نوێژی تەراویح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە نوێژی تەڕاویحەوە ڕەوانە کراوە)

نوێژی تەراویح (بە عەرەبی: صلاة التراویح‎) شەونوێژێکە لە مانگی ڕەمەزان دەکرێت. لە ١١ ڕکات پێکھاتووە. لەدوای نوێژی خەوتنانەوە دەست پێ دەکات تا بانگی بەیانی. نوێژی تەڕاویح ٨ ڕکات دوو دوو دەکرێت، سێ ڕکاتیش نوێژی ویتر لە کۆتاییدا دەکرێت.

حوکمی نوێژی تەڕاویح[دەستکاری]

حوکمی ئەم نوێژە سوننەتە و لە ڕەمەزاندا دەکرێت.[١]

نوێژی تەراویح لە مزگەوتی ڕەمەزان سیادە سەنھۆری لە ئەلمانشیا - خەرتوم - سوودان

لە ڕابردوودا[دەستکاری]

سوننەکان[دەستکاری]

نوێژی سوننەتی تەراویح لە داب و نەریتدا ھاتووە و ناوچە بەناوچە ئەم سوننەتە بڵاوەیکردوە و بە قیام الیل واتا وەستان لە شەوی ڕەمەزاندا دەناسرێت، ھەندێک لە موسڵمانانی سوننە نوێژی تەراویح بە سوننەت دەزانن و پێیان وایە تەراویح نوێژێکی ئارەزوومەندانەیە و ھەرکەس ئازادە لەکردن و نەکردنی و دەشتوانرێت لە ماڵەوە ئەنجام بدرێت یاخود لە شوێنی کۆبوونەوەی موسوڵمانان (مزگەوت)، بەپێی ئەم نەریتە پێغەمبەر محەممەد پەیامبەری ئیسلام، سەرەتا و بە کورتی لە مانگی ڕەمەزاندا نوێژی تەراویحی دەکرد، بەڵام ئەو کارەی لە خەمی خۆی دوورخستەوە و ھەرگیز بەکەسی تری نەوتووە کە ئەو نوێژە بکرێت یان نەکرێت، بەڵام دوای ھاتنی عومەری کوڕی خەتتاب خەلیفەی موسوڵمانان، نوێژی تەراویحی بە کۆمەڵی ھێنایەوە مزگەوتەکان و بە سوننەت لە پێنووس درا[٢].

شیعەکان[دەستکاری]

تەراویح بە داھێنراو (بیدعە) دەزانرێت و بە پێویستی نازانن، لەدوای مردنی پێغەمبەر محەممەد لەلایەن عومەری کوڕی خەتتابەوە بەپێی قسەی خۆیان بڵاوبووەتەوە کە بیدعەیە[٣].

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «صلاة التراویح»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
  2. ^ "Sahih al-Bukhari 2010 - Praying at Night in Ramadaan (Taraweeh) - Sunnah.com - Sayings and Teachings of Prophet Muhammad (دروودی خودای لەسەر بێت)". sunnah.com. Retrieved 2022-04-02.
  3. ^ "Sahih al-Bukhari 2010 - Praying at Night in Ramadaan (Taraweeh) - Sunnah.com - Sayings and Teachings of Prophet Muhammad (دروودی خودای لەسەر بێت)". sunnah.com. Retrieved 2022-04-02.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]