مافی یاسایی و سروشتی
ڕواڵەت
(لە مافە سروشتیەکانەوە ڕەوانە کراوە)
ماف |
---|
جیاوازییەکانی تیۆریتیکاڵ |
مافی مرۆڤ |
ماف بەپێی خاوەندار و قازانج بەر |
گرووپەکانی تری ماف |
مافی یاسایی و سرووشتی دوو جۆرە مافن. مافی سرووشتی ئەم مافەیە کە پەیوەندی بە ھیچ جۆرە یاسایەکی حکوومەتی یان نەریتەکانی کولتوورێکی تایبەت نییە، ھەروەھا گشتییە و زەوت ناکرێت (ئەم مافە بە یاساکانی مرۆڤ ناتوانرێ ھەڵبووەشێتەوە یان سنووردار بکرێ). مافی یاسایی ئەم مافەیە کە لەلایەن سیستەمێکی شەرعی و یاسایی دەدرێت بە کەسێک (ئەم مافە بە یاساکانی مرۆڤ ئەتوانرێ گۆڕانکاری بەسەردا بێت، ھەڵبووەشێتەوە یان سنووردار بکردرێت).[١]
چەمکی یاسای سرووشتی پەیوەندی بە چەمکی مافەکانی سرووشتییە. یاسای سرووشتی یەکەم جار لە فەلسەفەی یۆنانی کۆن وەدیھات.[٢]
مافە سرووشتییەکان
[دەستکاری]مافە سروشتیەکان دوو جۆری بنچینەیین:[٣]
- ئەو مافە سروشتیانەی کە نەبەستراونەتەوە بە ھیچ یاسایەک و خووەکانەوە، واتە سەربەستن و نە لکاون بە حوکمڕانێکی تایبەتی یان ڕۆشنبیریەوە. ئەم مافانە جیھانین و بنەمان بۆ ھەموو مرۆڤەکان، شیاوی گۆڕین و دەستکاریی نین (واتە لە ڕێی ئەو یاسایانەی مرۆڤ دایناون لا ناچن، بەڵکو لەکاتێکدا ئەم مافە سروشتیانە لە دەست دەچن کە مرۆڤ خۆی ھۆکار بێ، وەکوو لە کاتی دەستوەردان لە ماقی خەڵک و زەودکردنی ژیانی مرۆڤەکانی تر).
- مافە یاسایییەکان، ئەمانەش ئەو مافە ڕاوایانە دەگرێتەوە کە لەڕێی سیستەمێکی دیاریکراو و بەگوێرەی یاسا بۆ مرۆڤەکان دیاری دەکرێن (ئەم مافانەی بۆیان ھەیە ڕاست بکرێنەوە و بگۆڕدرێن بەگوێرەی یاساکانی مرۆڤ).
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- مافنامەی جیھانیی مناڵان
- مافی ئاژەڵان
- جیاکاریی ڕەگەزی (ڕەگەزپەرستی)
- ئازادیی
- مافنامەی مرۆڤ
- مافە بنچینەییەکان
- مافی مەدەنی و سیاسی
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «ویکیپیدیای ئینگلیسی». لە ٢ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Rommen، Heinrich A. (1947). The Natural Law: A Study in Legal and Social Philosophy trans. Thomas R. Hanley, O.S.B. , Ph.D. (B. Herder Book Co. , 1947 [reprinted 1959]), p.. 5.
- ^ «Natural Rights | History of Western Civilization II». courses.lumenlearning.com. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |