بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەدنان خەیروڵڵا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەدنان خەیروڵڵا
بە عەرەبی: عدنان خير الله
لەدایکبوون٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤١
عێراق، عێراق
مردن٤ی ئایاری ١٩٨٩(١٩٨٩-٠٥-٠٤) (٤٧ ساڵ ژیاوە)
مووسڵ، عێراق
دڵسۆزیعێراق
باوکخەیروڵڵا تەلفاح
خوشک و براساجیدە تەلفاح، لووئەی خەیروڵڵا
خزمەکانئەحمەد حەسەن بەکر
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانوەزیری بەرگری
پەروەردەزانکۆی بەغدا
دەستپێکی چالاکی١٩٨٩
ئەندامی حیزبیحیزبی بەعسی عێراق
ئایینئیسلام
پلەی سەربازیکۆلۆنێل ژەنەڕاڵ، سەرباز، سەرداری یەکەم
ناکۆکیشەڕی ئێران و عێراق
لقی سەربازیھێزە وشکانییەکانی عێراق

عەدنان خەیروڵڵا تەلفاح ئەلمووسەڵەت ( ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤٠٤ی ئایاری ١٩٨٩)، وەزیری بەرگری پێشووی عێراق بوو.[١] [٢] [٣] ناوبراو ئامۆزای سەددام حسێن سەرۆک کۆماری عێراقە و برای ھاوسەری یەکەمییەتی بەناوی ساجیدە.

عەدنان خەیروڵڵا تەلفاح مووسەڵەت نەسیری لە خێزانێک لەدایکبووە کە پێکھاتبوون لە پێنج خوشک و پێنج برا، گەورەترین پیاوە بە ناوی عەدنان و گەورەترینی کچەکان خاتوو ساجیدە ھاوسەری سەرۆک سەددام و خوشکی چوارەمی بە ناوی ئیلھام، ھاوسەری وەتبان ئیبراھیم تکریتی. لە قوتابخانەکانی بەغدا خوێندوویەتی، خوێندنی ناوەندی لەوێ تەواو کردووە، پاشان لە ساڵی ١٩٥٨ پەیوەندی بە کۆلێژی سەربازییەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٦١ لەوێ دەرچووە، چەندین بڕوانامەی ئەکادیمی بەدەستھێناوە، لەوانە بڕوانامەی ماستەر لە زانستە سەربازییەکان، بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی، و بەکالۆریۆس لە یاسا و سیاسەتدا.[٤]

ژیانی خێزانیی

[دەستکاری]

ھاوسەرگیری لەگەڵ ھەیفا کچی سەرۆک ئەحمەد حەسەن بەکر خوشکی عەبدولسەلام بەکر کردووە و شەش منداڵی لێ بووە بە ناوەکانی عەلی، حەمزە، محەممەد، ڕانیە، ڕۆلا و نووف.

بارودۆخی مردن

[دەستکاری]

لە ۴ی ئایاری ساڵی ١٩٨٩ لەکاتی گەڕانەوەی لە باکووری عێراقەوە بۆ بەغدای پایتەخت، لە ناوچەیەکی دوورەدەستی بەدەوی لە نێوان ناوچەی بەیجی و ئەلشەرقات لە باکووری بەغدا، بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێکەوە گیانی لەدەستدا.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Ghareeb، Edmund A.؛ Dougherty، Beth (٢٠٠٤). Historical Dictionary of Iraq. Lanham, Maryland: Scarecrow Press. لاپەڕە ١٣٥. ژپنک ٠-٨١٠٨-٤٣٣٠-٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Georges Malbrunot (١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧). «Majid: 'Saddam is no longer the lion I knew'». Le Figaro.
  3. ^ «Gen. Adnan Khairallah, 50, Dies; Iraqi Defense Chief and Adviser». The New York Times. ٧ی ئایاری ١٩٨٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ https://www.al-jazirah.com/2003/20030606/du22.htm
  5. ^ https://www.almasryalyoum.com/tag/250311