منداڵە کاراتییەکە (فیلمی ٢٠١٠)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
منداڵە کاراتییەکە
دەرھێنەرھەرالد زواد
بەرھەمھێنەرجێری وێنتراب، ویڵ سمیت، جادا پینکێد سمیت، جەیمس لاسیتەر
سەرچاوەی چیڕۆکڕۆبێرت مارک کامێن
کاستجاکی چان، جەیدن سمیت
مۆسیقاجەمس ھۆرنەر
دەستکاریجول نێرگۆن
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەسۆنی پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون١١ی حوزەیرانی ٢٠١٠
ماوەی فیلم١٤٠ خولەک
وڵاتئەمریکا، چین، ھۆنگ کۆنگ
زمانچینی، ئینگلیزی
تێچوون٤٠ میلیۆن دۆلار
داھات٣٥٩ میلیۆن دۆلار

منداڵە کاراتییەکە (بە ئینگلیزی: The Karate Kid) فیلمێکی درامی و ھونەری جەنگییە، لەلایەن «ھاراڵد زورات» دەرھێنراوە، بەشێکی نوێی زنجیرەی منداڵە کاراتییەکەیە. ئەستێرەکانی جەیدن سمیت، جاکی چان ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکە دەبینن، ھەروەھا لەلایەن جێنی وێنترۆب، جەیمس لاستەر، دایک و باوکی جەیدن ویڵ سمیت، جادا پینکێت سمیث بەرھەمھێنراوە. چیرۆکی فیلمەکە لەسەر کوڕێکە بەناوی «درێ پارکەر - جەیدن سمیت» تەمەنی ١٢ ساڵە، لە شاری دیترۆیت، میشیگان لەگەڵ دایکی ماڵیان بۆ پێکەن، چین دەگوازنەوە. دایکی بانگی پیاوێکی پیری چینی دەکات، بەناوی «بەرێز ھان - جاکی چان» بۆ چاکردنەوەی شوێنێکی ماڵەکەی، بەرێز ھان مامۆستای کۆنگ فۆیە، ئەو کەسەی کە ھونەری بەرگری فێری کورەکە دەکات. سینارۆیەکەی لەلایەن «کریستۆڤەر مورفی» نوسراوە، چیرۆکەکەی لەلایەن «رۆبێرت مارک کامەن» لەسەر فیلمە ڕەسەنەکەی «منداڵە کاراتییەکە» نوسیوێتی، جیا لە ڕەسەنەکە ئەم فیلمە لە چین دووبارە دەکاتەوە. مۆسیقای فیلمەکە لەلایەن جەیمس کۆرنەر پێکھاتووە، لەنێوان چین و ھۆنگ کۆنگ و ئەمریکا دەرھێنراوە.

بەرێوبەری وێنەگری فۆتۆگرافی لە پێکەن، چین شوێنی گرت، وێنەی فیلمەکەیان لە تەممووزی ٢٠٠٩ گرت، لە ١٦ی تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ کۆتایی پێھات. فیلمی منداڵە کاراتییەکە بەشانۆیی لەلایەن «وێنەکانی سۆنی» لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لەھەموو جیھان بڵاوکرایەوە، فیلمەکە ٣٥٩ میلیۆن دۆلاری پەیدا کرد، کە بودجەکەی خۆی ٤٠ میلیۆن دۆلار بوو.

چیرۆک[دەستکاری]

