مۆریسکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆریسکۆ
لقیNew Christian
ناو بە زمانی فەرمیmouriscos، moriscos
وڵاتئیسپانیا
ڕووداوە بەرچاوەکانForced conversions of Muslims in Spain، Expulsion of the Moriscos
Diasporaمۆرۆکان

مۆریسکۆکان (بە ئیسپانیایی: Moriscos) بە ئەو موسڵمانە ئیسپانیاییانە دەوترێ کە لە سەردەمی فیلیپی سێھەمی ئیسپانیادا بە زۆرملی لە ئەو وڵاتە دەر کران یان ئەگەر مانەوە بە زۆر کران بە مەسیحی. مۆرەکان یان مۆریسکۆکان خەڵکێکی تێکۆشەر بوون کە پیشەسازیی ئیسپانیایان بە دەستەوە بوو، بەڵام لە سەردەمی فیلیپی سێھەمدا لە ماوەی ساڵانی ١٦٠٩ تا ١٦١٤دا لە ئیسپانیا دەرکران.

دەرکرانی مۆریسکۆکان لە ئیسپانیا[دەستکاری]

دووکی لێرما وەزیرەکەی فیلیپی سێھەم لە ساڵی ١٦٠٩دا فەرمانێکی دەرکرد کە بەپێی ئەوە دەبوا تەواوی مۆریسکۆکان- جگە لە چەن دەستەیەک- لە ماوەی سێ ڕۆژدا سواری کەشتی بکرێن و ببرێن بۆ ئەفریقا و تەنیا ئەوەندەش لە داراییەکانیان دەتوانن لەگەڵ خۆیاندا ببەن کە بتوانن لە سەر پشتیان بە کۆڵ ھەڵیبگرن. لە ماوەی ساڵانی ١٦٠٩ و ١٦١٠دا بە سەر یەکەوە ٤٠٠ھەزار کەس لە مۆریسکۆ موسڵمانەکان لە ئیسپانیا دەرکران.

سەرچاوە[دەستکاری]

Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” pp. 344- 346, World Library, Inc., USA.