مافی زوانی
| ماف |
|---|
| جیاوازییەکانی تیۆریتیکاڵ |
| مافی مرۆڤ |
| ماف بەپێی خاوەندار و قازانج بەر |
| گرووپەکانی تری ماف |
مافی زوانی، مافەکانی مرۆڤ و مەدەنی سەبارەت بە مافی تاکەکەسی و گشتییە بۆ ھەڵبژاردنی زوان یان زوانگەلێک لە ناو شوێنێکی کەسین (خوسووسی) یان گشتی. پاڕامێترەکانی تر کە بۆ شیکردنەوەی مافی زوانی بەکار دێت ئەمانەیە: پلە و ئاستی نیشتمانیبوون، بڕ و ئاستی ئەرێنیبوون، لایەنگری لە بواری ئاسمیلە یان پاراستن، و ئاشکرایی.[١]
مافی زوانی ئەمانە لەخۆ ئەگرێ: مافێک بۆ خاوەن زوانەکە لە کردەوەکانی یاسایی، بەڕێوبەرایەتی و دادوەری، فێرکاری زوان، ھەروەھا میدیاکان بە زوانێک کە شیاوی تێگەییشتن بێت و کەسەکان ئازاد بن بۆ ھەڵبژاردنی.[٢]
مافی زوانی لە یاسای نێونەتەوەییدا زیاتر ئەڕواتە ناو چوارچێوەیەکی بەرینتر وەک مافەکانی کولتووری و فێرکاری.
بەڵگەنامە گرینگەکانی مافی زوانی ئەمانەن: ڕاگەیەنراوی جیھانیی مافی زوانی (١٩٩٦)، جاڕنامەی ئەورووپی بۆ زوانەکانی ناوچەیی و کەمینەکان (١٩٩٢)، بەڵێننامەی مافی مناڵ (١٩٨٩) و بەڵێننامەی چوارچێوەی پاراستنی کەمینە نەتەوییەکان (١٩٨٨)، ھەروەھا بەڵێننامە دژی ھەڵاواردن لە فێرکاری[٣] و بەڵێننامەی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی و سیاسی (١٩٦٦).[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Extra, G. , and Yağmur, K (٢٠٠٤). Language rights perspectives.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ↑ Hult, F.M. , & Hornberger, N.H. «Re-visiting orientations to language planning: problem, right, and resource». Bilingual Review/La revista bilingüe. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠١٦ ھێنراوە.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ↑ بەشی ٥. «Convention against Discrimination in Education».
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ↑ بەشی ٢٧. «International Covenant on Civil and Political Rights».
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |