بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لێدوانی بەکارھێنەر:ئارمان هەوار علی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێیت

[دەستکاری]
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا ئارمان هەوار علی!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٣١٠ وتار و ١٨٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- > kushared (لێدوان) ‏٢٠:٢٤، ٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەرکی بنه‌جی و مزوریەکان

[دەستکاری]

هەرکی بنه‌جی و مزۆری) یەکان دەتوانن چی بکەن .؟

ناوچەکانی هەرکی بنەجی و مزۆریەکان دەتوانن ساڵانە قەرەبوو لە حکۆمەتی تورکیا یان عێراق وەربگرن .. چۆن .؟ ئەو گوندانەی کە سەر بە هەرکی بنەجی ( دری و ستوونێ و ئەردوێل و کی و هەرکێ ناوچەلا و بێداو و هتد ..)

و گوندەکانی سەر بە عەشیرەتی مزووری ( مێرۆز ، شیڤێ ، بەنان ، ئێدلبێ ، ئەرگۆش ، ماواتا و  هتد ..)

ئەگەر یەک دەنگ بن و کەسانی دڵسۆزی ئەم عەشیترەتانە هەڵسن بە کۆ کردنەوەی ئیمزا بە تاک بە تاکی خەڵکی خۆیان و کە خۆیان لە سەدان هەزار ئیمزا دەدات ، دەتوانن بۆ هەموو ساڵێک قەرەبوو لە حکۆمەتی تورکیا یان عێراق وەربگرن ، بە بیانووی ئەوەی کەوا ئەم شوێنانەی کردووە بە بەرەی جەنگ دژی پ ک ک و لێناگەڕێن خەڵکی ئەم ناوچانە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و گوندەکانیان ئاوەدان بکەنەوە ، و دەست بە کاسبی و جۆتیاری و مەڕداری خۆیان بکەنەوە ، کە بەمەش خەڵکی ئەم ناوچانە ساڵانە زەرەرێکی زۆر دەکات .. یان داوا لە حکۆمەتی عێراقی بکرێت بە قەرەبوو کردنەوە ، لە بەر ئەوەی عێراق نەیتووانیەە سەروەری خاکی خۆی بپارێزێت بە دابین کردنی چەک و پێداویستییە سەربازییەکان بۆ پاسەوانانی سنوور ، عێراق دەتوانێ خەڵکانێکی زۆر کە خەڵکی ناوچەکە بن وەک پاسەوانی سنوور دابمەزرێنێت ، یان ئەو ئەرکە بە هێزی پێشمەرگە بسپێرێت و تەواوی کەرەستە سەربازییەکان و مووچەیەکی شایستە بە هێزەکانی پێشمەرگە بدات وەک خۆیان وتەنی (حرس اقلیم) بۆ دەرپەڕاندنی (پارتی کرێکارانی کوردستان ) ئەگەر خەتا لەوانەو و چاوچنۆکی هێزی داگیر کەری تورکیا نیە ، بۆ ئەوەی خەڵکەکە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان و ناوچەکانیان کە خاکێکی گەوهەرە ئاوەدان بکەنەوە .. لە یاسا نێودەوڵەتیەکان هەر شوێنێک خەڵکەکەی ئاوارە و دەربەدەر بوو لە ناوچەکانیان بە هۆی کردەی سەربازی و شەڕەوە ئەوا دەبێ ساڵانە خەڵکەکانیان قەرەبووی ماددی و مەعنەوی بکرێنەوە .. هیوادارم خەڵکە دڵسۆزەکانی ئەم ناوچانەی کە باس کران ئاورێک لە ژیانی خەڵکی خۆیان بدەنەوە و بە هەماهەنگی و هاوکاری حکۆمەتی هەرێم داوای قەرەبوو لە حکۆمەتەکانی تورکیا و عێراق بکەن کە هۆکارن بوو ئەوەی خەڵکی ئەم ناوچانە نەگەڕیینەوە سەر زێدی خۆیان ئارمان هەوار علی (لێدوان) ‏٢٠:٤٥، ٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]