بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مافی مناڵان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مافی مناڵان، مافی مرۆڤی تایبەت بە مناڵانە بە ئاوڕدانەوەیەکی تایبەت بە مافەکانی پاراستن و چاودێری کەسانی خوار تەمەن یاسایی.[١] بەڵێننامەی ١٩٨٩ی مافەکانی مناڵ (CRC) مناڵێک بەم شێوەیە پێناسە ئەکات: "ھەر مرۆڤێکی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ، مەگەر بەپێی یاسای تایبەت بە مناڵ، گەییشتن بە تەمەنی یاسایی زووتر بگات.[٢]

مافی مناڵان ئەم مافانە بۆ مناڵان لەخۆ ئەگرێ کە لە پەیوەندیدا بێت بە دایک و باب، پێناسەی مرۆڤ و ھەروەھا پێویستییە سەرەتاییەکانی پاراستنی جەستەیی، خواردن، فێرکاری گشتی، چاودێری تەندوورستی، یاساکانی سزادانانی شیاو بۆ تەمەن و پێگەییشتنی مناڵ، پاراستنی بەرامبەر لە مافەکانی مەدەنی مناڵ، ھەروەھا ئازادی لە ھەڵاواردنی مناڵ بەپێی نەژاد، ڕەگەز، حەز و مەیلی سێکسی، ڕیشەی نەتەوەیی، دین، کەم‌ئەندامێتی، ڕەنگ، ڕەچەڵەک یان تایبەتمەندییەکانی تر.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «مافی مناڵان (Children's Rights)». ماڵپەڕی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. «Convention on the Rights of the Child». G.A. res. 44/25, annex, 44 U.N. GAOR Supp. (No. 49) at 167, U.N. Doc. A/44/49 (1989). لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.