پەیمانی کۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عەھدی عەتیقەوە ڕەوانە کراوە)
چاپێکی ئارامی لە پەرتووکی مەزامیری پەیمانی کۆن

پەیمانی کۆن (بەئینگلیزی: Old Testament، بەعەرەبی: العهد القديم) گەورەترین بەشی پەرتووکی پیرۆزە کە ھەموو پەرتووکەکانی جوولەکایەتی لەخۆ دەگرێت بە تەورات و نیڤیئیم و گشتییانەوە. بەپێی کڵێسای کاسۆلیک پەیمانی کۆن پێک دێت لە ٤٦ پەڕتووک کە ھەریەکەیان بە (بەسەرھات) ناو دەبرێن. بەڵام لەلای پڕۆتێستانتەکان تەنیا ٣٩ پەڕتووکیان جێی رەزامەندییە، ئەوانەش ئەو پەڕتووکانەن کە بە عیبری نووسراون و ئەوانەی بە یۆنانی نووسرا بوون رەتکرانەوە.

بەپێی نەریتی جوو، پەیمانی کۆن دابەش دەبێت بۆ تەورات، کە پێک دێت لە پێنج پەرتووک کە دەگەڕێتەوە بۆ مووسا، پاشان نیڤیئیم کە بریتییە لە پەڕتووکی پێغەمبەران و کیتۆڤیم کە پێی دەوترێت نووسینەکان/پەڕتووکەکان. بەڵام لە نەریتی مەسیحیدا پەیمانی کۆن دابەش بووە بۆ تەورات، بەسەرھاتەکانی دانایی، بەسەرھاتەکانی مێژوو، بەسەرھاتەکانی پێغەمبەران.

سەرچاوەکان[دەستکاری]