یاسا دانراوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یاسا (مافە) دانراوەکان (بە لاتینی: ius positum) دەستە وشەیەکە کە لە فەلسەفەی یاساکان و بە یاسایەک دەوترێت کە بە بڕیاری مرۆڤەکانی کۆمەڵگایەک و نە بە پێی پێویست بە سەر ھەڵسووکەوتەکانی شەریعەت (یاسا ئایینیەکان) یان یاساگەلی سروشتی دانرابن. بە واتایەکی تر، کۆمەڵە یاسا و ڕێساگەلێک کە لە یەک کات و شوێنکی یەکساندا زاڵە بەسەر پەیوەندی کۆمەڵایەتی خەڵکدا؛ بە شێوەیەک کە حکوومەت وەکوو ھێزی زاڵتر، دانەر، دەستەبەرکەر و بەڕێوەبەری ئەم بنەماتە. ئەم دەستەوشەیە زۆرتر لە ھەمبەری یاسا سروشتییەکان کەڵکی لێ وەر ئەگیرێت. ئەوەھا تێڕوانینێک یاساکان بە وەرگیراو لە ئێرادەی زاڵ و دەسەڵات دەزانێت و ھەروەھا کە لە نێوەکەیی دەر دەکەوێت، یاسا دەبێ دانرا (وضع و جعل کرا) بێت و بکرێ بسلمێندرێت؛ واتە یاسا ئەبێ لە شوێنێک پێک بێت کە بکرێ ناوی یاسای لێ بنردرێت. ئەم تێ ڕوانینە لە بەرانبەری یاسا سروشتییەکاندا جێگیر بووە و پێی قەبووڵ ناکرێ ئەخلاق یان سروشتی مروڤ دەتوانێ یاسا پێکبێنێت بۆ کۆمەڵاگای مرۆڤایەتی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]