مافی نووسەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مافی نووسەر (بە ئینگلیسی: Author's rights) دەستەواژەیەکە کە بە شێوەی پەیتاپەیتا لە پەیوەندی بە یاساکانی تایبەت بە خاوەندارێتیی ھزری بەکار دێت. ئەم دەستەواژەیە وەرگێڕانێکی ڕاستەوخۆیە لە وشەی فەڕەنسیی droit d’auteur. لە ڕاستیدا یەکەم جار ئەم دەستەواژەیە ساڵی ١٧٧٧ لە وڵاتی فەڕەنسا و لەلایەن پیەر بوومارشیە کە پەیوەندی نزیکی لەگەڵ بێنجامین فرانکلین ھەبوو بەرز بوویەوە. مافی نووسەر بە گشتی لە پەیوەندی بە یاساکانی مافی کۆپیکردن لە ناو یەکێتیی ئەورووپا و ھەروەھا وڵاتانی خاوەن یاسای مەدەنی بەکار دێت.[١]

مافی نووسەر لە دوو بەشی جیاواز پێک دێت: مافی ئابووریی بەرھەمەکە و مافی ئەخلاقی نووسەر. مافی ئابووری مافێکی خاوەندارییە کە لە کات و ماوە دا سنووردار ئەبێت کە لەوانەیە نووسەر ئەم مافەی بدات بە کەسانێکی تر ھەر وەک خاوەندارێتییەکانی تر (ھەڵبەت لە ناو زۆربەی وڵاتان پێویست بە گرێبەستێکی نووسراو ھەیە). ئەم مافە بۆ ئیزن دان بە نووسەر یان خاوەن ماف ڕەچاو ئەکردرێ تا بە شێوەی ماڵی سوود لە بەرھەمەکانیان وەرگرن.[٢] نووسەرانی بەرھەمە دراماتییەکان (نمایشنامە و ھتد) ھەروەھا ئەم مافەیان ھەیە کە ڕێگە بدەن بە نمایشی گشتی بەرھەمەکانیان (خاڵی ٩ی بەڵێننامەی بێرن).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەشداربوانی ویکیپیدیای ئینگلیسی. "Authors' rights". Retrieved 21ی Februaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  2. ^ ڕێکخراوی جیھانیی خاوەندارێتیی ھزری. "Berne Convention for the Protection of Literary and Artistic Works". Retrieved 21ی Februaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.