۆ هەر (mission)نێک بریتی بێت لە سەرەتای ناوەندی زەحمەت، کە ئەمانە بەدوای یەکدا دێن لەدوای جێبەجێکردنی ئاسان دوای ناوەندی دوای زەحمەت.
- دەبێت ئەو (mission)نەی کە بۆی نوسراوە بە چاکی بیکات، نەوەک بە تێکچووی
- دەبێت لەسەر هەر (mission)ێک ئەو کارانەی بەکارهێنەری تێدابێت، وەک ئەوەی یەکسەر لەپەڕەکەی بەشێوەیەکی ڕۆبۆتی بۆی بنوسرێت.
هەرچەندە ئەم کارانە لە سەروو پلەی خۆمەوەیە بەڵام دەبێت ئێوەی بەکارهێنەرانی بەئەزموون یارمەتیم بدەن بەهۆی تواناو لێهاتوویتانەوە،
بەڵام من دەموێت لەسەرەتادا ١٠ بەکارهێنەری شارەزا بانگێشت بکەم بۆ ئەم پڕۆژەیە
@Sako Nanakli: @Sakura emad: @Aram: @Épine: @Calak: @Gyan333: @Kushared: @Serchia: @Pirehelokan: @Aza: دەموێت بڵێم لە هەرکاتێکدا دەنگدان لەسەر ئەم پڕۆژەیە ئەنجام بدرێت ئەوە بە تێکڕای دەنگ دەکرێت و هەرکەسێک بیەوێت دەنگ بدات ئەوا دەبێت بەژداربێت لەم پڕۆژەیەدا. سوپاس ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ٠٩:٤٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)
- بەرێز @ئارۆ سالار محمود: بیرۆکەکەت جوانە ئەوەندەی لە مەبەستەکەت تێگەیشتم "دەتەوێت وەک پێشبڕکێیەک کارەکان بکرێت و پلەبەندی بۆ ھەر کارێک دابنرێت و ھەر بەکارھێنەرێک بەپێی ئاستی خۆی کارێک یان چەن کارێکی پێبدرێت و ئیتر بەپێی کارەکانی ئاستی بەرز بێتەوە و ئەرکەکانی زیاتر و زەحمەت تر بن، بۆ ھەر کارێکیش کە ئەنجامی دەدات خەڵاتی لە بەرامبەردا پێ بدرێت بەڵام خەڵاتەکە کێ دەیدات وە چییە؟" و ھەندێک لەوانەی تاگت کردوون ھیچ بەشداریان نەماوە یان ناتوانن بەچالاکی بەشداری بکەن لە ویکیپیدیا بۆ نموونە @Gyan333:، بەکارھێنەر:Épine. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٨:١٠، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)
- @ئارۆ سالار محمود: سڵاو ، دیارە ئەوەندەی تێگەیشتبێتم ئەتەوێت پشبڕکێیەک لە نێوان بەکارهێنەران دروستبکەیت بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین سندوقی زانیاری وەڕبگێڕن، ئەگەر ئاوایە و مەبەستەکەت ئەوە بۆ ئەم قۆناغەی ئێمە کەمێک ئاسان نییە، بەتایبەت بەبێ پشتیوانی و خەڵات . پێشتر قەرارمان دەبوو پێشبڕکێەک ڕێکبخەین بۆ دانانی سەرچاوە بۆ ئەو وتارانەی بێ سەرچاوەن بە پشتیوانی ویکیمیدیا بەڵام وابزانم بەهۆی نەبوونی ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەر لە ویکیپیدیای کوردی کارەکە نەکرا .بۆیە هەر کارێک بەتایبەت لەو شێوەی جەنابت باسی دەکەیت ئاسان نییە بەتایبەت ئەم مەرجانەی تێدابێت قورس و گرانی و مامناوەن ، ئامانجی بەشی زۆری ئەوانەی لێرەن هەوڵدانە بۆ ئەوەی لانیکەم ژمارەی وتارەکان بگەیینە ئاستێکی زۆر باشە لەگەڵ بوونی ناوەڕۆکێکی باش .ئەمەش کەم کەس بە خۆبەخشی و بێ بێ چاوەڕوانی هیچ پاداشتێک ئەنجامی دەدات.لەگەڵ ئەوەش بوونی پڕۆژەی جیاواز لە نیشانەکانی پێشکەوتنی ویکیپیدیای کوردیدایە و لە قازانجیەتی ئەنجامیان بدات هەرچەند تا ئێستا چەن پڕۆژەیەک ئەنجام دراون ئێستاش پڕۆژەی شارەکانی ئێران لە بواری تەواوبووندایە.جا ئەگەر وادەزانی هەڵە تێگەیشتووم دەتوانی ڕوونکردنەوەی زیاتر بنوسی ، لەگەڵ ڕێزدا .Kurd2021 (لێدوان) ١٨:٠٩، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)
