پەڕ
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
پەڕ بریتییە لەو چڵانەی کە باڵندەی پێ داپۆشراوە، ھەر پەڕێک پێکھاتووە لە چڵێک، کە سەرەتای چڵەکە پێی دەوترێت (قامیش) و لە سەروو قامیشەوە پێی دەوترێت (تیرەگەی پەڕ) بە ڕاست و چەپی تیرەگەی پەڕەوە (ڕیشاڵ)ی پێوەیە و زۆر چڕە، و بە ڕاست و چەپی ھەر ڕیشاڵێکەوە (مووی ورد)ی زۆر ھەیە، ھەر یەکێک لەو مووە وردانەش (دڕک)ی پێوەیە، و ھەمووی پێکەوە پێی دەوتریت (پەڕ).
شێوەی ئیشکردنی ئەندامەکانی پەڕ
[دەستکاری]- قامیش لەژێر پێستی باڵندەکەوەیە کە پەڕەکە دەبەستێتەوە بە باڵندەکەوە.
- تیرەگەی پەڕ ڕیشاڵەکان دەپارێزێت.
- ڕیشاڵ مووەکان بەرهەم دەهێنێت.
- موو لە ڕاست و چەپیەوە دڕک بەرهەم دەهێنێت.
- دڕک بەتووندی مووەکان دەبەستێتەوە بەیەکەوە کە تەنانەت ئاویشی پێدا ناڕوات، بەڵام بە ئاسانی لێک جیا دەبنەوە.
سوودی پەڕ
[دەستکاری]بۆ داپۆشینی باڵندە و پارێزگاریکردن لە گەرمیی جەستەی باڵندە، و بۆ جوانترکردنی باڵندە و توانای فڕینیان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ [بێ سەرچاوە]
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە پەڕ تێدایە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |