بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جاکی چان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جاکی چان

لەدایکبوون (١٩٥٤-٠٤-٠٧) ٧ی نیسانی ١٩٥٤ (تەمەن ٧١ ساڵ)
نەتەوە ھۆنگ کۆنگ
ناوەکانی تر房仕龍 (Fong Si-lung)

元樓 (Yuen Lou)

大哥 (Big Brother)
پیشەنواندکار، یاریزانی ھونەری جەنگی، دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، سکرین نووسەر و گۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٦٢-ئێستا[١]
ھاوسەرلین فەنگ-ژیائۆ (١٩٨٢-ئێستا)
مناڵ(ەکان)جاسی شان (لەدایکبووی ١٩٨٢)
خەڵاتەکان٢٧ خەڵات و ٣٣ جار پاڵێوراو
وێبگەماڵپەڕی فەرمی جاکی چان

جاکی چان (بە ئینگلیزی: Jackie Chan) (ناوی تەواو: چان کۆنگ-سانگ؛ لەدایکبووی ٧ی نیسانی ١٩٥٤ لە ھۆنگ کۆنگ)[٢] نواندکار و دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و نواندکاری کۆمیدی و یاریزانی ھونەری جەنگی و سکرین نووسەر و گۆرانیبێژێکی چینییە. لە فیلمەکانیدا زیاتر ناسراوە بە پاڵەوانی ھونەری جەنگی و کاتی کۆمیدی و بەکارھێنانی چەکی جیاواز. جاکی دەستی کردووە بە کاری شانۆیی و ڕۆڵ بینین لە ساڵانی ١٩٦٠ەکاندا و لە زیاتر لە ١٥٠ فیلمدا بەشداری کردووە.

وەکو ھێمایەکی چاندی جاکی بووەتە ھێمای چەندین گۆرانی پۆپ و فیلم کارتۆن و یاریی ڤیدیۆیی. وە ھەروەھا تا ئێستاش چەندین گۆرانی تۆمارکردووە بۆ چەندین فیلم و ھەروەھا ئەلبوومی گۆرانیشی ھەیە.

جاکی لە ٧ی نیسانی ١٩٥٤ لەدایکبووە، لە ھۆنگ کۆنگی بەریتانی بە ناوی (چان کۆنگ-سانگ) لە دایک و باوکێک بە ناوەکانی (چارڵز و لی-لی چان) کە ھەردووکیان پەنابەر بوون لە جەنگی نەتەوەیی چینیدا. بە منداڵی نازناوی (گوللە تۆپ) بووە لەبەر ئەوەی بەردەوام لە جم و جووڵدا بووە و کەسێکی زرنگ بووە.[٣] لەبەر ئەوەی دایک و باوکی لە کونسوڵخانەی فەڕەنسی ھۆنگ کۆنگ ئیشیان کردووە، ئەویش ساڵانی گەنجێتی لە خانوویەکی سەر بە کونسوڵخانەکە لە ناوچەی ڤیکتۆریا پیک بەسەربردووە.[٤] ژیانی شانۆیی و سینەمایی ھەر لە منداڵییەوە و لە تەمەنی ٥ ساڵانەوە دەست پێکرد بە چەند ڕۆڵێکی بچووک.

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨٢ جاکی چان ژیانی ھاوسەری لەگەڵ (لین فێنگ-ژیۆ) پێکھێنا کە ئەکتەرێکی تایوانی بوو. ھەر لەو ساڵەدا منداڵێکیان بوو بە ناوی جایسی چان کە ئەکتەر و گۆرانیبێژە.[٥] جاکی لەسەر دینی بودییە.[٦][٧]

جاکی زمانەکانی کانتۆنیزی و ماندارینی و ئینگلیزی دەزانێت و ھەروەھا ھەندێ دەزانێت لە زمانەکانی ئەڵمانی، کۆری و ژاپۆنی کەمێکیش لە ئیسپانی. لە ساڵی ٢٠٠٩ دکتۆرای شەرەفی لەلایەن زانکۆی کامبۆدیاوە پێ بەخشراوە.[٨][٩]

فیلمۆگرافی

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://en.wikipedia.org/wiki/Jackie_Chan
  2. «Biography section, official website of Jackie». Jackiechan.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  3. «Biography of Jackie Chan». Biography. Hong Kong Film.net. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  4. «Biography of Jackie Chan». Biography. Tiscali. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  5. «Fans desert Jackie Chan». BBC. ٣١ی ئازاری ٢٠٠٠. لە ١ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
  6. Gus Leous (٤ی ئازاری ٢٠٠٣). «Jackie Chan: A short biography!». Newsfinder.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
  7. «Famous Buddhists, Famous Adherents of Buddhism». Adherents.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
  8. «Jackie visits the University of Cambodia». jackiechan.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
  9. «Press Release». Phnom: زانکۆی کامبۆدیا. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]