بەڕێزان ڕاست دەکەن ئەمە ئەرکێکی قورسەو جێبەجێکیردنی کاتی دەوێت، بەڵام ئێمە دەتوانین وتارێکی ویکی لە سەرەتادا بۆ دروست بکەین، و دەتوانین بە چەند شێوەیەک کار دروستبکەین، ئەوەش حەزدەکەم یەکم کار ئێوە بینوسن، و دەزانین نیشانەکان زۆر لەمەوبەر دیاری کراوە، بەڵام نەخراوەتە بەرچاوی بەکارهێنەر و ئێمە دەتوانین بڵاویبکەینەوە لە پەڕەیەکدا، و بۆ کارەکان دەبێت لەیەکەو دوور بن
وەک دروستکردنی (چ ژمارەیە) وتارێک کە پێکهاتبێت لە ئەونە (ژمارە. سەردێڕ، ژمارە. ژێرسەردێڕ). یاخود بڵێن دروستکردنی ژمارە. وتاری (وەرزشی، هونەری، موسیقا)، ئیتر دەکەوێتە سەر ئەوەی چی بکەین.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ١٨:٤٤، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)
- @ئارۆ سالار محمود: گەر ھیچ قسەت نییە لەسەر پڕۆژەکە دەتەوێت دایبخەم، بە ھۆکاری ئەوەی نەکرا؟ یان دەتەوێت داواکارییەکە بەردەوام لێرە بێت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٢:٠٤، ١١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
داوادەکەم بیسڕیتەوە و هەر دانەیەکی من کە دامناوە چوونکە هیچ کەسێک بێجگە لە تۆ و ئارام نایەنە سەر ئەم بەشەی ویکیپیدیا، لاخۆی دیوەخانە.🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ٠٦:٠٠، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
- @Sakura emad بێزەحمەت دایبخە Agent aro (لێدوان) ٠٦:٢٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)
Request to edit داڕێژە:Country data East Flanders
[دەستکاری]Hello everyone. I’d like to request an edit to the template داڕێژە:Country data East Flanders, which is currently protected and cannot be edited by regular users like me. I’ve prepared an updated version of the code that replaces the non-vector flag with a proper vector version to improve visual quality and consistency. If possible, could an administrator or template editor take a look and help make the necessary change? I’d be very grateful for your help. Thank you in advance! Best regards,OperationSakura6144 OperationSakura6144 (لێدوان) ٠٥:٢٢، ٦ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)
Request to edit داڕێژە:Country data Saint Vincent and the Grenadines
[دەستکاری]Thank you to everyone, including @Zemen for their help in داڕێژە:Country data East Flanders. Now, I’d like to update to داڕێژە:Country data Saint Vincent and the Grenadines. You can see my proposed revision here in my sandbox which I updated specifically for this request: بەکارھێنەر:OperationSakura6144/خۆڵەپەتانێ. Thank you again! OperationSakura6144 (لێدوان) ٠٧:٠١، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)
