دەروازە:باڵندەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن



ھەنووکە ١١ وتار لە دەروازەی باڵندەکان ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

مەل، باڵندە یان پەلەوەر (بە ئینگلیزی: Bird) گیانلەبەرێکە لە لقی مازەداران، کە لەشی بە پەڕ داپۆشراوە. مەلەکان لەسەر دوو لاق دەڕۆن و ھێلکە دەکەن، و زۆربەیان دەتوانن بفڕن.

نزیک بە ١٠٬٠٠٠ جۆر مەل لە جیھاندا ھەن. ئەم گیانلەبەرانە پڕجۆرترین مازەدارانی چوارئەندامین کە لە جەمسەری باکوورەوە بگرە تا جەمسەری باشوور لە ھەموو شوێنێکدا دەبینرێن. بچووکترین پەلەوەری ئەم سەردەمە چۆلەکەمێشەیە کە ٥سم دەبێ و گەورەترینیان وشترمرخە بە ٢٬٧٥ مەتر درێژی. دیرێن ناسان لەو باوڕەدان کە پەلەوەران تەنیا کلادی دایناسۆرەکانن کە لە قەڵاجۆی خولی سێھەمی کرتاسە لە ٦٥٬٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، ڕزگار بوون و بەجێ ماون.

دڵی پەلەوەران چوار کەلێنی ھەیە و شاخوێنبەریان بەلای ڕاستداچەماوەتەوە. ئێسکەکانی سەریان پێکەوە لکاوە. لەم مازەدارانەدا ٩ کیسەھەوا بە سییەکانیانەوە لکاوە. ئێسکیان ھڵۆڵە تا سووک بێ. چاویان گەورەیە و ھەستی بیناییان زۆر بەھێزە.

ئەمڕۆکە پەلەوەران بەوە دەناسرێن کە: دەنووکیان ھەیە، لەشیان بە پەڕ داپۆشراوە، ددانیان نییە، ھێلکەی توێکڵدار دەکەن، میتابوولیزمی بەرز، دڵی چوارکەلێنی، ئێسکبەندی سووک و پتەویان ھەیە. پەلەوەرانی ئەم سەردەمە ھەموو جووتێک باڵیان ھەیە، بێجگە «موئا» لە نیوزیلاند کە قەڵاچۆ بووە. ژمارەیەکی کەم لە جۆرەکانی پەلەوەران ناتوانن بفڕن وەک(پێنگوین). قەلان و تووتیان وریاترین جۆری پەلەوەرانن. ھەندێ پەلەوەر ئامێر چێ دەکەن، ھەندێکیان ژیانی کۆمەڵایەتییان ھەیە و ئەزموونەکانی خۆیان دەخەنە بەردەست بەرەکانی داھاتوو.

وتاری ھەڵبژێردراو

ھەڵۆ بریتییە لە کۆمەڵێک پەلەوەری ڕاوچی لە تیرەی ھەڵۆیان (Accipitridae لە تۆرەمەی Falconiformes). نزیک بە ٦٠ جۆر باڵندەی ڕاوکەر ھەن کە بە ھەڵۆ دەناسرێن و زۆربەیان خۆماڵی ئەوراسیا و ئەفریقان. پێوەرێکی ڕوون بۆ جیاوازی و ناسینەوەی ھەڵۆکان لە دیکەی پەلەوەرەکانی تیرەی ھەڵۆیان نییە، بەڵام بەگشتی ھەڵۆکان لەوانی تر گەورەترن (بێجگە لە داڵاش)، لاقیان گەورەتر و پتەوترە، دەنووکیان گەورە و خوار و باڵەکانیان پانترە. ھەموو ھەڵۆکان بە ڕۆژ ڕاو دەکەن، چاویان تیژە و بەرزەفڕن.

ھەڵۆکان بە بۆنەی بەھێزییەوە لە زۆربەی کلتوورەکان وەک دروشم و نیشانەی شەڕ و شایەتی دەناسرێن. وێنە و پەیکەری ئەم باڵندانە لە سەر زۆر دراو و بینای مێژوویی دەبینرێ و زۆرێک لە وڵاتان، ڕێکخراوە و پارتەکانی جیھان وێنەی ھەڵۆیان وەک دروشم ھەڵبژاردووە.

