وەتبان ئیبراھیم تکریتی
ڕواڵەت
وەتبان ئیبراھیم تکریتی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢ تکریت، عێراق |
مردن | ١٣ی ئابی ٢٠١٥ بەغدا، عێراق | (٦٣ ساڵ ژیاوە)
پیشە | سیاسەتوان، وەزیر، کارمەندانی سەربازی |
ئەندامی حیزبی | حیزبی بەعس |
پلەی سەربازی | ژەنەڕاڵ |
وەتبان ئیبراھیم ئەلحەسەن ئەلتکریتی ( ١٩٥٢ – ١٣ی ئابی ٢٠١٥ ) لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا لە سەردەمی سەرۆک سەددام حوسێن وەک وەزیری ناوخۆ کاری کردووە.
ژیان
[دەستکاری]وەتبان ئیبراھیم حەسەن محەممەد خەتتاب لە خێڵی ئەلبەیکات لە ھۆزی ئەلبوو ناسر، برای سەددام حوسێنە لە دایکەوە، ھەروەھا بچووکترە لە براکانی بەناوی بەرزان ئیبراھیم ئەلتەکریتی و سەبعاوی ئیبراھیم حەسەن، و برا گەورەکەی لە باوکییەوە (دەھام ئیبراھیم حەسەن)، لە قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە تکریت خوێندوویەتی و دەرچووی زانکۆی مووستەنسرییە ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە یاسا. وەک پارێزگاری سەلاحەددین کاری کردووە، دواتر لە ساڵانی ١٩٩١–١٩٩٥ وەزیری ناوخۆی عێراق بووە.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ثامر العامري، موسوعة العشائر العراقية، ج 1، ص 209
- ^ https://pulpit.alwatanvoice.com/articles/2009/12/12/182474.html