دەستکاریی بە کۆمەڵی شێواز
[دەستکاری]| ئەم بەشە ھەڵواسراوە و خۆگەڕانە ئەرشیڤ ناکرێت. |
سڵاو بەکارھێنەر @Aram: و بەکارھێنەرانی تر. پێشتر بڕێک پیاچوونەوەی زمانەوانیمان کردووە لە دەقەکاندا. ھەڵەیەک کە زۆر دەکەوێتە بەرچاوم ئەوم ھەستا بە کە en:calque یانی وەرگێڕانی وشەبەوشەی عەرەبیی قام بە. دوو کێشەی ھەیە. یەک، لە ڕووی شێوازەوە زمان درێژ دەکاتەوە. دوو، وەک گشت وەرگێڕانێکی وشەبەوشەی ئیدیۆمی بیانی تێگەیشتنی ئاسان نیە. بۆ نموونە لەجێی ھەستا بە گەورەکردنی ماڵەکە بنووسرێ ماڵەکەی گەورە کرد. بەڵام ئەمە نازانم بە چەند دێڕ کۆد بکرێ یا نە، چون چەند کێشەی ھەیە. ١) بڕێک جار ڕستەکان درێژن و خاڵ لە ئاخریانەوە نیە و ئەوە دیاریکردنی بەکارەکە ئەستەم دەکات. ٢) کێشەی جێناوە لکاوەکان (کە ئەو ئاسانتر بێ و بە چەند دێڕ کۆد چارەسەر دەکرێت). بەکارھێنەر ئارام کە تەجرەبەی زیاترە نازانم ڕای چییە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٩:٣٦، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٥ (UTC)
- سڵاو لەم دڵسۆزەی ویکی، @Pirehelokan:! زۆر ببوورە و کۆمپیوتەرەکەم کێشەی تێ کەوت بۆیە نەمتوانی زووتر وەڵامت بدەمەوە. ئەوە فەرھاد پیرباڵیش لە بەرنامەیەک زۆر بە توندی ڕەخنەی لەم باسە گرتبوو. پێم وا بێ شتەکە چووەتە ناوی خەڵکەوە و وشیارتر مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و کەمتریش بە کاری دێنن. لەم کاتەدا و لێرە ٣٢٧ ئاکامی ئەم باسەمان ھەیە. ڕاستکردنەوەیان نە بە دەست و بە ئێمە ئاسانە و نە پێشم وایە بە چەند دێڕێک کۆد و بە بۆت بکرێت؛ بۆت نابێت لە خۆیەوە و بەبێ پێداچوونەوەی مرۆڤ ئەم جۆرە دەستکارییە بکات. بە بڕوای من بۆ چارەکردنی ئەمە، پێویستمان بە سیستمێکە کە ھەڵەکان دیاری بکات و حەلێک یان زیاتر پێشنیار بکات و بەکارھێنەر بڕیار بدات کە قبووڵی بکات یان نا. ئەوە دەمبوسێکم لە بەشەکە چەقاند تا ئەرشیڤ نەکرێ تا بزانین دەتوانین شتێکی لێ بکەین. ⇐ئارام وتووێژ ١٩:١١، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Aram:، سڵاو، سپاس بۆ وڵامەکەت. ئەگەر فۆرمە جیاوازەکانی بەرچاو بگرین یانی کاتی کارەکە و سەرفکردنەکەی ئەوە زیاتریش دەکا. ھەست/ام/ای/ا/این/ان/ان بە تەنیا لە ڕابردوودا. ئیتر با ڕانەبردوو بمێنێ و کێشەی دوو جۆرە ھ ێکەیش بە لایەک. بەھەرحاڵ ئەوەی بڕێک دەڵێن ئەمە بووە بە باو نابێ بە بیانوو بۆ دەستبەرداربوونی. بڕوانە ئینگلیزی ئیستەش ھەموو ڕۆژێ باسی شێوازی دروست و پوخت و کورت ھەمیشە گەرمە. دیسان سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٢:١٢، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٥ (UTC)
دیواری شانازی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی
[دەستکاری]سڵاو لە @Serchia، Kurd2021، Kushared، Aram، Muhammed taha، Ari Qasm، Sakura emad، Tessla، Ari Qasm، و 1silent scientist: و سەرجەم بەکارھێنەرانی تریش… ببوورن گەر هەندێک بەکارهێنەر ناوی لێرە نەهاتبێت
پڕۆژەکە