درێ پارکەر تەمەنی ١٢ ساڵە، کورێکی ئەفریقی-ئەمریکییە، لەگەڵ دایکی بەناوی شێرێ پارکەر کە بێوەژنە، بەیەکەوە شاری دیترۆیت جێدەھێڵن، ماڵیان بۆ پێکەنی چیین دەگوازنەوە. دوای ئەوەی گەیشتنە ئەو شوێنە لەماڵێک دا بوون، دواتر درێ بۆ پارکێکی نزیک ماڵەکەیان ڕۆیشت، کچێکی کەمانچە ژەنی بەناوی مینگ بینی، بەیەکەوە قسەیان دەکرد، بەڵام کوڕێکی ١٤ ساڵی یاریزانی کۆنگ فۆ بەناوی شینگ ڕێگەی لە درێ گرت، نەیدەھێشت کە لەگەڵ مینگ قسەبکات، دەیگووت کە مینگ دراوسێیەکی نزیکی ئێمەیە، پەلەماری درێی دا، ھەموو کات شینگ درێی بێزار دەکرد، درێ ھیچی ناکرد و یەکسەر دەرۆیشت. ڕۆژێک دوای ئەوەی ھەموویان لە قوتابخانە دەگەڕانەوە، درێ ستڵێکی ئاوی پیسی بۆسەر شینگ و ھاورێکانی فڕێدا، دواتر ھەموویان بە دوای درێ ڕایان کرد، ھەتا لەشوێنێک ئەویان گرت، پاشان ھەندێکیان لە درێ دا، پیاوێکی شارەزا لەکاراتی و کۆنگ فۆ بە ناوی «بەرێز ھان» درێی لە دەستی ئەوان ڕزگار کرد، دوای ڕزگارکردن خۆی ئاشکرا کرد، وتی کە مامۆستای کۆنگ فۆم. بەڕێز ھان برینەکەی درێی بە ڕێگایەکی کۆنی چینی چاک دەکردەوە، کە ئاگر لە پیاڵەیەک دەکات، وە بەبرینەکەی دەھێنا، پاشان بەرێز ھان دەیووت، کە شینگ و ھاورێکانی کەسێکی خراپ نین، بەڵام مامۆستای کۆنگ فۆکەیان بەناوی «لی» ئەوانی وەک کەسێکی خراپەکار فێرکردووە، ھەمیشە بەئەوان دەڵێت: میھرەبانی بەرامبەر دوژمنەکەت پیشان مەدە. دواتر درێ پرسیارێک لە بەرێز ھان دەکات، کە کۆنگ فۆم فێر دەکەیت، بەڵام بەرێز ھان ئەوی ڕەت کردەوە، پاشان درێی بۆ ستۆدیۆی ئەژدیھا برد، بۆلای مامۆستا لی، بۆ ئەوەی فێری کۆنگ فۆی بکات، ھەتا لەشەری ئاشتی بیباتەوە. بەڵام لی بەشێوەیەکی ناشرین قسەدەکات، دەڵێت کە تۆ فێری بکە، بۆ ئەوەی لە پاڵەوانێتییەکە شینگ و درێ بەیەکەوە شەر بکەن، پاشان بەرێز ھان دەڵێت، درێ لە پاڵەوانێتییەکە بەشداری دەکات، لە دژی تۆ. پاشان بەرێز ھان بەڵێن بە درێ دەدات، کە فێری کۆنگ فۆی بکات، بۆ ئەوەی لە پاڵەوانێتییەکە بیبەنەوە، دواتر سواری شەمەندەفەرێک دەبن، گەشتێک بۆ شوێنێک دەکەن، لەوێدا بەرێز ھان چەندین قسە دەربارەی کۆنگ فۆ و ھونەری جەنگی بۆ درێ دەکات. پاشان دەست بە ڕاھێنان دەکەن، بەرێز ھان لەسەر چاکەتێک ڕاھێنان بە درێ دەکات، دواتر بەرەوە پەرستگای چیای ودانگ دەرۆن.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • جەیدن سمیت: وەک درێ پارکەر
  • جاکی چان: وەک بەرێز ھان
  • تاراجی ب. ھێنسۆن: وەک شێری پارکەر (دایکی درێ پارکەر)
  • وێن وین ھان: وەک میینگ
  • ژینویی وانگ: وەک شینگ
  • یو ڕوونگقوانگ: وەک ماستەر لی
  • لوکی کاربێری: وەک ھاری (ھاورێی درێ)
  • شیجا لوو: وەک لیانگ (ھاورێ و ھاوپۆلی شینگ)
  • جی وانگ: پۆ خان (بەرێوبەری قوتابخانە نوێیەکەی درێ پارکەر)
  • ژێنسوو: وەک باوکی میینگ
  • ژیھینگ وانگ: وەک دایکی میینگ
  • کامیرۆن ھیلمان: وەک ماڕک
  • یی ژاوو: وەک ژوانگ (ھاورێ و ھاوپۆلی شینگ)

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨، کۆمپانیای «ڤێرێتی» ڕایگەیاند، کە بەشێکی نوێی فیلمی «منداڵە کاراتییەکە» دەستی پێکردووە،[١] ھەروەھا ڤێرێتی ڕایگەیاند، کە فیلمە نوێیەکە لەلایەن ویڵ سمیت بەرھەم دەھێنرێت، ئەکتەری سەرەکی کورەکەی جەیدن سمیتە، بۆ ئەوەی بتوانێت بەپێی خۆی بوەستێت، لەوانەشە لە چیرۆکی فیلمە ڕەسەنەکە نزیک بێت.[٢] لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ جاکی چان لە ئاھەنگێک لە «شارۆچکەیەکی چینی، لۆس ئەنجلس» وتی، کە دەبێت ئێرە بەجێبھێڵم، بۆ پێکەن بچمەوە، لەبەر دوبارەکردنەوەی فیلمێک وەک مامۆستای جەیدن.[٣]سەرەڕای ئەوەی ناونیشانە ڕەسەنەکەی ھەیە، ھەمان تایبەتمەندی کاراتی دوبارە دەکەنەوە، بەڵام کەسایەتی سەرەکی لە کۆتایی فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر کۆنگ فۆی چینی، بە بەکارھێنانی یەکێک لە جوڵە سەیرەکانی کۆنگ فۆ. جاکی چان بە دیمەنسازەکانی گوت، کە ئەندامەکان بەشێوەیەکی گشتی ئاماژە بۆ فیلمەکە بکەن، بۆنمونە ناوی فیلمەکە ببێتە منداڵە کۆنگ فۆکە، جاکی چان باوەڕی وابوو، کە ناوی منداڵە کاراتییەکە لە ئەمریکا بوترێت، وە منداڵە کۆنگ فۆکە لەچین.[٤] کۆمپانیای سۆنی ڕەچاوی گۆڕینی ناونیشانی فیلمەکەی کردبوو، بەڵام «جێری وێنترۆب» (یەکێک لە بەرھەمھێنەرەکانی فیلمەکە) بیرۆکەکەی ڕەت کردەوە. ھەروەھا وێنترۆب وتی، کە فیلمە ڕەسەنەکە ناونیشانی «منداڵە کاراتییەکە» بوو. حکومەتی چین شورای چین و چیای ودانگ و شاری فۆربیدێنی بۆ دەرھێنانی فیلمەکە بەخشی.

