بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سووپەرمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سووپەرمان
Superman with his cape billowing
سوپەرمان لە سوپەرمان: بنەڕەتە نھێنییەکە #٦ (تشرینی یەکەمی ٢٠١٠). کێشراوە لەلایەن گاری فڕانک و جۆن سیباڵ
زانیاری بڵاوکردنەوە
بڵاوکەرەوەکۆمیکەکانی دی سی
یەکەم دەرکەوتنئاکشن کۆمیکسی #١
(ڕێکەوتی بەرگ حوزەیرانی ١٩٣٨ بوو؛ لە ١٨ی نیسانی ١٩٣٨ بڵاوکرایەوە)
دروستکراوە لەلایەنجێری سیگڵ (نووسەر)
جۆو شەستەر (وێنەکێش)
زانیاری ناو-چیرۆک
ناوەکانی دیکەکاڵ-ئێڵ (ناوی لەدایکبوون)
کڵاڕک جۆسێف کێنت (ناوی ھەڵگیراوە)
دەستەکریپتۆنییەکان
شوێنی بنەڕەت
  • کریپتۆنۆپۆلیس (کریپتۆن)
  • سمۆڵڤیڵ / مێترۆپۆلیس (زەوی)
ئەندامێتییەکانی تیمدەستەی دادپەروەری
لقی سوپەر-ھیرۆکان
خێزانی سوپەرمان
ھاوبەشەکانی
  • سوپەرگێڵ (زۆرەھا)
  • سوپەربۆی (زۆرەھا)
  • سوپەردۆگ (کریپتۆ)
  • باتمان
  • وەندەر ومان
نازناو(ەکان)پیاوی پۆڵا
کۆتا کوڕی کریپتۆن
پیاوی سبەی
تواناکان
  • ھێزی سەرو توانای مرۆڤ، خێرایی، خۆگری، بەھەڵمەتی، وەڵامدانەوەی خێرای لەش، خۆڕاگری لەش، ھەستەکان، و تەمەن درێژی
  • تواناکانی بینین
    • چاوتیژی سەرو توانای مروڤ
    • بینایی گەرمی
    • بینایی شەبەنگی ئێلێکترۆموگناتیزی
    • بینایی مایکرۆسکۆپی
    • بینایی تیشکی ئێسکی
    • بینایی تەلەسکۆپی
    • بیانیی تیشکی ژێرسوور
  • ھەناسەی سەرو توانای مرۆڤ
    • ھەناسەی بەستوو
    • ھەناسەی با
  • توانا مەحاڵەکان لەڕووی فیزیاوە
  • خێرا چاکبوونەوە
  • فڕین

سوپەرمان (بە ئینگلیزی: Superman) سوپەر پاڵەوانێکی خەیاڵییە کە لە کۆمیکە ئەمریکییەکان دەردەکەوێت، کارەکتەرەکە لە ساڵی ١٩٣٨ لەلایەن نووسەر جێری سیگڵ و وێنەکێش جۆو شەستەر دروست کراوە، دواتر کارەکتەرە فرۆشرا بە کۆمیکەکانی دی سی و بۆ یەکمجار لە ساڵی ١٩٣٨دا لەناو کۆمیکەکان دەرکەوت. لە ئەنجامدا لە چەندین زنجیرەی ڕادیۆیی، بەرگی ڕۆژنامەکان، بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی، فیلمەکان، و یارییە ڤیدیۆیییەکاندا دەرکەوت.

چیرۆک

[دەستکاری]

سوپەرمان لە ھەسارەی کریپتۆن لەدایکبووە و ناوی کال-ئێل (Kal-El) بووە. دوو (یان سێ) ساڵ پێش ئەوەی ھەسارەکەی، کریپتۆن، بتەقێتەوە و لەناو بچێت، لەدایکبووە. باوکی، زانا جۆر-ئێل (Jor-El)، خستوویەتییە ناو مووشەکێکەوە کە ئاراستەی ھەسارەی زەوی کردووە و چەند چرکەیەک پێش وێرانبوونی کریپتۆن ھەڵی داوە. باوکی سوپەرمان پێشبینی کردبوو کە کریپتۆن لەسەر لێواری تەقینەوەیە، بەڵام ھیچ کام لە ھاووڵاتیانی باوەڕیان پێ نەکرد؛ بۆیە جۆر-ئێل ویستی کوڕەکەی ڕزگار بکات، ھەروەھا لارا خێزانی و دایکی سوپەرمانیش، بەڵام لارا ڕەتی کردەوە ھاوسەرەکەی بەجێبھێڵێت و مانەوەی لەگەڵیدا ھەڵبژارد (بەو ھیوایەی کە بەم کارەی چانسی ڕزگاربوونی کوڕەکەی لەناو کەشتییە ئاسمانییەکەیدا زیاتر بکات). ھۆکاری ھەڵبژاردنی ھەسارەی زەوی، ھێزی کێشکردنە لاوازەکەی بوو (بە بەراورد بەوەی لەسەر کریپتۆن) و ھەروەھا بەھۆی خۆری زەردەوە کە ڕۆژی زەوی ڕووناک دەکاتەوە.

چارەنووسی سوپەرمانی بچووک بەوە کۆتایی ھات کە لەسەر ھەسارەی زەوی نیشتەوە، بەدیاریکراوی لە شاری سمۆڵڤیڵ، لەوێ لەلایەن جۆناسان کێنت و ھاوسەرەکەی مارسا کێنتەوە دۆزرایەوە و بەخێو کرا. لەگەڵ گەورەبوونیدا، کوڕە بچووکەکە دەستی کرد بە دۆزینەوەی ئەوەی کە خاوەنی توانای سەرووسروشتییە کە لە ھی مرۆڤەکان بەھێزترە. لەو کاتانەی کە خەریکی شەڕکردن نەبوو لەگەڵ خراپەکاراندا، سوپەرمان وەک ڕۆژنامەنووسێک لە ڕۆژنامەی دەیلی پلانێت کاری دەکرد. ئەم کارەی وەک پۆشاکێک بەکاردەھێنا بۆ شاردنەوەی ژیانە دوولایەنەکەی (ئەوی دیکەی)، و ناوی کلارک کێنتی ھەڵگرتبوو و لە شارێکی خەیاڵی ئەمریکیدا دەژیا کە پێی دەوترا «میترۆپۆلیس»

یەکەم و بەھێزترین خۆشەویستیی کلارک کێنت، ھاوکارە ڕۆژنامەنووسەکەی، لۆیس لەین بوو. دوای زنجیرەیەک چیرۆکی خۆشەویستی و ڕاکێشان و ناکۆکی، کلارک کێنت لە زنجیرە نوێیەکانی چیرۆکەکانی سوپەرماندا لەگەڵ خۆشەویستەکەی لۆیس ھاوسەرگیری کرد. سیفات و ڕوخسار و توانایە سەرووسروشتییەکانی سوپەرمان بەدرێژایی ساڵان و لەگەڵ گۆڕانیدا لە چیرۆکی نەخشێندراوەوە بۆ زنجیرەی ڕادیۆیی، پاشان تەلەڤیزیۆنی، فیلمی سینەمایی، کارتۆن و یاری ڤیدیۆیی، گۆڕانکاری و پەرەسەندنی بەسەردا ھاتووە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

    بەستەرە دەرەکییەکان

    [دەستکاری]