دەمەوێت ئەم پڕۆژەیە بخەمە بەردەست کۆمەڵەگەی ویکیپیدیا بۆ ئەوەی وتووێژی لێ بکرێت تاکو ببێتە خزمەتێک بۆ ویکیپیدیا
پڕۆژەکە بەناوی هۆڵی شانازییە کە ئەم وتارە پڕۆژەیەکە کە تێیدا ناوی ئەو بەکارهێنەرانەی تێ دەچێت کە خزمەتێکی گەورەی بە ویکیپیدیا کردبێت یاخود کاتی بێت تاکو بەفەرمی بچێتە نێو ئەم وتارە
لە وتارەکەدا باسی چەند شتێک دەکرێت و لەلایەن خودی بەکارهێنەرەوە خۆی دەنووسرێت:
ناوی بەکارهێنەری
ناوی ڕاستەقینەی خۆی (لە دوو ناوی سەرەتا زیاتر نەبێت)، و زیادکردنی ناوێک لە دەستە چەپەوە (سایزەکەی دوای دیاری دەکرێت)
زانیاری
لەم بەشەدا ماوەی چالاکی بوون و تەمەنی و لە چ بوارێکی ویکیپیدیا زیاتر کاری کردووە (چەند دانەیە با بینووسێت)
پلە و پۆستەکەی لە ویکیپیدیا
چالاکییە گەورەکانی
ژمارەی وتارەکانی:
ژمارەی چالاکییەکانی:
*پڕۆژەی دامەزراوی:
*وتارە هەڵبژێردراوەکانی
*وتارە باشەکانی:
*ژمارەی داڕێژەنی:
*ژمارەی پۆلەکانی:
*ژمارەی دەروازەکانی:
*ژمارەی پەڕگەکانی:
ئەو شتانەی کە نا ئێستا نەی کردووە دەکرێت نەنووسرێن و دەرنەکەون
هۆکاری شانازی گرتن لێی:
(ئەم بەشە لەلایەن بەڕێوبەری چالاکەوە دەنووسرێت)
_______________________
بەمشێوازە من بیرم لێی کردەوە تەبعەن لە ماوەی ئەم گفتووگۆیەدا گەشەی پێ دەدرێت
_______________________
پێوەرەکان
- بە دوو شێواز بەکارهێنەر ئەم شانازییەی پێ دەبەخشرێت
١. مەرجی:
گەر بەکارهێنەر ئەم سیفەتانەی تێدابێت:
گەر بەکارهێنەر نووسەر بێت:
- ژمارەی دەستکارییەکانیبلە ٢٠٠٠ کەمتر نەبێت
-ماوەی بەکاربوونی دەبێت لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت
- خاوەن ٥٠٠ وتار کەمتر نەبێت
- خاوەن ١٠ وتاری باش کەمتر نەبێت
- خاوەن ٥ وتاری هەڵبژێردراو کەمتر نەبێت
گەر بەکارهێنەر تەکنیککار بێت: پێوەرەکانی لەلایەن تەکنیک کارەوە دابنرێت
گەر بەکارهێنەر درووستکەری (دەروازە، پۆل، داڕێژە، هتد……)
ژمارەی دەستکارییەکانی لە ٢٠٠٠ کەمتر نەبێی
- ماوەی بەکاربوونی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت
- خاوەنی ٢٠٠ پۆل کەمتر نەبێت
- خاوەنی ١٠٠ پەرگە کەمتر نەبێت
- خاوەنی ٥٠ داڕێژە کەمتر نەبێت
- خاوەنی ٥ دەروازە کەمتر نەبێت
——————————————
گشت ئەم مەرجانە ئەگەری دەستکاری کردنیان هەیە.
نموونەیەک لە خوارەوە دادەنێم بە وێنە
—————————————————
نموونەی بەکارهێنەر لە هۆڵی شانازی

ناوی ڕاستەقینە: ئارۆ سالار
ساڵی لەدایکبوون: ٢٠٠٨
ماوەی چالاکی: ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢ – تا ئێستا
ئەندام لە ویکیپیدیا: بارکەر
زانیاری:
ئەم بەکارهێنەرە لە ساڵی ٢٠٢٢ دەستی بەکارکردن لە ویکیپیدیا کوردی کردووە و زیاتر لە بواری فیلم و ئەنیمەیشن وتار نووسیووە.
چالاکییە گەورەکانی:
ژمارەی وتارەکانی:٥٤٢
ژمارەی چالاکییەکانی: ٤٣٩٣
*ژمارەی ویکیپڕۆژەککانی:٣
*وتارە هەڵبژێردراوەکانی:٠ (دەرناکەوێت)
*وتارە باشەکانی:١
*ژمارەی داڕێژەنی:٣٩
*ژمارەی پۆلەکانی:٥٤
*ژمارەی دەروازەکانی:٢
*ژمارەی پەڕگەکانی:٦٢
هۆکاری شانازی پێدان:
بەهۆی بەشدارییە بەردەوامەکانی و زیادکردنی ناوەڕۆکی کوالیتی بۆ ویکیپیدیا کوردی.
