مافی کەمینەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مافی کەمینەکان (بە ئینگلیزی: Minority rights) مافیکی ئاسایی تاکەکەسیە بۆ ئەندامانی کەمایەتییە نەتەوەییەکان و ڕەگەزییەکان، لەرووی چینایەتی، ئایینی، زمانەوانی یان ڕەگەزی، هەروەها هەر گرووپێکی دەستەمۆ بە کەمایەتیی هەژماربکرێت، مافی کەمایەتییەکان لەوانەیە بۆ هەرکەسێک هەژماربکرێت کە بەشێک نەبێت لە گرووپێکی دیاریکراو، کە زۆرجاران بزووتنەوەکانی مافی مەدەنی بەدوای دەستەبەرکردنی مافەکانی دەکەون

مێژوو[دەستکاری]

پرسی مافی کەمینەکان سەرەتا لە ساڵی ١٨١٤ لە کۆنگرەی ڤییەنا بەرزکرایەوە، کە باسی لە چارەنووسی ئەو جوولەکەکانی ئەڵمانیا کرد، بە تایبەتی ئەو پۆڵەندیانەی کە لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە، بە هیوای ئەوەی لە رێگەی کۆنگرێس، ڕوسیا و نەمسا بەشداربێت لە لێخۆشبوون و پاراستنی کەمایەتییەکان و مسۆگەرکردنی مافەکانیان، کە سەرەنجام پشتگوێ خرا، یەکەم کۆنگرەی پاریس لەساڵی ١٨٥٦ ئەنجامدرا گرنگیەکی تایبەتی بە بارودۆخی کەمایەتییە جوولەکەکان و مەسیحیەکان لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا دەدا، هەروەها لە بەریتانیا، ویلیام گلادستۆن کۆمەلکوژی بولگارییەکان لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بابەتی سەرەکی بوو لە هەڵمەتەکەی و داواکردنی سەرنجی نێودەوڵەتی، لە ساڵی ١٨٧٨ کۆنگرەی بەرلینی مامەڵەی لەگەڵ بارودۆخی جولەکەکانی ڕۆمانیا و سربیا و بولگاریا کرد، بە شێوەیەکی گشتی کۆنگرەکانی سەدەی ١٩ شکستی هێنا لە بەدیهێنانی چاکسازی، هەرچەند ڕوسیا کاریگەر بەرچاوی هەبوو لە پاراستنی مەسیحیە ئۆرتۆدۆکس و سلاڤیەکان کە لەژێر دەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا، بابەتی چەوسانەوە و جیاکاری لە دژی کەمینەکان هەردەم سەرنجی میدیاکان لەسەربوو، کە جوولەکەکان دەستیانکرد بە ڕێکخستنی ناڕەزایەتی دژی کۆمەلکوژیان لە رووسیا لەگەڵ ئەوەشدا هیچ سەرنجیکی نێودەوڵەتی لە چارەسەری کەمینەکان نەبوو، وەکوو ڕەشپێستەکان لە باشووری ئەمریکا[١]

یەکەم مافی کەمینەکان لە مانگی تەمموزی ١٨٤٩دا لەلایەن پەرلەمانی شۆڕشگێڕی هەنگاریاوە بلاوکرایەوە،و یاسایان بۆ دەرکرا[٢] و مافی کەمینەکان

لە یاسای نەمسادا لە ساڵی ١٨٦٧دا کۆکراوە[٣]

مافی کەمینەکان لە کۆنگرەی ئاشتی پاریس ١٩١٩[دەستکاری]

لە پەیماننامەی ئاشتی فەرەنسا، ئەنجومەنی باڵا لیژنەیەکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کەمینەکانی دامەزراند، هەموو حکومەتە نوێیەکان ناچارکران کە پەیماننامەی مافی کەمینەکان ئیمزا بکەن وەکوو پێشمەرجێک بۆ دانپێنانی دیپلۆماسی، هەرچەند پەیماننامەی کەمینەکان لەلایەن حکومەتەکان پشتگوێ خرا، هەروەها دوای ڕووخانی تەواوی سیستمەکە لەکۆتایی سیەکانی سەدەی پێشوو و شکستی سیاسی، بەڵام ئەم پەیماننامە لە یاسا بنەڕەتەکانی نێودەوڵەتی مانەوە

مافی کەمینەکان لە هەرێمی کوردستان[دەستکاری]

ماددەی (1)ی یاسای ژمارە (5)ی ساڵی 2015 یاسای پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە کوردستان-عێراق، هەر یەک لە (تورکمان، کلدانی، سریانی، ئاشووری و ئەرمەن) بە کەمینەی نەتەوەیی و (مەسیحی، ئێزیدی، سابیئەی مەندائی، کاکەیی، شەبەک، فەیلی، زەردەشتی، و هیی دیکە)ی بە کەمینەی ئایینی و ئایینزایی لە قەڵەم داوە[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Laszlo Peter, Martyn C. Rady, Peter A. Sherwood: Lajos Kossuth sas word...: papers delivered on the occasion of the bicentenary of Kossuth's birth (page 101)
  2. ^ Laszlo Peter, Martyn C. Rady, Peter A. Sherwood: Lajos Kossuth sas word...: papers delivered on the occasion of the bicentenary of Kossuth's birth (page 101)
  3. ^ Staatsgrundgesetz vom 21. Dezember 1867 (R.G.Bl. 142/1867), über die allgemeinen Rechte der Staatsbürger für die im Reichsrate vertretenen Königreiche und Länder 7 August 2011 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. – see Article 19 (بە ئەڵمانی)
  4. ^ "کەمینەکان". kurdipedia.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)