لوزیادەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لوزیادەکان

لوزیادەکان یان لوزیاداشەکان (بە پورتوگاڵی: Os Lusíadas) ناوی حیماسەیەکی نووسراوەی لویس دێ کامۆیش شاعیری پورتوگاڵیە. زمانی ئەم نووسراوەیە پورتوگاڵیە و لە ساڵی ١٥٥٦دا نووسراوە و لە ١٥٧٢دا لە چاپ دراوە. ئەم حیماسەیە بە شێعری حیماسیی نەتەوایەتیی پورتوگاڵیەکان لە قەڵەم دەدرێ.

ناو[دەستکاری]

ناوی لوزیاداشەکان بە مەعنای پورتوگاڵییەکانه. لویس دێ کامۆیش وشەی لوسیای لە لوسیتیانیاوە وەرگرتوە کە ناوی کۆنی بەشی ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا بووە.

چیرۆک[دەستکاری]

خوداکان دەیانەوێ لە سەر ئەو خاڵە یەک بکەون کە ئایا دەبێ ئیجازە بدەن کەشتییەکانی ڤاسکۆ دا گاما بگەنە هیند یان نا؟ خوداکان ناکۆکی دەکەوێتە ناویان. باکێس هەوڵ دەدا مەلەوانە پورتوگاڵیەکان بکوژێ. ڤێنووس دادی مەلەوان دەباتە لای جوپیتەر. مۆریسکۆکان کە باکێس بۆ کوشتنی مەلەوانەکان هەڵیبژاردوون سەرکوت دەکرێن و مێرکوری بە داگاما دەڵێ کە درێژە بە ڕێگەکەی بدا. لە دوای گەشتن بە کینیا داگاما مێژووی پورتوگاڵ بۆ پاشای ئەو وڵاتە باس دەکا. لە کاتی گەڕانەوەدا ڤێنووس و کوپیدی کوڕی، ئاهەنگێک بۆ مەلەوانە ماندووەکان ساز دەکەن.

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” World Library, Inc., USA.
  2. ویکیی ئینگلیزی: ئەیلوولی ٢٠١٤