فرە-یاریزان (کایەی ڤیدیۆیی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریکردنی بەکۆمەڵ لە یەکێکە لە ئاهەنگەکان

یاری فرە-یاریزان (بە ئینگلیزی: Multiplayer Game) چەشنێکی کایەی ڤیدیۆییە کە زیاتر لە کەسێک دەتوانن لە ھەمان ژینگەی یاریدا لە یەک کاتدا یاری بکەن. پێکھاتە فرە یاریزانەکان ڕێگە بە یاریزانەکان دەدەن چێژ لە کارلێککردن لەگەڵ کەسانی تر وەربگرن، جا چ لە شێوەی کێبڕکێ، یان ھاوکاری بێ، جۆرێک لە پەیوەندی کۆمەڵایەتییان بۆ دابین دەکات کە بە تەواوی لە یارییەکانی تاک-یاریزاندا نییە. لە جۆرە جیاوازەکانی یارییە ڤیدیۆیییە تیمییەکان، یاریزانان دەتوانن بە تاک ڕکابەری دوو یان زیاتر لە بەشداربووانی مرۆڤ بکەن، ھاوکاری ھاوبەش یان ھاوبەشێکی مرۆیی بکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی ھاوبەش، چاودێری چالاکییەکانی یاریزانانی دیکە بکەن، یان جۆرێکی یاری بکەن کە ھەموو پێکھاتەیەکی ئەگەری لەخۆبگرێت. ئەو یارییانەی پێویستیان بە ھێڵی ئینتەرنێت ھەیە بەزۆری لەڕووی کوالیتی و تایبەتمەندییەکانیانەوە باشترن، بەو پێیەی ھەموو جارێک پێشکەوتنیان بۆ دێت، بەتایبەتی کە لە یارییەکانی تر بەناوبانگترن، یارییە ئۆنلاینەکان تایبەتمەندن بەو ژمارە زۆرەی ئەو یاریزانانەی کە یارییان تێدا دەکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]