ھەڵۆکان لە باری توێکاری و تایبەتمەندی فڕین لە داڵاشەکان دەچن، بەڵام سەریان پێچەوانەی داڵاشەکان بە پەڕ داپۆشراوە. ھەڵۆکان شێوەی شمقاڕەکانیش دەدەن، بەڵام گەورەترن و نێوان باڵەکانیشیان نەختێک درێژترە. جیاوازییەکی تری ھەڵۆکان لەگەڵ ئەم دوو خزمەدا لە شێوەی بژیوییاندایە، ھەڵۆکان زۆرتر نێچیری زیندوو دەگرن، بەڵام داڵاش و شمقارەکان لە کەلاک دەخۆن.

ھەڵۆی نیکوباری باشووری، بچووکترین ھەڵۆیە کە تەنیا ٤٥٠ گ و ٤٠ سم دەبێ و خۆماڵی دوورگەکانی نیکوبارە. ھەڵۆی دەریایی ستەلێر بە کێشی ٦٬٧ کیلۆگرەم و ھەڵۆی فلیپینی بە درێژی یەک میتر لە پاڵ ھەڵۆی دووسپی و ھەڵۆی ھارپی گەورەترین جۆری ھەڵۆکانن

زیاتر...

وتار

تووتی (بە ئینگلیزی:Psittacidae) دەستە پەلەوەرێک بە دەنووکی سووری کوڵ و کووڕ، لاقی ئەستوور، دوو قامک لە پێش و دوو لە دوا، پەڕ و پۆی ڕەنگامە(پتر کەسک)، کلکی درێژ و نووک تیژ و دەنگی بەرزەوە کە بڕێکیان دەمەلاسکە دەکەنەوە.

تووتی مەلێکی زۆربە کەسکە، لە تیرەی تووتییان (Psittaciformes). زۆربەیان لە ناوچە گەرم و شێدارەکانی ئەفریقا و هیند دەژین. ٣٧٢ جۆر لەم مەلە لە ٨٦ ژێرجۆردا پۆلێن کراون. ئەم مەلانە زۆرتر ڕوەک ، دانە ، ناوکە، خونچە و ... دەخۆن. ژمارەیەکی کەم لەم تیرە، مێروو و گیانەوەری بچووکی وەک مشک دەخۆن.

وتار

کاکاتۆ جۆرێکی باڵندەن کە لە ھەموو جیھاندا بڵاوبوونەتەوە، و جۆرەکانیان لە نیوەگۆی باکووردا زیاترە لە ناوچەکانی دیکەی جیھان. کاکاتۆکان بە گشتی باڵندەی مامناوەند تا گەورەن و بەزۆری ڕەنگیان سپی یان خۆڵەمێشییە. ئەم باڵندانە زۆرجار نیشانەی ڕەشیان لەسەر باڵ یان سەریان ھەیە. قاچەکانیان پەڕدارە و نووکەکانیان ئەستوور و درێژن. ھەردوو باڵندەی نێر و مێ لەیەک دەچن و لەسەر زەوی یان لە ئاوەکاندا ھێلانە دەکەن. کاکاتۆ لە ماسی و قڕکەر و نەرمەلۆکە و مێروو و لاشەی ئاژەڵ و ھەروەھا میوە و کەرەستەی ڕوەکی دەخوات. ئەم باڵندەیە لە بەندەر ئەنزالی زۆر باوە و دیمەنێکی جوان بە دەریا دەبەخشێت. مریشکی نەورۆزی مارمێلکە، مریشکی ماسیخۆر یان یاو (لە بنەماڵەی تیرەن لە ڕیزبەندی سالیمسانان ١٠٠ جۆر لەخۆدەگرێت لە ٢٢ ڕەگەزدا، کە جۆری جۆراوجۆری ھەیە لەوانە پرێستۆدرای و بۆشایی ئاو.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان