بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەھدی بازرگان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەھدی بازرگان
مھدی بازرگان
بازرگان لە ١٩٧٩
٤١یەمین سەرۆک وەزیرانی ئێران
پێشینە شاپوور بەختیار
پاشینە محەممەدعەلی ڕەجایی (١٩٨٠)
دەستنیشان کراوە لەلایەن ڕووحوڵڵا خومەینی
پێشینە کەریم سەنجابی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون مەھدی بازرکان
١ی ئەیلوولی ١٩٠٧
تاران، ئێرانی قاجاڕی
مردن ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥(١٩٩٥-٠١-٢٠) (٨٧ ساڵ ژیاوە)
زوریخ، سویس
شوێنی حەسانەوە قوم، ئێران
نەتەوە ئێرانی
ھاوسەر(ەکان) مەلەک تەباتەبایی
منداڵ(ەکان) ٥
واژوو
خەڵاتەکان
دڵسۆزی ئێران
ساڵانی خزمەت ١٩٣٥–١٩٣٧

مەھدی بازرگان (بە فارسی: مهدی بازرگان؛ ١ی ئەیلوولی ١٩٠٧ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥) زانای ئێرانی، مامۆستای زانکۆ، چالاکی کۆنی لایەنگری دیموکراسی و سەرۆکی حکوومەتی کاتی ئێران بووە.

یەکێکە لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی شۆڕشی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩، لە شوباتی ١٩٧٩ لەلایەن ئایەتوڵڵا خومەینییەوە وەک سەرۆک وەزیران دەستنیشان کرا. بەمەش بووە یەکەم سەرۆکوەزیرانی ئێران دوای شۆڕش. لە مانگی تشرینی دووەمی ھەمان ساڵدا، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئێران و وەک دانپێدانانێک بە شکستی حکوومەتەکەی لە ڕێگریکردن لە پۆستەکەی، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.[١]

بەرپرسی یەکەم بەشی ئەندازیاریی زانکۆی تاران بووە.

سەرەتای ژیان و پەروەردە

[دەستکاری]
بازرگان لە تەمەنی گەنجیدا

بازرگان لە بنەماڵەیەکی ئازەربایجانی[٢][٣] لە تاران لە ١ی ئەیلوولی ١٩٠٧ لە دایک بووە.[٤][٥] باوکی، حاجی عەباسقولی تەورێزی (١٩٥٤ کۆچی دوایی کردووە) بازرگانێکی خۆبژێو و چالاکێکی ئایینی بووە.[٤]

بازرگان لە سەردەمی ڕەزا شادا بۆ وەرگرتنی خوێندنی زانکۆ لە ڕێگەی سکۆلەرشیپی حکوومەتی ئێرانەوە چووە فەڕەنسا.[٦] لە شاری نانت لە قوتابخانەی لیسی جۆرج کلیمسۆ خوێندوویەتی و ھاوپۆلی عەبدوڵڵا ڕیازی بووە. پاشان لە زانکۆی ئیکۆلی سەنتەری ھونەر و بەرھەمھێنان لە بواری تێرمۆدینامیک و ئەندازیاری خوێندوویەتی.[٧][٨]

دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران، بازرگان بانگھێشت کرا بۆ سەربازی، و لە ساڵی ١٩٣٥ تا ١٩٣٧ خزمەتی سەربازی دەکات.[٩]

کۆچی دوایی

[دەستکاری]

بازرگان لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ لە وڵاتی سویس بەھۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[٣] لە نەخۆشخانەیەکی شاری زوریخ گیانی لەدەستدا. بەمەبەستی نەشتەرگەری دڵ، گەشتی ئەمریکای دەکرد.

ژیانی تایبەت

[دەستکاری]

بازرگان لە ساڵی ١٩٣٩ لەگەڵ مەلەک تەباتەبایی زەماوەندی کردووە. خاوەنی پێنج منداڵن، دوو کوڕ و سێ کچ.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Godsel، Geoffrey (9 November 1979). «Bazargan resignation increases Iran risks to American hostages». The Deseret News. لە 9 November 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ The Rising Tide of Cultural Pluralism: The Nation-State at Bay?
  3. ^ ئ ا «Mehdi Bazargan, Former Iran Premier, Dies». The New York Times. 21 January 1995. لە 9 November 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ ئ ا ب Barzin، Saeed (21 January 1995). «Mehdi Bazargan». The Guardian. لە ڕەسەنەکە لە 12 May 2022 ئەرشیڤ کراوە. لە 22 August 2013 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  5. ^ Biography: Mehdi Bazargan BBC Persian 2009
  6. ^ Vakili Zad، Cyrus (Spring 1990). «Organization, Leadership and Revolution: Religiously-Oriented Opposition in the Iranian Revolution of 1978–1979». Conflict Quarterly: 5–25. لە 13 February 2013 ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  7. ^ Sahimi، Muhammad (6 August 2009). «If I Confess...». Tehran Bureau via PBS. لە 18 October 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ Boroujerdi، Mehrzad (1996). Iranian Intellectuals and the West: The Tormented Triumph of Nativism. Syracuse University Press. p. 190. ISBN 978-0-8156-0433-4. لە 18 October 2012 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  9. ^ Dabashi، Hamid (2006). Theology of Discontent: The Ideological Foundation of the Islamic Revolution in Iran. Transaction Publishers. p. 327. ISBN 1-4128-0516-3.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]