لێدوانی بەکارھێنەر:کامران فتاح شيخانى

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا کامران فتاح شيخانى!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬١٧٣ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٨، ٢٢ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کیونێت چیە[دەستکاری]

کیونێت چییە..

لە ساڵی ١٩٩٨ دامەزراوە، تاوەکو ئێستا لەژێر چەندین ناوی جیاوازدا کاری کردووە وەکو، QuestNet, GoldQuest, QI Limited. لە چەندین وڵات وەکو بازرگانی ساختە و فرتوفێڵ ناسێندراوە و قەدەغە کراوە.

کیونێت و کۆمپانیا قۆڵبڕەکانی تریش بەم جۆرە ئیش دەکەن، ئەوانەی لەسەرەوەن و خەڵکی زۆریان هێناوەتە ناو ئیشەکەوە قازانجێکی زۆر خەیاڵی دەکەن، بێگومان لەسەر گیرفانی ئەو کەسانەی قۆڵیان بڕیون. بەڵام ئەوانەی دەکەونە خوارەوە نەک قانجاز ناکەن، بەڵکو خەسارە هەرە گەورە دەکەن.

ئەم کۆمپانیایە تا ماوەیەک دەتوانێت بەردەوام بێت، چونکە قازانجەکەی لەسەر خەڵەتاندنی خەڵک و هێنانی خزم و کەسوکار و هاوڕێکانی خۆتان وەستاوە.

دواتر ئەوان ئۆفیسەکانیان دادەخەن و ڕادەکەن، ئیتر ئەو کەسانەی تازە بەشدارییان کردووە و هێشتا کەسی کەمیان هێناوەتە ناو ئیشەکەوە یان کەسیان نەهێناوە، هەموو پارەکانیان بە خۆڕایی دەڕوا. ئەمە پێشتر لە چەند وڵاتێک ڕوویداوە، یەکێک لەوانە سووریا بووە لە ساڵی ٢٠٠٩.

بەداخەوە ئەم ئیشانە بەس لە وڵاتە دواکەوتووەکان هەیە لەبەر دوو هۆکاری سەرەکی، یەکەم ئەوەیە ئەم وڵاتانە گەندەڵیان زۆر تێدایە و بەرپرس و دەسەڵاتدار و ڕاگەیاندنکارەکانیش بەشدارن. بۆ نە بەرپرسەکانڕێگری دەکەن، نە ڕاگەیاندنیش باسی دەکات. هۆکاری دووەمیش ئەوەیە ئەم وڵاتانە دواکەوتوون و خەڵەکەکەی کەمتر شارەزاییان هەیە، و ئیش و کارییان کەمە. بۆیە ئەو پارەیەی بە ئارەقەی کرێکاری و شەونخونی و هەزار زەحمەت پەیدات کردووە، دەیخەیتە ناو ئەم ئیشەوە و بەشێک لە پارەکەت دەچێت بۆ ئەو کەسەی کە تۆی هێناوە و ئەو خەڵکانەشی ئەویان هێناوە.

ئەم بازرگانییە لە چەندین قەدەغە کراوە وەکو: ئەمریکا و کەنەدا ٢٠٠٨، ڕواندا ٢٠٠٩، ئەفغانستان ٢٠٠٨، ئێران ٢٠٠٥، سریلانکا ٢٠٠٤، سوریا ٢٠٠٩، هندستان ٢٠١٠.

هەر بازرگانییەک ئەم خاڵانەی تێدا بوو قۆڵبڕینە: ١. ئەگەر کەسێک هات گوتی وەرە قازانج بکە، بەڵام سەرەتا دەبێت پارە بدەی، ئەوە بزانە قۆڵبڕییە.

٢. وا دابنێ لەناکاو ئەو بازرگانییە دابخرێت، ئەگەر بەم داخستە خەڵکێکی زرۆ خەسارەیان کرد لە خوارەوە و ئەوانەی سەرووی خۆت قازانجیان کرد، بزانە قۆڵبڕینە.

٣. ئەگەر شتێکیان پێ فرۆشتی نرخی لەگەڵ بازاڕدا جیاوازی زۆری هەبوو، ئەوا قۆڵبڕینە.

٤. ئەگەر تۆ وەکو خۆت ئیشت بەو شتە نەبێت، بەڵام بەزۆر پێت بفرۆشن، ئەوا دڵنیابە قۆڵبڕینە. بۆ نموونە خۆت بڕستی کاتژمێر لەدەست کردنت نییە، ئەوان دەڵێن وەرە کاتژمێریک بکڕە و ئینجا بەشداربە، تۆ ئیشیشت بە کاتژمێرەکە نییە، بەڵام تۆ بۆ ئەوەی بەشدار بیت لە ئیشەکە ناچاریت کاتژمێرەکە بکڕیت، ئەوا قۆڵبڕینە.

لە کۆتاییدا دەڵێم ئەوان هەزار درۆت بۆ دەکەن بەس بۆ ئەوەی تووشت بکەن و بەشدار بیت، بە یەکجار ٢٠ گەڵات لێ وەردەگرن. تۆش بۆ ئەوەی پارەکەت بۆ بگەڕێتەوە دەبێت هەمان ئەو درۆیانە بۆ خوشک و برا و خزم و کەس و هاوڕێکانی خۆت بکەیت و بیانخەڵەتێنیت، دواتر ئەگەر ئەوان و خۆشت پارەکەتان فەوتا چۆن ڕووت دێ سەیری ناوچاوانیان بکەیت. کامران فتاح شيخانى (لێدوان) ‏١٥:٢١، ٢٢ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @کامران فتاح شيخانى @ئارام بێ زەحمەت دەتوانیت سەرچاوەی ئەو قۆڵبڕین و ساختەیی و قەدەغەکردنەکان لەو وڵاتانەی ئاماژەت پێ کردووە بدەیت. بۆ ئەو کەسانەی کە دەخوێننەوە هەر تەنیا قسە نەبێت و بەڵگەدار بێت. دەست خۆش. ڕاستی (لێدوان) ‏١٩:٠٢، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]