فار کرای ٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فار کرای ٥
سەرناوFar Cry 5
بەشێک لە زنجیرەیفار کرای (زنجیرە کایە)
چەشنتەقەکەری کەسی یەکەم، کایەی ئەکشن-سەرکێشی
TranslatorLogrus
بڵاوکەرەوەیوبی سۆفت
وڵاتی بنەڕەتئوکراینا، کەنەدا
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢٧ی ئازاری ٢٠١٨
دەرھێنەرDan Hay
ئاوازدانەرDan Romer
شوێنی گێڕانەوەHope County، مەریخ
تۆماری پێداچوونەوە82/100، 80%
پاڵێوراوە بۆThe Game Awards − Best Action، Steam Award for Best Environment
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵییFar Cry universe
پەرەپێدەرUbisoft Montreal، Ubisoft Toronto، Ubisoft Kyiv، Ubisoft Shanghai، Ubisoft Reflections
سەکۆمایکرۆسۆفت ویندۆز، پلەی ستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن
بزوێنەری نەرمامێرDunia Engine 2
دۆخی کایەتاک-یاریزان، فرە-یاریزان
ئامێری وەرگرتەختەکلیلی کۆمپیوتەر، ماوس، gamepad
چەشنی بڵاوکردنەوەدابەشکردنی دیجیتاڵی، optical disc، digital download
Digital Rights Management (DRM) systemدێنووڤۆ
نرخاندنی ESRBMature 17+
نرخاندنی PEGIPEGI 18
نرخاندنی USKUSK 18، USK 18، USK 18
وێبگەhttps://www.ubisoft.com/en-us/game/far-cry/far-cry-5
شوێنی ڕێکخستنەکانjungle
Announcement date٥ی ئایاری ٢٠١٧

فار کڕای ٥ یارییەکی ڕوانگەی کەسی یەکەمە کە لەلایەن یوبیسۆفت مۆنتڕیال و یۆبیسۆفت تۆرنتۆوە گەشەی پێ دراوە و لەلایەن یوبیسۆفتەوە بۆ ئامێرەکانی ویندۆز، پلەی ستەیشتن ٤ و ئێکس بۆکس وەن بڵاوکرایەوە. یارییەکە دوای یاری فار کڕای ٤ دێت، و دەبێتە پێنجەم یاری لە زنجیرە یارییەکانی فار کرای. ئەم یارییە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨دا بڵاوکرایەوە.

چیڕۆکی یارییەکە لە شارۆچکەی ھۆپدا گوزەر دەکات، کە ناوچەیەکی خەیاڵی ویلایەتی مۆنتانایە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. چیڕۆکی سەرەکی یارییەکە باسی بڵاوبوونەوەی توندوتیژی ئایینی دەکات شارۆچکەی ھۆپدا کەوا گرووپێکی توندوتیژی مەسیحی دەستیان بەسەر ناوچەکە داگرتووە بەسەرکردایەتی جۆسێف سید، کە خۆی بە دواھەمین ھەڵبژێردراوی خودا دادەنێت. کەسی یاریکەر بە کەسایەتییەکەوە یاری دەکات کەوا تازە دەگاتە ناوچەکە و ئامانجی ئەوەیە کە سید و شوێنکەوتوانی لەناو ببات. شێوازی یارییەکەش بریتییە لە گەڕان و شەڕکردن لەگەڵ دوژمنان و ئاژەڵی کێوی و چەندین چەکی جۆراوجۆریش لەخۆدەگرێت.[١][٢]

یارییەکە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٧دا ڕاگەیانرا. تیمی یارییەکە ھەڵسابوون بە گەشتکردن بەنێو ویلایەتی مۆنتانا تاکو بتوانن نەخشەی یارییەکە لە نەخشەی ناوچەکە نزیک بخەنەوە. یارییەکە بە زەقی ئیلھامی لە کۆمەڵێک ڕووداوی مێژووی سەردەم وەرگرتەوەم وەک جەنگی سارد و ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول.

یارییەکە پێشوازییەکی ئەرێنی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە، بەڵام ڕووبەرووی ڕەخنەی زۆربوویەوە چونکە لەگەرمەی گرژی دۆخی سیاسی ئەمریکا بڵاوکرایەوە. یارییەکە بووە سەرچاوەی قازانجێکی گەورە و لەھەتەی یەکەمیدا بای ٣١٠ ملیۆن دۆلاری لێفرۆشرا و بووە خێرا فرۆشترین یاری لە زنجیرەکەدا. یارییەکی تر کەوا تەواوکەری ڕاستەوخۆی ئەم یارییەیە بەناوی فار کرای: کازیوەیەکی نوێ لە ١٥ی فێبرایەتی ٢٠١٩دا بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Lawrence, Nathan (March 22, 2018). "A deep dive into what Ubisoft Montreal hopes to achieve with Far Cry 5". Finder.com.au. Archived from the original on 4ی Januaryی 2019. Retrieved April 10, 2018. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Takahashi, Dean (May 26, 2017). "Far Cry 5 focuses a terrifyingly realistic armed cult". VentureBeat. Archived from the original on 5ی Juneی 2019. Retrieved May 26, 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)