______________________________
لەگەڵ
[دەستکاری]
لەگەڵ دەزانن چی؟! خوداشاهیدە زۆر زۆر لەمێژ بوو بیرم لەوەی دەکردەوە کە چۆن و بە چ جۆر و شێوازێک دەستخۆشییەک لە بەکارهێنەرە باشەکان واتا ئەو بەکارهێنەرانەی خزمەتێکی زۆر و گەورەیان بە ویکیپیدیای کوردی کردۆ، بکەین، حەتاکوو جەنابی ئارۆ ئەو پێشنیارەی دا، هیوادارم کە بە باشی بڕواتە پێش. سينا قسەوباس ٢٣:٥٠، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٦ (UTC)
لەگەڵ پێشنیارێکی بەجێیە، بەڵام لەھەندێک حاڵەتدا دەکرێت ژمارەی دەستکاری نەکرێتە پێوەر، بەھا و کاریگەری چالاکیی بەکارھێنەرەکە بۆ ویکیپیدیا گرنگتر و بە بەھاترە (فراوانکردنی کۆلکە وتارێک، دابینکردن و دۆزینەوەی سەرچاوەی پێویست بۆ وتارێکی بێ سەرچاوە، ڕێکخستنەوەی وتارێک کە بەپێی پێوەرەکانی نووسین نەنووسراونەتەوە، یان ھەر چالاکییەکی تری کاریگەر و بەھادار). «Muhammed Tahaلێدوان ١٧:٥٥، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٦ (UTC)
لەگەڵ Ari Qasm (لێدوان) ٠٩:٢٧، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٦ (UTC)
دژایەتی
*
_______________________________
لێدوان
[دەستکاری]بەهیوای تەندروستیی بۆ هەموو کەسێک.Aro Salar (لێدوان) ١٣:٣٦، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٦ (UTC)
- @Aro Salar سەلام. ئەمن لەگەڵ ئەو پێشنیارەم بەس بەڕای من دەبێ شتێک بگۆڕێ. ۲۰۰۰ دەستکاری زۆر کەمە، بە دوو مانگ بە کووب چالاک بوون دەکرێ، بە ڕای من بڕوات بۆ ۱۰،۰۰۰، کەسێک کە ۱۰ وتاری باش و ۵ وتاری هەڵبژێردراو و ۵۰۰ وتاری دروستکراوی هەیە بە دڵنیاییەوە دەستکارییەکانی لە ۱۰،۰۰۰ی بۆولای ڕۆیشتۆ. سينا قسەوباس ٠٠:٠٤، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٦ (UTC)
- بەڕای من بکرێتە ٥٠٠٠ باشترێکە Aro Salar (لێدوان) ١٧:١٥، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٦ (UTC)
- سڵاو لە @Serchia، Kurd2021، Kushared، Aram، Muhammed taha، Ari Qasm، Sakura emad، Tessla، Ari Qasm، و 1silent scientist: و سەرجەم بەکارھێنەرانی تریش… ببوورن گەر هەندێک بەکارهێنەر ناوی لێرە نەهاتبێت Aro Salar (لێدوان) ٠٩:٤٤، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٦ (UTC)
- @Aro Salar: ڕاستی مادام حەز بەم جۆرە شتە دەکەن، بەدڵ خۆتان بکەن و من دژ نابم، لەبەرئەوەی کەسانی وەک ئێوە لە ئێستادا چالاکن لە ویکیپیدیا، هەربۆیە شایەنی بڕیاردانن. Tessla (وتووێژ) ١٠:٢٥، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٦ (UTC)
- سڵاو لە @Serchia، Kurd2021، Kushared، Aram، Muhammed taha، Ari Qasm، Sakura emad، Tessla، Ari Qasm، و 1silent scientist: و سەرجەم بەکارھێنەرانی تریش… ببوورن گەر هەندێک بەکارهێنەر ناوی لێرە نەهاتبێت Aro Salar (لێدوان) ٠٩:٤٤، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٦ (UTC)
- بەڕای من بکرێتە ٥٠٠٠ باشترێکە Aro Salar (لێدوان) ١٧:١٥، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٦ (UTC)
کاک @Muhammed taha پێشنیارەکەت لەبەرچاو گیراوە، وەک لە پڕۆژەکە ئاماژەم پێداوە، دەکرێت بەڕێوبەری ئەو کاتە دەتوانێت پێوەرەکان پێشەل بکات و ڕێز لە کەسێک بنێت، بەدڵناییشەوە گەر کەسێک پێوەرەکانیشی تێدابێت بەڵام بەڕێوبەری ئەوکاتە ڕازی نەبیت، ئەوا ڕێزلێگرتنی دوادەخرێت.Aro Salar (لێدوان) ٠٩:١٣، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٦ (UTC)