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

فیلمەکە یەکەمجار لە ٢٦ی ئایار لە شیکاگۆ نیشاندرا، لەگەڵ دەرکەوتنی جاکی چان و جەیدن سمیت، ویڵ سمیتیش کەمێک دەرکەوت لە شوێنەکەدا.[٥] بەشێکی سەرەکی فیلمەکە لە ھەندێک شوێنی چین بەھۆی دیمەنێکی نەشیاو لابرا، جۆن ھۆرن وتی، کە دیمەنە نەشیاوەکە ماچێکە، لەبەر ئەوەی دووکەسی جیاواز بوون، لە فیلمەکەدا. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ فیلمی منداڵە کاراتییەکە لەسەر (DVD - BLUE RAY) بڵاوکرایەوە، ھەروەھا بە لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٣ بەشێوەی 4K لەسەر Blue Ray بڵاوکرایەوە.

مۆسیقا[دەستکاری]

لەسەرەتاوە ئاوازدانەری ئایسلەندی «ئاتڵی ئۆڤراسۆن» بۆ نیشانەکردنی فیلمەکە بەکرێ گرترا، بەڵام دواتر ئاوازدانەری ئەمریکی «جەیمس ھۆرنەر» لە جیاتی ئەو داندرا. ھۆرنەر بەڵێنی دا، کە پاش نیشانکردنی فیلمی ٢٠٠٩ ئەڤەتار بگەڕێتەوە،[٦] بۆ ئەوەی فیلمی منداڵە کاراتییەکە نیشان بکات، لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٠ نیشانەکردنی فیلمەکە بڵاوکرایەوە.[٧] گۆرانییە ڕەسمییەکەی فیلمەکە دەڵێت «ھەرگیز دەڵێت ھەرگیز»، نووسەری گۆرانییەکە ئادەم مێسنجەر، جەستن بیبەر، ترافیس جارلاند، عومەر ڕامبرت، لەلایەن ئادەم مێسنجەر و نەسڕی عەتوە بەرھەمھێنراوە، گۆرانییەکە لەلایەن جەستن بیبەر و جەیدن سمیت ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Reynolds، Simon (March 31, 2009). "Movies – News – 'Karate Kid' redo retitled 'Kung Fu Kid'". Digital Spy. لە ڕێکەوتی June 3, 2009 ھێنراوە. 
  2. ^ Fleming، Michael (November 10, 2008). "Jaden Smith set for 'Karate Kid' redo – Entertainment News, Los Angeles, Media". Variety. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە February 4, 2009. لە ڕێکەوتی June 3, 2009 ھێنراوە. 
  3. ^ Brian Warmoth (May 6, 2009). "'Karate Kid' Remake Keeping Title, Taking Jaden Smith to China". MTV Movie Blog. Viacom. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە July 9, 2017. 
  4. ^ Larry Carrol (January 7, 2010). "Jackie Chan Unsure of Karate Kid Remake Title, Reveals Fate of Wax On, Wax Off". MTV. Viacom. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە April 6, 2015. لە ڕێکەوتی January 16, 2010 ھێنراوە. 
  5. ^ "PHOTOS: The Karate Kid Chicago Premier". NBC Chicago. May 27, 2010. لە ڕێکەوتی 2010-10-04 ھێنراوە. 
  6. ^ "Breaking news! James Horner to take over The Karate Kid remake". Film Music Reporter. March 24, 2010. لە ڕێکەوتی July 22, 2013 ھێنراوە. 
  7. ^ "ScoreKeeper Previews James Horner's Score for The Karate Kid!". Ain't It Cool News. June 3, 2010. لە ڕێکەوتی July 22, 2013 ھێنراوە. 

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]