لێدوانی بەکارھێنەر:شەهلا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٠٩٩ وتار و ١٥٨ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
-- مادیوتووێژ ٢٠:٤٣، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
ئەیلوولی ٢٠١٨
[دەستکاری]بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. سوپاسی بەشدارییەکانت دەکەین، بەڵام لە یەکێک لە دوایین دەستکارییەکانتدا بۆ ئاشوورییەکان، وا دیارە کە تۆ توێژینەوەی خۆییت زیاد کردووە، کە دژی سیاسەتەکانی ویکیپیدیایە. توێژینەوەی خۆیی بە ھەموو ئەو زانیاریانە دەوترێت کە لە دەمی خۆتەوە نووسراوەتەوە و ھیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەیان، یان بەکارھێنانی چەند سەرچاوەیەکە بۆ قسەیەک کە سەرچاوەکە بە تەواوەتی پشتگیری قسەی وتارەکە ناکات یان پەیوەندی پێوەی نییە. تکایە لەمەودوا سەرچاوەی جێباوەڕ بۆ نووسەکانت دابنێ. سوپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٠٩، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)