دەنووک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
دەنووکی دوو ماسیخۆرەی باکوور

دەنووک ئەندامێکی دەرەکییە کە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی سەری ھەموو باڵندەیەک، بەڵام جۆرەکەی لە باڵندەیەک بۆ باڵندەیەکی تر دەگۆڕێت. ھەروەھا بێجگە لە باڵندەکان چەندین جۆر گیانلەبەری تریش دەنووکیان ھەیە.

دەنوک قەوسەکان[دەستکاری]

جۆرە دەنوکێک ھەیە کە قەوسە و زیاتر ئەو باڵندانە خاوەنین کە میوە خۆرن یان گۆشت خۆرن، لە میوە خۆرەکان وەک(کۆکاتۆ، ماکاو، باڵندەی خۆشەویستی، دوڕە و کۆنور... ھتد)، گۆشت خۆرەکانیش وەک (کوندە پەپو، ھەڵۆ، واشە، داڵ و باز... ھتد).

دەنوک تیژەکان[دەستکاری]

جۆرە دەنوکێک ھەیە کە تیژە زیاتر ئەو باڵندانە خاوەنین کە مێروو خۆرن، وەک(چۆلەکە، خورمایی، کاردیناڵ، مینا و فنس... ھتد).

سوودەکانی[دەستکاری]

باڵندە دەنوک بەکار دەھێنێت بۆ

١ خواردنی خۆراک.

٢ ھەڵگرتنی پووش و دروستکردنی ھێلانە.

٣ کونکرنی دار، وەک (دارکونکەرە).

٤ شەڕکردن.

٥ پێدانی خواردن بە بێچووەکانیان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

[١]

  1. ^ [بێ سەرچاوە]